كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا سه‌له‌فییه‌كان قه‌ناعه‌تیان به‌هه‌بوونى حزبێك یان رِێكخراوێك هه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر مه‌بده‌ئى (قورئان وسوونه‌ت به‌ تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت) دامه‌زرابێت وبه‌كرده‌وه‌ش بیسه‌لمێنێت ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا سه‌له‌فییه‌كان قه‌ناعه‌تیان به‌هه‌بوونى حزبێك یان رِێكخراوێك هه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر مه‌بده‌ئى (قورئان وسوونه‌ت به‌ تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت) دامه‌زرابێت وبه‌كرده‌وه‌ش بیسه‌لمێنێت ؟ یان به‌هه‌موو شێوازێك هه‌بوونى هه‌موو حزب ورِێكخراوى ئیسلامى رِه‌ت ده‌كاته‌وه‌؟ ئایا توحیدى نێوان موسڵمانانى ئه‌مرِۆ چۆن دێته‌ به‌رهه‌م به‌رِاى به‌رِێزتان؟.

وەڵام: 

سه‌له‌فییه‌كان خه‌ڵكى كوردستانیان به‌شێوازێكى گشتى پێ موسڵمانه‌ ,كه‌خه‌ڵكى موسڵمان بێت ئیتر چ پێویست به‌ دروست كردنى حیزب و رِێكخراوى ئیسلامى ده‌كات ؟ وه‌ ئه‌و حیزب و رِێكخراوه‌ ئیسلامییانه‌یشى كه‌هه‌ن ئه‌گه‌ر به‌زمانى ووتنیش نه‌یڵێن ئه‌وا به‌زمانى حاڵیان ده‌ڵێن كه‌ خه‌ڵكى كافره‌ و موسڵمان نین بۆیه‌ حیزب و رِێكخراوى ئیسلامى له‌ناو وولاَتى موسڵمانان دروست ده‌كه‌ن .
وه‌ئه‌گه‌ر توحیدى نێوان موسڵمانانت ده‌وێت ئه‌وا هه‌رگیز نه‌كراوه‌و ناكرێت هه‌موو موسڵمانان له‌ناو حیزبێكدا كۆبكرێنه‌وه‌ ,به‌ڵكو هه‌ر حیزبه‌ و حیزبى لێ جیا ده‌بێته‌وه‌و حیزبایه‌تى ته‌فره‌قه‌ و پارچه‌ پارچه‌ییان خستۆته‌ ناو موسڵمانان نه‌ك موسڵمانانیان یه‌ك خستبێت ,به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌توانێت موسڵمانان یه‌ك بخات و كۆیان بكاته‌وه‌ ته‌نها بریتییه‌ له‌ ئیسلامى رِاسته‌قینه‌ قورئان و سوننه‌ت به‌تێگه‌یشتنى پێشین و پێشه‌وایانى ئوممه‌ت . والله اعلم .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٨٢٣
١٠٨١
٦٩١٠٤٣