كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

السلام علیكم... ئه‌گه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ى ئێوه‌ دروسته‌و هیچ گومانێكتان لێى نییه‌ بۆچى له‌ به‌رنامه‌یه‌كى راسته‌وخۆو به‌ ئاماده‌بوونى هه‌موو كه‌ناڵه‌كان له‌گه‌ل حیزبییه‌كان دانانیشن و ئه‌و خه‌ڵكه‌ له‌ گومان رِزگارى بێت؟ .....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم...
ئه‌گه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ى ئێوه‌ دروسته‌و هیچ گومانێكتان لێى نییه‌ بۆچى له‌ به‌رنامه‌یه‌كى راسته‌وخۆو به‌ ئاماده‌بوونى هه‌موو كه‌ناڵه‌كان له‌گه‌ل حیزبییه‌كان دانانیشن و ئه‌و خه‌ڵكه‌ له‌ گومان رِزگارى بێت؟ خۆ زۆر جاران حیزبییه‌كان ئه‌ڵێن وه‌رن بادانیشتن بكه‌ین هه‌روه‌ك (دلێر كه‌لارى) له‌ به‌رنامه‌ى (سه‌كۆى رِۆشنبیرى) وتى.

وەڵام: 

وعلیك السلام ورحمه‌ الله وبركاته ....
براى به‌رِێز/
به‌ڵىَ ئێمه‌ هه‌میشه‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى بانگه‌وازومه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت بانگه‌وازمه‌نهه‌جێكى پاك ودروسته‌وخه‌ڵك وموسڵمانان بۆ گه‌رِانه‌وه‌ بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت بانگه‌شه‌ده‌كات ، به‌لاَم ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌موسڵمانان وهه‌واداران وپه‌یرِه‌وانى ئه‌ومه‌نهه‌جه‌ پاكه‌ تاوان وهه‌ڵه‌ناكه‌ن ومه‌عسومن له‌تاوان..له‌به‌رئه‌وه‌ى قه‌ناعه‌تى ته‌واومان هه‌یه‌ به‌وه‌ى كه‌ ته‌نها پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة‌ والسلام) له‌رِه‌گه‌زى مرۆڤ مه‌عسومن له‌تاوان وسه‌رپێچى ..سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى خه‌ڵك رِزگارناكه‌ین له‌ گومان ودوودڵى ...براكه‌م ئه‌وه‌نده‌ى كه‌ پێمان كرابێت هه‌وڵمانداوه‌ بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ ..هه‌موو رِێگه‌ووه‌سیله‌یه‌كى شه‌رعیمان گرتۆته‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌ له‌توانادا بووبێت ...
1- ئه‌وه‌نده‌ى توانابوویت له‌سه‌رمینبه‌ره‌وه‌ بانگه‌وازكراوه‌ بۆشوێنكه‌وتنى حه‌ق ورِه‌ددانه‌وه‌ى گومان وشوبهه‌كانیان...
2- ئه‌وه‌نده‌ى توانابووبێت به‌شێوه‌ى نووسین ونامیلكه‌ حه‌ق بۆخه‌ڵك رِوونكراوه‌ته‌وه‌..
3- ئه‌وه‌نده‌ى توانا بووبێت به‌شێوه‌ى ده‌رس و ووتنه‌وه‌ى محازه‌رات حه‌ق رِوونكراوه‌ته‌وه‌..
4- وه‌سوپاس بۆخوا هه‌رشه‌ش سایتى (به‌هه‌شت - سه‌له‌فى كورد - رِێگاى رِاست - پێشین - قورئان وسوونه‌ت - به‌دواى ئه‌وانیشدا سایتى ئیمان وه‌ن) ده‌ورێكى گرنگیان گێراوه‌ له‌رِوونكردنه‌وه‌ى حه‌ق وگه‌یاندنى رِاستییه‌كان وخه‌ڵكێكى زۆریش سوپاس بۆخوا ئیستفاده‌ى زۆرى لىَ كردوون وسه‌رچاوه‌یه‌كى باش بوون بۆئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ به‌هۆیانه‌وه‌ رِێنموویان بكات بۆسه‌رمه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت...
5- هه‌روه‌ها تۆمارگا سه‌له‌فییه‌كانیش ده‌ورێكى گرنگ وبه‌رچاویان بینییوه‌ بۆبلاَوكردنه‌وه‌ى ووتارومحازه‌راتى مامۆستایانى سه‌له‌فى له‌كوردستان ..
6- هه‌روه‌ها كتێبخانه‌ سه‌له‌فییه‌كانیش دووباره‌ رِۆڵێكى به‌رچاویان گێرِانه‌وه‌ له‌بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌و كتێب ونامیلكانه‌ى كه‌مامۆستایانى سه‌له‌فى ده‌ینوسن وبلاَوى ده‌كه‌نه‌وه‌ تا خه‌ڵك به‌ئیسلامى رِاسته‌قینه‌ ئاشنابكه‌ن ورِزگاریان بكه‌ن له‌گومان وشوبهه‌وبیدعه‌وخورافات وناشه‌رعى ....
7- سوپاس بۆخوا وائێستا كه‌ناڵى ئه‌سمانى الاثر كه‌ دووسه‌عات به‌رنامه‌كانى به‌زمانى كوردى په‌خش ده‌كات خه‌ریكه‌ كاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ردڵى زۆرێك له‌موسڵمانانى حه‌ق ویست دروست ده‌كات و ئاشنایان ده‌كات به‌ده‌عوه‌وبانگوازى حه‌ق...
سوپاس بۆخوا هه‌موو ئه‌مانه‌ ئیستفاده‌ى خۆیان هه‌بووه‌ بۆخه‌ڵك ورِۆژبه‌رِۆژیش خه‌ڵكى به‌ویستى خۆیان رِووله‌پییاده‌كردنى ئه‌ومه‌نهه‌جه‌ پاكه‌ ده‌كه‌ن وده‌بنه‌ گه‌وره‌ترین بانگخوازبۆئه‌ومه‌نهه‌جه‌ به‌تایبه‌تى توێژى گه‌نجان (له‌كورِان وله‌كچان) دیاره‌ ئه‌مه‌ش فه‌زڵى خواى گه‌وره‌یه‌ وبه‌خششى ئه‌وه‌ بۆبه‌نده‌ رِاستگۆكانى ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت حه‌ق بدۆزنه‌وه‌و پیاده‌ى بكه‌ن..
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ ده‌ڵێیت بۆچى دانیشتن له‌گه‌ڵ سه‌رانى حزبى ناكه‌ن له‌ته‌له‌فزیۆن وحه‌ق رِوون ناكه‌نه‌وه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وان داواتان لىَ ده‌كه‌ن كه‌برِۆن...
براى ئازیزم ..ئه‌گه‌رئه‌وان جارێك پێیان خۆش بێت بۆئه‌نجامدانى وه‌ها دانیشتنێك ئه‌وه‌ مامۆستایان پێشه‌وایانى سه‌له‌فى سه‌دئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وان پێیان خۆشه‌ ،به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌وسازن له‌هه‌رشوێنێك كه‌ئه‌وان پێیان خۆش بێت ...دوابه‌دواى بانگه‌شه‌ى ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ میواندارى كرابوو بۆبه‌رنامه‌ى سه‌كۆى رِۆشنبیرى به‌وه‌ى ووتبووى بابێن دانیشین ونیقاش بكه‌ین ، یه‌ك دوو مامۆستاى سه‌له‌فى خۆیان ئاماده‌كرد بۆرِۆشتن بۆئه‌وبه‌رنامه‌یه‌وئاماده‌باشییان نیشاندا بۆئه‌وكاره‌...به‌لاَم هه‌رزوو له‌وقسه‌یه‌ى خۆیان په‌شیمانبوونه‌وه‌وخه‌ریك بوو ناكۆكى ونیزاعیشیان تێبكه‌وێت ،به‌رِاستى هه‌رئه‌وكه‌سه‌ خه‌ریك بوو قورِبۆسه‌رخۆی وحزبه‌كه‌ى بگرێته‌وه‌ماڵوێرانیان بكات له‌به‌رئه‌وه‌ى هێنده‌ قسه‌ى هه‌ڵه‌وته‌حه‌داى بىَ بنه‌ماى كرد،ناچار دووبه‌رنامه‌یه‌ك دووریان خسته‌وه‌وئه‌میرى حزبه‌كه‌یان بانگێشت كرد بۆئه‌وه‌ى هه‌ندىَ له‌هه‌ڵه‌كانى بۆپینه‌بكات ووه‌زعه‌كه‌ تۆزێك هێوربكاته‌وه‌..هه‌ربۆیه‌ كه‌وته‌ مه‌دح وسه‌ناى سه‌له‌فییه‌كان وده‌ستخۆشى لىَ ده‌كردن بۆنه‌شرى ته‌وحیدوقسه‌ى حه‌ق ورِه‌وشتى جوان...چه‌ندجارێك ته‌له‌فۆن بۆخودى ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ ته‌حه‌داى ده‌كرد كرا بۆئه‌وه‌ى دابنیشن به‌لاَم هه‌رجاره‌وبه‌بییانوویه‌ك خۆى ده‌په‌رِانده‌وه‌ ،چه‌ندجارێك ته‌له‌فۆن بۆ خودى پێشكه‌شكاره‌كه‌كرا وسه‌ردانى ماڵیشى كراو وه‌عدیشى لىَ وه‌رگیرا ..كه‌چى هه‌موویان وه‌عده‌ خیلاف ده‌رچوون ورِاستگۆنه‌بوون بۆئه‌و دانیشتنه‌ى كه‌ بانگه‌وازیان بۆده‌كرد...هه‌ربۆیه‌ پاش ئه‌وه‌ى له‌ئه‌وان وله‌كه‌ناڵى په‌یام نائومێدبوون دواى ئه‌وه‌ هه‌رمامۆستاو كه‌سێكى دڵسۆزى سه‌له‌فى له‌لاى خۆیه‌وه‌ ده‌ستى كرد به‌رِه‌ددانه‌وه‌ى شوبهه‌كانى ئه‌وكه‌سه‌ له‌سایت ونامیلكه‌و ووتاره‌كانیانه‌وه‌...به‌رِێز/ م.عبداللطیف رِه‌دێكى جوانى شوبهه‌كانى ئه‌وكه‌سه‌ى دایه‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى رِابردوودا شه‌وانى دووشه‌ممان وپێنج شه‌ممان له‌كه‌ناڵى ئاسمانى الاثرى ئوردنییه‌وه‌ سه‌عات 9ى شه‌و پێشكه‌ش كرا وخه‌ڵكێكى زۆر له‌ده‌ره‌وه‌وناوه‌وه‌ى كوردستان لێى سودمه‌ندبوون سوپاس بۆخواى گه‌وره‌..وه‌ئێستاش ته‌واوى رِه‌ده‌كه‌ كه‌ له‌حه‌وت به‌رنامه‌ پێكهاتبوو ده‌توانرێ وه‌ده‌ست بخرێت له‌تۆمارگا سه‌له‌فییه‌كان ...هه‌ربه‌رِێزیان به‌شێوه‌ى نوسراویش وه‌لاَمیان داوه‌ته‌وه‌ وبه‌ویستى خوا له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا چاپ ده‌كرێته‌وه‌و بلاَوده‌كرێته‌وه‌...هه‌روه‌ها به‌رِێز/د.هیوا نجم الدین كتابێكى زۆربه‌نرخ وگرنگى نووسیووه‌وكۆكردۆته‌وه‌ له‌سه‌رحوكمى حزبایه‌تى له‌ئیسلامدا كه‌ كتابێكى قه‌باره‌ گه‌وره‌یه‌وسیدییه‌كیشى له‌گه‌ڵدایه‌ كه‌ فتواى گه‌وره‌ زانایان له‌خۆده‌گرێت به‌ده‌نگ و وه‌لاَمێكه‌ بۆئه‌و كه‌سه‌ كه‌ده‌یووت سه‌له‌فییه‌كان درۆبه‌ده‌م زاناكانه‌وه‌ ده‌كه‌ن ..هه‌روه‌ها به‌رێز/م. عدنان بارام وه‌لاَمى شوبهه‌كانى داوه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌ى نامیلكه‌و به‌ویستى خوا له‌ماوه‌یه‌كىنزیكدا ئه‌ویش ده‌كه‌وێته‌ بازاره‌وه‌...ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ى چه‌نده‌ها مامۆستاى سه‌له‌فى له‌سه‌رمینبه‌ره‌كانه‌وه‌ رِه‌دى ئه‌وكه‌سه‌یان دایه‌وه‌و شوبهه‌كانیان بۆخه‌ڵكى رِوونكردنه‌وه‌..سوپاس بۆخواى گه‌وره‌ ....

ئیتر پاش رِوونكردنه‌وه‌ى ئه‌م حه‌قیقه‌تانه‌ رێگایه‌ك نییه‌ شوێنى بكه‌وین جگه‌ له‌گومرِایى (فماذا بعد الحق إلا الضلال)..ئایا له‌دواى حه‌ق جگه‌ له‌گومرِایى شتێكى تر هه‌یه‌؟؟؟؟؟؟ خواى گه‌وره‌ سه‌ربه‌رزوخۆشه‌ویستت بكات ،وه‌ یارمه‌تى وكۆمه‌كارت بێت بۆدۆزینه‌وه‌ى حه‌ق وپییاده‌كردنى انشاءالله...

به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى ئه‌م په‌یامه‌ى داوه‌ته‌وه‌....

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٥٩٩
١٥٠٦
٦٩٣١١٥