زۆرجاران لێره‌و له‌وى ده‌بیستین و ده‌ڵێن سه‌له‌فییه‌كان زۆر هاتوچۆى مه‌ڵبه‌ندولقه‌كان ده‌كه‌ن.................
السلام علیكم
زۆرجاران لێره‌و له‌وى ده‌بیستین و ده‌ڵێن سه‌له‌فییه‌كان زۆر هاتوچۆى مه‌ڵبه‌ندولقه‌كان ده‌كه‌ن وه ئه‌مه‌ش ده‌كه‌نه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه ئێوه سه‌ر به هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتن، جائه‌گه‌ر وانییه هۆى ئه‌م سه‌ردانه چییه؟
علیك السلام ورحمه الله وبركاته ... براى ئازیز ....
به‌ڵىَ ووته‌كانت رِاستن كه‌ده‌ڵێیت زۆرجار لێره‌وله‌وىَ ئه‌وه باس ده‌كرێت كه گوایه یه‌ك دوومامۆستایه‌كى سه‌له‌فیی نه‌ك سه‌له‌فییه‌كان به‌گشتى هاتووچۆى مه‌ڵبه‌ندولقى دووحزبی ده‌سه‌لاَتدار ده‌كه‌ن... هه‌روه‌ها كه‌ده‌ڵێن ئه‌م هاتووچۆكردنه زۆربابه‌ت ولێكدانه‌وه له‌خۆده‌گرێت كه‌شیاوى قسه‌له‌سه‌ركردن وگفتوگۆله‌سه‌ركردنه.... به‌لاَم ئێمه تاهه‌نووكه نه‌مانزانییوه كه جگه له حزبییه‌كان وهه‌وادارانیان كه‌سانێَكى ترهه‌بن كه ئه‌م قسانه ده‌رحه‌ق به‌زۆرێك له‌مامۆستایانى سه‌له‌فى وشوێنكه‌وتووانى مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت (كه زۆرینه‌یان بێ ئاگان له‌ئه‌م تۆمه‌تانه‌ى كه بۆیان ده‌كرێت) بكرێت،.ئه‌گه‌ربه‌رِێزت ئه‌وانت بینییوه وزانیوته كێن كه‌سه‌ردانیان ده‌كات ئه‌وه ئاساییه كه بزانیت بۆچى ئه‌وكاره ده‌كه‌ن ..چونكه رِه‌نگه بڵێت خۆموسڵمانانى سه‌له‌فى حزبێكى ئیسلامى وسیاسى نێوگۆرِه‌پانى كوردستانیان نییه تابۆكارى سیاسی وحزبی خۆیان سه‌ردانیان بكه‌ن .. ئه‌گه‌ر ئه‌وانیشت نه‌بینیووه كه سه‌ردانى ئه‌وشوێنانه بكه‌ن ..ئه‌وه له‌خواى گه‌وره بترسه وپشتگیرى له‌وبوهتان ودرۆیانه مه‌كه كه بۆبراكانت هه‌ڵده‌به‌سترێت ...به‌ڵكورِێگرى له‌وكاره‌بكه‌و ئامۆژگارى ئه‌وكه‌سه‌ش بكه كه‌ئه‌وجۆره قسانه ده‌كات وله‌كاتێكدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیشى به‌ده‌سته‌وه نییه‌وئه‌ویش ده‌ڵێت بیستم له‌فلاَن شوێن وفیسارشوێن..
براى ئازیز دڵنیابه موسڵمانانى سه‌له‌فی خاوه‌ن مه‌بده‌ئێكى نه‌گۆرِو چه‌سپاون له‌هه‌رشوێن وجێگه‌یه‌كدا بن له‌هه‌ربارودۆخ وسه‌رده‌مێكدابن..هه‌میشه حه‌ق بێژورِاستگۆن هه‌م له‌گه‌ڵ خوا، هه‌م له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ، قسه‌ى نهێنى وشاراوه‌یان نییه وبه‌ڵكوهه‌مووى ئاشكرایه، ده‌عوه‌وبانگه‌وازیان ئاشكرایه وئامانج ومه‌به‌ستیشیان رِوون ورِۆشنه، جگه له‌پاداشتى خوا چاوه‌رِوانى هیچ پاداشتێكى ترنین له‌هیچ كه‌سێك ئه‌وان رِه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره پێش هه‌موو شتێ ده‌خه‌ن ، هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌ن وهیچ كردارێك ئه‌نجام ناده‌ن ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌وده‌لیلى دروست ورِاستیان پێ نه‌بێت، دژایه‌تى وسه‌رزه‌نشتى هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناكه‌ن ئه‌گه‌رهه‌ڵه‌وكه‌موكورتى نه‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن پشتگیرى هیچ كه‌س ولایه‌نێكیش ناكه‌ن ئه‌گه‌ر رِاست وپاك نه‌بێت ..ئه‌گه‌رمامۆستایه‌كى ئازیزى سه‌له‌فى سه‌ردانى ئه‌وشوێنانه‌ش بكات ئیللابۆكارێك ده‌رِوات كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى دین و خه‌ڵكى موسڵماندایه یاخود بۆبه‌رگرى كردنه له‌خۆى له‌ئاست ئه‌وبوهتان ودرۆیانه‌ى كه‌بۆى سازكراوه یاخود بۆمه‌به‌ستێكى خێروچاكه:-
به‌ڵىَ ئێمه‌وزۆرێكیش له‌خه‌ڵكى ئاگادارین (له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ئاشكرا ئه‌وكاره ده‌كه‌ن نه‌ك به‌نهێنى وپه‌نهانى) كه جاروبار یه‌ك دوو مامۆستایى سه‌له‌فى له‌كاتى گه‌لاَڵه‌بوون ودروست بوونى پرۆژه‌یه‌كى خێرله‌بیركردنه‌وه‌یاندا سه‌ردانى ئه‌وشوێنانه ده‌كه‌ن وله‌گه‌ڵیان داده‌نیشن وپرۆژه‌كه‌یان لا باس ده‌كه‌ن بۆنموونه :-
1- پرۆژه‌یه‌كى باش وچاك له‌بیركردنه‌وه‌یاندا هه‌یه‌و حه‌زده‌كه‌ن به‌ئه‌نجامى بگه‌یه‌نن، بۆنموونه رِۆشتوون بۆلایان وداوایان لێ كردوون كه (ئیزن به‌مامۆستایانى ئاینى بدرێت كه هه‌فتانه یاخوود مانگانه سه‌ردانى به‌ندیخانه‌كانى كوردستان بكه‌ن وئامۆژگارى ونه‌سیحه‌تى زیندانییه‌كان بكه‌ن وهه‌ڵه‌وكه‌موكورتییه‌كانیان وه‌بیربهێننه‌وه‌و په‌یمانى باش بوون ونه‌گه‌رِانه‌وه بۆسه‌رئه‌وهه‌لاَنه‌یان لىَ وه‌ربگرن دواى ئازادكردنیان له به‌ندیخانه)....
2- یاخود بۆئه‌وه چوونه بۆلایان كه‌داوایان لىَ بكه‌ن به‌وه‌ى كه ئیزن به‌هه‌رمامۆستایه‌كى ئاینى بدرێت كه له‌مزگه‌وته‌كاندا فه‌قێیان هه‌بێت و ده‌رس بڵێنه‌وه ...یاخود له‌شه‌وانى مانگى رِه‌مه‌زانى پیرۆزدا به‌تایبه‌ت 10شه‌وى كۆتایى هه‌موو مزگه‌وته‌كان تا به‌یانى بكرێته‌وه‌و رِێگرى نه‌كرێت له‌داخستنیان ...یاخود دواى نوێژ عیشایان ئیزنیان پىَ بدرێت كه موحازه‌ره‌یه‌كى ئاینى بڵێنه‌وه یاخود ئیزنیان پێ بدرێت به‌كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌یه‌كى ئیسلامى كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بێت وچه‌ند مامۆستایه‌كى ئاینى سه‌رپه‌رشتى بكه‌ن وبه‌رِێوه‌ى ببه‌ن ..
3- یاخود بۆئه‌وه چوونه كه ده‌نگى نارِه‌زایى خه‌ڵك به‌سوڵته بگه‌یه‌نن وله‌كێشه‌وكه‌مووكورتییه‌كانیان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌و داوایان لىَ بكه‌ن كه‌به‌ده‌نگیانه‌وه بچن وداخوازییه‌كانیان بۆجىَبه‌جىَ بكه‌ن به‌تایبه‌تى ئه‌وكێشانه‌ى كه هه‌میشه‌ین وه‌كو نه‌بوونى ئاو‌و وكاره‌با وقیرتاوكردنى فلاَن گه‌رِه‌ك و...هتد...
4- یاخود بۆئه‌وه‌چوونه كه داوایان لىَ بكه‌ن به پێدانى فلاَن شوێن له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌وه بۆمه‌به‌ستى دروست كردنى مزگه‌وتێك له‌سه‌رى...
5- یاخوود بۆئه‌وه چوونه كه فلاَنه مزگه‌وت له‌فلاَنه شوێن پێویستى به‌مه‌لایه‌و ئه‌مانیش مامۆستایه‌كى باش وچاك د‌رك پێ ده‌كه‌ن تاله‌ومزگه‌وته دابمه‌زرىَ خۆبه‌خشانه یاخود به‌پاره‌یه‌كى رِه‌مزى...
6- یاخوود بۆئه‌وه چوونه بۆلایان تا هه‌واڵى ئه‌وه‌یان پێ بده‌ن كه هه‌ندىَ كارى خراپ ونه‌شیاو بلاَوبوونه‌ته‌وه‌و له‌په‌ره‌سه‌ندندان ئه‌گه‌ر رِێگرى لىَ نه‌كرێت زیاتربلاَوده‌بێته‌وه‌و خه‌ڵك وكۆمه‌ڵگه تووشى فه‌سادى ئه‌خلاقى ده‌كات له‌وانه بلاَوبوونه‌وه‌ى به‌درِه‌وشتى له‌فلاَنه شوێن وخواردنه‌وه‌ى ئاره‌ق وماده‌سرِكه‌ره‌كان له‌فلاَنه شوێن و فلاَنه شت له‌فلاَنه شوێن .....
7- یاخودبۆئه‌وه چوون كه رِێگرى بكه‌ن له‌ده‌رچوونى فلاَنه رِۆژنامه‌و فلاَنه كتاب كه سوكایه‌تى به‌پیرۆزییه‌كانى دین ده‌كات وهه‌ستى موسڵمانان ده‌ورِژێنێت ...یاخود رِێگرى بكرێت له پیشاندان ونمایش كردنى فلاَنه به‌رنامه‌و فلاَنه گۆرانى وفلاَنه فیلم وهاوشێوه‌كانیان ...
8- یاخود بۆئه‌وه چوون كه رِێگرى نه‌كرێت له‌وكه‌سانه‌ى كه‌ده‌یانه‌وێت سیمایه‌كى دیندارییان هه‌بێت ..له‌چه‌شنى هێشتنه‌وه‌ى رِیش بۆگه‌نجه‌كان وكورتكردنه‌وه‌ى پۆشاكیان یاخود عه‌باوحیجابى شه‌رعى بۆئافره‌تان له‌هه‌موو شوێنێكى ئه‌م وولاَته‌دا له‌وانه له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن ودامه‌زراوه حكومییه‌كان وشوێنه گشتى وتایبه‌تیه‌كان....
9- یاخوود بۆئه‌وه چوون كه رِێگرى بكه‌ن له تزكییه‌ى حزبى بۆمه‌به‌ستى دامه‌زراندن وته‌عین بوون له‌دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا..
10- یاخوود بۆئه‌وه چوون كه خۆیان به‌سوڵته بناسێنن وپێیان بڵێن كه ئێمه كێن وچین وده‌عوه‌وبانگه‌وازمان بۆچییه وئامانج ونییه‌تمان له‌بانگه‌وازكردن چییه‌و هه‌ڵوێست ومه‌وقیفمان چییه‌به‌رامبه‌ر پێشهات وبابه‌ت وحوكم ورِووداوه‌كان .بۆئه‌وه‌ى له‌ساتى دروست بوونى فیتنه‌وئاشوبدا ته‌رِو ووشك وچاك وخراپ وچاكسازوشه‌ره‌نگێز پێكه‌وه نه‌سوتێ و كه‌س به‌خۆرِایى زوڵم وسته‌مى لىَ نه‌كرێت وچاره‌رِه‌ش وبه‌دبه‌خت نه‌كرێت ..
11- هه‌روه‌ها بۆچه‌نده‌ها كارى تر‌ى جۆربه‌جۆر كه‌هه‌مووى به‌ویستى خوا شه‌رعیى وباشه...
ئه‌م رِاستییانه‌ى كه بۆجه‌نابت خرایه رِوو هه‌مووى له‌سه‌رزوبانى مامۆستایانه‌وه بیستراوه‌وباسكراوه...
موسڵمانانى سه‌له‌فى هه‌میشه له‌ئاماده‌سازیدان بۆبه‌په‌رچدانه‌وه‌ى هه‌رناشه‌رعییه‌ك كه ده‌بینرێت وده‌بیسترێت له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه بێت یان هه‌رلایه‌نێكه‌وه بێت ... وه‌ئازاترین توێژى موسڵمانن كه‌له‌كاتى خۆشى وناخۆشیدا له‌كاتى به‌هێزى وبێهێزیدا له‌كاتى دیلیى وسه‌ربه‌رزیدا كه به‌رگرى له‌مه‌بده‌ئى خۆیان بكه‌ن وپارێزگارى له‌ناوچوون وگۆرِینى بده‌ن ..چونكه قه‌ناعه‌تى ته‌واویان به‌هه‌موو ئه‌وقسه‌وكردارانه هه‌یه كه‌ده‌یڵێن وده‌یكه‌ن ..چونكه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى رِوون وپاكى وه‌كو قورئان وسوونه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌و رِه‌گى داكوتاوه.....
خواى گه‌وره هیدایه‌تى هه‌موومان بدات بۆسه‌ررِێگه‌رِاسته‌كه‌ى خۆى وبه‌رده‌وامیمان پێ ببه‌خشێت له‌سه‌رى ...اللهم امین
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌ر وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه....