كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

زۆرجارگوێبیستى هه‌ندێ له‌خه‌ڵكى ده‌بین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له‌ناوحزبدا ئیش ده‌كه‌ن ده‌ڵێن سه‌له‌فییه‌كان نازانن سیاسه‌ت وبه‌رِێوه‌بردنى وولات چۆنه‌ وبه‌لایانه‌وه‌ گرنگ نییه‌ وبۆجگه‌ له‌خۆیانیان دانه‌وه‌ كه‌ئیش له‌سه‌رئه‌وكه‌یسه‌ بكه‌ن ..ئایا تاچه‌ندى ئه‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم .. زۆرجارگوێبیستى هه‌ندێ له‌خه‌ڵكى ده‌بین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له‌ناوحزبدا ئیش ده‌كه‌ن ده‌ڵێن سه‌له‌فییه‌كان نازانن سیاسه‌ت وبه‌رِێوه‌بردنى وولات چۆنه‌ وبه‌لایانه‌وه‌ گرنگ نییه‌ وبۆجگه‌ له‌خۆیانیان دانه‌وه‌ كه‌ئیش له‌سه‌رئه‌وكه‌یسه‌ بكه‌ن ..ئایا تاچه‌ندى ئه‌مه‌ رِاسته‌ به‌واتایه‌كى تر تیروانینی سه‌له‌فیه‌ت چییه‌ سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌ت؟ زۆرسوپاس بۆوه‌لامدانه‌وه‌تان..

وەڵام: 

عليك السلام ورحمة الله
سیاسه‌ت واته‌ به‌رِێوه‌بردنى كاروبارى خه‌ڵكى و به‌رژه‌وه‌ندیان به‌باشترین شێواز كه‌ ئه‌مه‌ پیشه‌ى پێغه‌مبه‌ران بووه‌ (صلى الله عليه وسلم) وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : (كانت بنو اسرائیل تسوسهم الانبیاء كلما هللك نبی خلفه نبی) حدیث صحیح.
واته‌ /پێغه‌مبه‌ران سیاسه‌تى به‌نو ئیسرائیلیان به‌رِێوه‌ده‌برد ,وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رێك ده‌مرد پێغه‌مبه‌رێكى تر شوێنى ده‌گرته‌وه‌ له‌ به‌رِێوه‌بردنى سیاسه‌تیان .
وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌پاش ئه‌ویش چوار خه‌لیفه‌ رِاشیده‌كه‌ به‌ جوانترین شێواز و دادپه‌روه‌رترین شێواز كاروبارى خه‌ڵكییان به‌رِێوه‌بردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ سیاسه‌تى رِاسته‌قینه‌ و شه‌رعییه‌ و پێویسته‌ هه‌موو موسڵمانێك باوه‌رِى پێى بێت ,به‌لام ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ئه‌مرِۆ پیاده‌ ده‌كرێت رِاسته‌ سیاسه‌ته‌ به‌لام سیاسه‌تێكى بی شه‌رعییه‌ چونكه‌ دیارترین تایبه‌تمه‌ندێتى یه‌كانى سیاسه‌ت له‌م رِۆژگاره‌ بریتییه‌ له‌ درۆكردن و چه‌واشه‌كارى و ساخته‌ و دزى و زوڵم و سته‌م و چاوبه‌ستى خه‌ڵك و په‌یماندانى درۆ و جۆره‌ها شتى تر كه‌ ئێمه‌ باوه‌رِمان به‌م جۆره‌ سیاسه‌ته‌ نییه‌ چونكه‌ بێ شه‌رعییه‌ .
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

سلام علیكم- ئایا بوچى ئێوه‌ له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى ئیمامى شافعى نارِۆن-وه‌خه‌ڵك ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ رِێز له‌ ئیمامى شافعى و زانایانى تر ناگرن؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام علیكم- ئایا بوچى ئێوه‌ له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى ئیمامى شافعى نارِۆن-وه‌خه‌ڵك ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ رِێز له‌ ئیمامى شافعى و زانایانى تر ناگرن؟ئایا ئه‌مه‌ تا چه‌ند رِاسته‌؟تكایه‌ زوو و به‌ رِوونى بۆمان رِوون بكه‌نه‌وه‌-له‌كاتێكدا من واهه‌ست ده‌كه‌م ئه‌مه‌ دینه‌رِاسته‌كه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ باسى ده‌كه‌ن -جزاكم الله خیرا.

وەڵام: 

ئیمامى شافیعى و زانایانى تریش خۆیان ئێمه‌یان فێركردووه‌ كه‌ ته‌نها له‌و شتانه‌دا شوێنیان بكه‌وین كه‌ به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌تى له‌سه‌ره‌ و له‌و شتانه‌دا شوێنیان نه‌كه‌وین كه‌ پێچه‌وانه‌ى قورئان و سوننه‌ته‌ چونكه‌ ئه‌وانیش مرۆڤن و هه‌ڵه‌یان كردووه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ هه‌ڵه‌كردنیشیان ئه‌جر و پاداشتیان هه‌یه‌ .
ئیمامى ابو حنیفه‌ ده‌فه‌رمووێت (لایحل لأحد ان یأخذ بقولنا مالم یعلم من أین أخذناه )
واته‌ /حه‌لاڵ نییه‌ بۆ هیچ كه‌سێك ووته‌ى ئێمه‌ وه‌ربگرێت تانه‌زانێت له‌ كوێوه‌ وه‌رمان گرتووه‌ (واته‌ /به‌ڵگه‌كه‌مان نه‌زانێت) .
وه‌ ئیمامى شافیعى ده‌فه‌رمووێت (إذا رأیتم قولى یخالف قول رسول الله (صلى الله عليه وسلم) فاضربوا قولی بالحائط)
واته‌ /ئه‌گه‌ر بینیتان وته‌ى من پێچه‌وانه‌ى فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ه‌ ئه‌وا وته‌كه‌ى من بده‌ن به‌دیواردا و وه‌رى مه‌گرن .
بۆ زیاتر شاره‌زابوون بگه‌رِێره‌وه‌ بۆ په‌رتووكى ( چۆنیه‌تى نوێژى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ) له‌ وه‌رگێرِانى مامۆستا عدنان بارام .كه‌له‌وكتابه‌دا ده‌توانى زۆرووته‌ى جوان وچاكى ئه‌و پێشه‌وا به‌رِێزانه‌ بخوێنیته‌وه‌ كه‌باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن شوێنكه‌وتنى ئێمه‌ دروست نییه‌ ئه‌گه‌ر قسه‌وفتواكانمان پێچه‌وانه‌ى قورئان وسونه‌ت بوو. به‌ڵكو واجب ئه‌وه‌یه‌ شوێنى قورئان وسوونه‌ت بكه‌وین نه‌ك شتێكى تر.

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ .ژ.م. 07701207979

ئایا ده‌كرێت كه‌سێ له‌حزبدا بێت و ئه‌هلى سوننه‌ بێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ده‌كرێت كه‌سێ له‌حزبدا بێت و ئه‌هلى سوننه‌ بێت؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ ده‌كرێت ،هه‌روه‌ك شێخ مقبل فه‌رمووده‌ ناسى وولاتى یه‌مه‌ن (رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت :له‌ناو حیزبییه‌كاندا چه‌نده‌ها كه‌س هه‌ن كه‌ ئه‌هلى سوننه‌ن و دڵسۆزن به‌لام فێڵیان لى كراوه‌ و خه‌ڵه‌تێنراون و توشى حیزبایه‌تى كراون پێویسته‌ ئه‌مانه‌ تێكه‌لاوى بكرێن و مه‌نهه‌جى سوننه‌یان بۆ رِوون بكرێته‌وه‌ و تێ بگه‌یه‌نرێن ,تاواز له‌ حیزبایه‌تى بهێنن .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ . ژ.م. 07701207979

تكایه‌ بۆچى ئێوه‌ دژایه‌تى حزبی ئیسلامى ده‌كه‌ن؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم ورحمة‌ الله
تكایه‌ بۆچى ئێوه‌ دژایه‌تى حزبی ئیسلامى ده‌كه‌ن؟؟

وەڵام: 

عليك السلام ورحمة الله وبركاته..
براى ئازیزم ئێمه‌ دژایه‌تى و به‌ربه‌ره‌كانىَ ناكه‌ین له‌گه‌ڵ براى موسڵمانى خۆماندا له‌ هه‌ر شوێن و جێگایه‌ك بێت، به‌لاَم هه‌ر كاتێك هه‌ڵه‌و سه‌رپێچى ببینین له‌ هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌ك بێت له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ بێت و ته‌نانه‌ت، گه‌ر له‌لایه‌ن موسڵمانان و پێشه‌وایانى سه‌له‌فیشه‌وه‌ بێت، ئه‌وه‌ به‌رپه‌رچى ئه‌و هه‌ڵه‌و قسه‌و كرداره‌ ناشه‌رعى و نادروستانه‌ی، كه‌ پێچه‌وانه‌ى قورئان و سوننه‌ته‌ ئه‌ده‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ رِاستی بۆ خه‌ڵك رِوون بكه‌ینه‌وه‌و ئه‌وه‌ى، كه‌ حه‌ق و رِاسته‌ بۆ موسڵمانان ئاشكرا بكه‌ین، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى، كه‌ برایانمان له‌ناو حیزب و رِێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن و زیاتر له‌ موسڵمانانى تر خۆیان به‌ دڵسۆزو خه‌مخۆرى ئیسلام ده‌زانن و له‌ژێر ناوى ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا كارو كرده‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پشكى شێریان به‌ركه‌وتووه‌ له‌وه‌ى زۆر به‌رپه‌رچیان بدرێته‌وه‌و زۆر نوسراویان له‌سه‌ر بنوسريت قسه‌یان زۆرله‌سه‌ر بكرێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌وسه‌رپێچى زۆرئه‌نجام ئه‌ده‌ن وخه‌ڵكیش وه‌كو دین لێیان وه‌رده‌گرێت و وه‌كوبه‌ڵگه‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ به‌كارى ده‌هێنن ، ئێمه‌ ته‌نها به‌رپه‌رچى هه‌ڵه‌كانیان ئه‌ده‌ینه‌وه‌وبه‌به‌ڵگه‌ى رِوونى قورئان وسوونه‌ت بۆخه‌ڵكى رِوونده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كامه‌ حه‌ق ورِاسته‌وكامه‌ش ناحه‌ق وخراپه‌...
ئێمه‌ حزبایه‌تى به‌نادروست ده‌زانین وبه‌وه‌سیله‌یه‌كى شه‌رعى نازانین بۆ خزمه‌ت كردن به‌ئیسلام به‌ڵكوبه‌وه‌سیله‌یه‌كى رِوون وئاشكراى ناشه‌رعى ده‌زانین بۆپارچه‌ پارچه‌كردنى موسڵمانان..له‌به‌رئه‌وه‌ به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت حزبایه‌تى رِه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ وله‌هه‌رشوێن وجێگه‌یه‌ك به‌هه‌ررِێگه‌وشێوازێك بێت به‌رپه‌رچى سه‌رانى حزبى ئه‌ده‌ینه‌وه‌وخه‌ڵكى وموسڵمانان له‌شه‌رِوفیتنه‌ى حزبایه‌تى وپارچه‌پارچه‌كردنى موسڵمانان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌..كه‌سانى جگه‌ له‌ئیسلامى په‌یرِه‌ودارى له‌جگه‌ له‌ به‌رنامه‌ى ئیسلام ده‌كه‌ن له‌چه‌شنى به‌رنامه‌ى عه‌لمانى ودیموكراسى فره‌حزبى یه‌كێكه‌ له‌دروشمه‌كانیان وبه‌شتێكى باشى ده‌زانن وبه‌یه‌كێك له‌بنه‌ماكانى دیموكراسى ده‌زانن،بۆیه‌ ئه‌وان به‌ئاشكرا ده‌ڵێن به‌رنامه‌ى ئێمه‌ عه‌لمانى ودیموكراسیه‌ بۆیه‌ لۆمه‌یان ناكرێت چونكه‌ خۆیان ئه‌وشاهێدییان له‌سه‌رخۆیان داوه‌ ..به‌لاَم ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێن ئێمه‌ په‌یرِه‌ودارى له‌ئیسلام ده‌كه‌ین وئیسلام به‌رنامه‌وده‌ستورى ژیانمانه‌،وه‌هه‌ربه‌ناوى ئیسلام وله‌ژێرناوى ئیسلامدا فره‌حزبى به‌دروست ده‌زانن ،له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ بۆبه‌رگرى كردن له‌ئیسلام وبنه‌ماكانى زۆربه‌توندى به‌رپه‌رچیان ئه‌ده‌ینه‌وه‌وئاگادارییان ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌وه‌ى ئیسلام بۆمه‌رامى سیاسیى وحزبیى وبه‌ده‌ستهێنانى سوڵته‌وده‌سه‌لاَت به‌كاربهێنن وبازرگانى وكه‌سابه‌تى پێوه‌ بكه‌ن..
ئێمه‌ بانگه‌وازى هه‌ره‌گه‌وره‌وگرنگمان بۆبه‌تاكزانینى خوایه‌وبۆئه‌وه‌یه‌ ته‌نها خوابپه‌رسترێت وته‌نهائه‌وبه‌شیاوى په‌رستن بزانرێت وه‌به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك دژایه‌تى شیرك وكوفرده‌كه‌ین له‌هه‌رشوێن وجێگه‌یه‌كدا بێت ،زۆرجارده‌بینین وده‌بیستین له‌كه‌ناڵه‌كانى ئه‌وانه‌وه‌ له‌وزنجیره‌ فیلمانه‌ى كه‌له‌ته‌له‌فزێۆنه‌كانى وولاَتى پرِكوفروشیرك ودوورله‌دینى ئێرانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ هاوارده‌كرێته‌غه‌یرىخوا، سوێندخواردن به‌غه‌یرى خوا كه‌به‌ئاشكرا ده‌بیسترێت ،كه‌چى ئه‌وان هیچ مه‌وقیفێكیان نییه‌ ورِێگرى ناكه‌ن له‌وشیركه‌ وبه‌ڵكوبه‌كارێكى ئاسایى ده‌زانن وبه‌هه‌مووجیهاندا بلاَوى ده‌كه‌نه‌وه‌وبه‌ژدارى ده‌كه‌ن له‌بلاَوكردنه‌وه‌ى شیرك وهاوبه‌ش برِیاردان بۆخوا..ئێمه‌ چۆن بێده‌نگ ده‌بین كاتێك ده‌بینین له‌كه‌ناڵێكى ئیسلامى وسه‌ربه‌حزبێكى ئیسلامى وله‌ژێرناوى ئیسلامى شیرك وكوفربلاَوده‌كرێته‌وه‌وله‌كاتێكیشدا واخۆیان نیشان ده‌ده‌ن كه‌ئه‌وان دژى كوفروشرك ئه‌وحزبه‌یان دروست كردووه‌ودژایه‌تى عه‌لمانى ده‌كه‌ن وده‌یانه‌وێت حوكمى ئیسلامى به‌رپابكه‌ن .. كام ئیسلام ؟كام حوكم؟ ئه‌وئیسلامه‌ى كه‌لاى ئه‌وان هه‌یه‌وشیرك وهاوبه‌ش برِیاردان بۆخوا هیچ نییه‌ به‌لایه‌وه‌؟؟؟هه‌روه‌ها ئێمه‌ دواى بانگه‌وازكردنى خه‌ڵك بۆته‌وحیدوئاگاداركردنه‌وه‌یانله‌شیرك ومه‌ترسییه‌كانى ،خه‌ڵك وموسڵمانان بۆشوێنكه‌وتنى سوونه‌ت ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌بیدعه‌ بانگێشت ده‌كه‌ین ،چۆن بێده‌نگ بین كاتێك له‌ته‌له‌فزیۆن ورِاگه‌یاندى ئه‌وانه‌وه‌ ده‌بینین وده‌بیستین كه‌بانگه‌وازبۆبیدعه‌ده‌كرێت وپه‌خش ده‌كرێت وبه‌خێروچاكه‌ باس ده‌كرێت له‌چه‌شنى بیدعه‌ى (مه‌ولود نه‌به‌وى)؟؟ له‌ژێرناوى ئیسلام وبه‌ناوى دینه‌وه‌؟؟چۆن بێده‌نگ بین كاتێك ده‌بیستین وده‌بینین لێدان وبه‌كارهێنانى ئامێره‌كانى مۆسیقابه‌ئاشكرا په‌خش ده‌كرێت وبه‌حه‌لاَڵ ده‌زانرێت وبه‌وه‌سیله‌یه‌كى شه‌رعى بۆخه‌ڵك له‌خۆرِازى كردن نه‌ك خواله‌خۆرِازى كردن داده‌نرێت وله‌ناوه‌ندوشوێن وپێگه‌ى رِێكخراوه‌كانیانه‌وه‌ خولى تایبه‌تى وهاوینه‌ى بۆده‌كرێته‌وه‌وقوتابیان فێرى لێدان وبه‌كارهێنانى ئامێره‌كانى مۆسیقا ده‌كه‌ن وبه‌كارێكى شه‌رعى داده‌نرێت ؟؟ چۆن بێده‌نگ بین كاتێك ده‌بینین له‌كۆرِوكۆبوونه‌وه‌ حیزبى ورِیكخراوه‌یی كانیانه‌وه‌ كورِوكچ تێكه‌ڵ ده‌كرێت وهیچ به‌ربه‌ستێك دانانرێت بۆئه‌وه‌ى له‌چاوى یه‌كتربه‌دووربن ونه‌زه‌رله‌یه‌كترنه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش هه‌ربه‌ناوى دینه‌وه‌؟؟ هه‌روه‌ها چۆن بێده‌نگ بین كاتێك ده‌بینین ئافره‌ت له‌كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه‌ نیشان بدرێت وهه‌واڵ وبه‌رنامه‌ پێشكه‌ش بكات وخۆیان به‌جوانترین شێوه‌ ئارایشت بكه‌ن وهه‌مووخه‌ڵكیش ته‌ماشایان بكات ونه‌زه‌ریان بكات؟؟ئه‌مه‌ش هه‌ربه‌ناوى دینه‌وه‌...
براى خۆم به‌كورتى ئێمه‌ گۆرانى ومۆسیقاوره‌سم گرتن وتێكه‌لاَوى كورِوكچ و نیشاندانى ئافره‌ت له‌سه‌رشاشه‌ى ته‌له‌فزێۆن وچه‌نده‌ها هه‌ڵه‌وسه‌رپێچى ترى گه‌وره‌ى حزبییه‌كان به‌ناشه‌رعى ده‌زانین ورِه‌تیان ده‌كه‌ینه‌وه‌وبۆخه‌ڵكى رِوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ئه‌مانه‌ ناشه‌رعین ونادروستن وپێچه‌وانه‌ى ئه‌وئیسلامه‌یه‌ كه‌ئه‌وان بانگه‌شه‌ى بۆده‌كه‌ن ،وه‌به‌رده‌وام ده‌بین له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان هه‌تائه‌وان به‌رده‌وام بن له‌ئه‌نجامدانیان هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌رئه‌م هه‌ڵه‌وسه‌رپێیانه‌له‌جگه‌له‌ئه‌وانیشه‌وه‌ ببینین به‌رپه‌رچیان ئه‌ده‌ینه‌وه‌ هه‌روه‌كوچۆن پێشتریش به‌رپه‌رچمان داوه‌نه‌ته‌وه‌..
له‌به‌رئه‌وه‌ براى خۆم ئێمه‌ دژایه‌تى ئه‌وان ناكه‌ین به‌ڵكوته‌نها به‌رپه‌رچى تاوان وسه‌رپێچییه‌كانیان ئه‌ده‌ینه‌وه‌وخه‌ڵك وموسڵمانان بۆگه‌رِانه‌وه‌ بۆشوێنكه‌وتنى رِاسته‌قینه‌ى قورئان وسوونه‌ت بانگ ده‌كه‌ین ودینیان وه‌كوخۆى پێ نیشان ئه‌ده‌ین وئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌هه‌رشتێك كه‌كراوه‌به‌دین وله‌ئه‌سڵیشدا دین نییه‌ ....
خواى گه‌وره‌ هیدایه‌تى هه‌موومان بدات بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت..اللهم امین

به‌رِێز/سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌.

ئایا رِاى به‌رِێزتان چییه‌ له‌سه‌ر (ئوسامه‌ بن لادن)؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم ورحمه‌ اللة وبركاته
پاش سلاَوى خواى گه‌وره‌،به‌رِێزان وه‌ك له‌بابه‌ته‌كانتاندا زیاترباس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌هه‌رله‌رِاستیدا ئێوه‌ شوێنكه‌وتووى سه‌له‌فى ساڵحن ، منیش پێم خۆشه‌ له‌به‌رِێزتان بپرسم :-
ئایا رِاى به‌رِێزتان چییه‌ له‌سه‌ر (ئوسامه‌ بن لادن)؟

وەڵام: 

عليك السلام ورحمة الله ..
الحمد لله والصلاة‌ والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم)
سوپاس بۆخواى گه‌وره‌ كه‌ئه‌وهه‌سته‌ت لادروست بووه‌ كه‌ گومانى خێربه‌ئێمه‌وبراكانت ده‌به‌یت كه‌ له‌سه‌رمه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فى صالح دیندارى ده‌كه‌ین وخه‌ڵكى وموسڵمانانى بۆسه‌ربانگه‌شه‌ده‌كه‌ین،دیاره‌ ئه‌مه‌ش فه‌زڵى خواى گه‌وره‌یه‌وپێویسته‌ سوپاسى له‌سه‌ربكه‌ین... وه‌هیوادارین خواى گه‌وره‌ به‌یه‌كێك له‌شوێنكه‌وتوانى ئه‌ومه‌نهه‌جه‌ پاكه‌ قبوڵمان بكات وووته‌وكرده‌وه‌كانمان لى وه‌ربگرێت وبه‌ره‌كه‌ت بخاته‌ ده‌عوه‌وبانگه‌وازمانه‌وه‌ ...
1- سه‌باره‌ت به‌ (ئوسامه‌ بن لادن):-
له‌رِاستیدا ئێمه‌ ئه‌وكه‌سه‌وهاوبیرانى به‌لاده‌روهه‌ڵه‌ونارِاست پێناسه‌ده‌كه‌ین وده‌یناسێنین ، وه‌خۆمان وبه‌رى ده‌كه‌ین له‌قسه‌وفتواكانى وه‌له‌كاروهه‌ڵویسته‌كانى ،وه‌واده‌زانین ئه‌و كه‌سه‌ كه‌سێكى ته‌كفیریه‌وهه‌ڵگرى بیروباوه‌رِى خه‌وارجه‌ ،وه‌كه‌سێكى نه‌زانه‌ به‌بنه‌ماكانى ده‌عوه‌وبانگه‌وازبۆ ئیسلام ،وه‌ كه‌سێكى به‌زیان وخراپه‌ بۆسه‌رئیسلام وبانگه‌وازى ئیسلامى ..ئێمه‌ ته‌به‌راى خۆمان له‌هه‌مووكه‌سێك ده‌كه‌ین كه‌ قسه‌وكردارى پێچه‌وانه‌ى قورئان وسوونه‌ت بێت وبه‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت دیندارى وبانگه‌وازنه‌كات ،هه‌رچه‌ندئه‌وكه‌سه‌ خۆى به‌زاناودڵسۆزوخه‌مخۆرى ئیسلام بزانێت ،زانایانى سه‌له‌فى خواى گه‌وره‌ له‌مردوویان خۆش بێت وزیندوویان بپارێزێت قسه‌وووته‌ى زۆریان له‌سه‌رئه‌وكابرایه‌ ووتووه‌و وه‌نوسراوى زۆریان له‌سه‌رى نووسیووه‌ به‌لاَم ئێمه‌ ته‌نها دوو قسه‌ى دوو زانایاى پایه‌به‌رزى سه‌له‌فیت بۆنقڵ ده‌كه‌ین كه‌مشتێكه‌ له‌خه‌رمانێك له‌وقسه‌ونوسراوانه‌ى كه‌له‌سه‌رئه‌وكابرایه‌ ووتراوه‌ونوسراوه‌..
1- زاناى گه‌وره‌وپایه‌ به‌رز شێخ عبدالعزیزبن عبدالله بن باز ((رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت)) له‌باره‌ی ئه‌وكه‌سه‌وه‌ ده‌ڵێت: "إن أسامة‌ بن لادن: من المفسدین فی الأرض، ویتحرى طرق الشر الفاسدهة وخرج عن طاعة‌ ولی الأمر"
واته‌: ئوسامه‌ بن لادن له‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ فه‌سادى ر پشێوى له‌سه‌ر زه‌وى بلاَو ده‌كه‌نه‌وه‌و وه‌به‌دواى رێگاى شه‌رِوخراپه‌كارى ده‌كه‌وێت، وه‌له‌تاعه‌ت و گوێرِایه‌ڵى فه‌رمان رِه‌وای وولاَته‌كه‌ى ده‌رچووه‌
2- وه‌زاناى فه‌رمووده‌ناسى وولاَتى یه‌مه‌ن مقبل الوادعی - رحمهُ اللهُ- ده‌فه‌رمووێت: "أبرأ إلى الله من بن لادن؛ فهو شوم وبلاء على الأمة‌ وأعمــاله شر "
واته‌: من خۆم بێبه‌رى ده‌كه‌م لاى خواى گه‌وره‌ له‌ئه‌م كابرایه‌(ئوسامه‌ بن لادن)، ئه‌و به‌لاَو شووم بوو بۆ ئه‌م ئوممه‌ته‌ وه‌ كرده‌وه‌كانى شه‌رِه‌.
پێم وابێت ووته‌ى ئه‌م دوو زانا پایه‌ به‌رزه‌ له‌ باره‌ى ئه‌م كه‌سه‌ كه‌ بۆته‌ مایه‌ى گشت به‌لاَو موصیبه‌تێك بۆ گشت موسڵمانان به‌س بێت بۆئه‌وه‌ى كه‌خه‌ڵكى به‌تێكرِابزانن كه‌سه‌له‌فییه‌ت وبه‌رنامه‌ پاكه‌كه‌ى بێبه‌رین له‌ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌وهاوبیره‌كانیان..

به‌رِێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م. 07701495535

هه‌لویستى سه‌له‌فى جییه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و مونكه‌رو كاره ناشه‌رعییانه‌ى حكومه‌تى عه‌لمانى كوردستان ئه‌یكات؟ ئایا (تغیر المنكر) شمولى ئه‌وان ئه‌كات؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

هه‌لویستى سه‌له‌فى جییه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و مونكه‌رو كاره ناشه‌رعییانه‌ى حكومه‌تى عه‌لمانى كوردستان ئه‌یكات؟ ئایا (تغیر المنكر) شمولى ئه‌وان ئه‌كات؟

وەڵام: 

سه‌له‌فیه‌كان به‌رهه‌ڵستی خراپه‌ ده‌كه‌ن به‌گوێره‌ى تواناى خۆیان،وه‌هه‌وڵی خۆیان داوه‌و ده‌ده‌ن،به‌لاَم مه‌رج نیه‌ هه‌رفه‌رمانێك به‌چاكه‌بكه‌ن و قه‌ده‌غه‌ى خراپه‌ بكه‌ن هه‌مووخه‌ڵكی بینرابێت هه‌روه‌كوچۆن حیزبه‌كان هه‌رچی یه‌ك ده‌كه‌ن له‌رِۆژنامه‌وگۆڤاره‌كاندا وه‌كوچالاكی باسی ده‌كه‌ن وله‌ته‌له‌فزیۆن ورِادیۆكانیشدا بلاَوى ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

لاى برا سه‌له‌فیه‌كان حیزبایه‌تى حه‌رامه‌، ئایا ته‌نها حیزبایه‌تیى ئیسلامیى حه‌رامه‌ یان هى عه‌لمانییش؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

لاى برا سه‌له‌فیه‌كان حیزبایه‌تى حه‌رامه‌، ئایا ته‌نها حیزبایه‌تیى ئیسلامیى حه‌رامه‌ یان هى عه‌لمانییش؟

وەڵام: 

حیزبایه‌تی به‌هه‌موو جۆرو شێوازێكی یه‌وه‌ حه‌رامه‌و دروست نیه‌چونكه‌ ئوممه‌ت تووشی په‌رته‌وازه‌یی وناكۆكی وجیاوازى وپارچه‌چارچه‌یی ده‌كات كه‌ئه‌مه‌ش كارێكى خراپ ونادروسته‌..

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

مه‌سره‌فى ئه‌و هه‌موو سایته‌ سه‌له‌فییانه‌ له‌كوێوه‌ ده‌هێنن؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مه‌سره‌فى ئه‌و هه‌موو سایته‌ سه‌له‌فییانه‌ له‌كوێوه‌ ده‌هێنن؟

وەڵام: 

و/ براى ئازیزم ...سوپاس بۆخوا له‌ئێستادا چه‌ند سایتێكى سه‌له‌فى هه‌ن وله‌كاردان، كه‌ده‌عوه‌وبانگه‌وازبۆمه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت ده‌كه‌ن ..ئه‌م سایتانه‌ چه‌نده‌ها گه‌نجى سه‌له‌فى كه‌په‌روه‌رده‌ى ده‌ستى مامۆستایانى سه‌له‌فى سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن و به‌رِێوه‌ى ده‌به‌ن، كه‌چه‌نده‌ها مامۆستایانى به‌رِێزى سه‌له‌فى پشتگیرییان ده‌كه‌ن ویارمه‌تییان ده‌ده‌ن له‌رِاپه‌رِاندنى ئیش وكاره‌كانیاندا وئامۆژگارى خێرونه‌سیحه‌تى باشیان ده‌كه‌ن وله‌كه‌موكورتى وهه‌ڵه‌كانیان ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه‌...سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ مه‌سره‌فى ئه‌م سایتانه‌ كىَ ده‌یكات وله‌كوێوه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ ده‌ڵێین مه‌سره‌فى ئه‌م سایتانه‌ له‌گیرفانى خۆمانه‌وه‌یه‌،سوپاس بۆخوا پاره‌یه‌كى زۆرى ناوێت وبه‌ڵكوسالاَنه‌ وه‌ره‌قه‌یه‌ك یان زیاترى ده‌وێت كه‌ده‌درێت به‌وكۆمپانیانه‌ى كه‌ سایته‌كانیان بۆدروست كردوین ، هه‌روه‌ها مانگانه‌ش په‌نجا دۆلارێ زیاتریان كه‌مترده‌درێت به‌وكۆمپانیانه‌ى كه‌ خه‌تى ئینته‌رنێتمان لێیه‌وه‌ رِاكێشاوه‌ بۆئه‌وه‌ى سایته‌كه‌ى پێ به‌رَِیوه‌به‌رین..زۆرجاریش خێرخوازێك پاره‌ى مانگێكى خه‌تى ئینته‌رنێتمان بۆده‌دات یان وه‌حده‌مان بۆده‌كرِێت بۆئه‌وه‌نه‌مان كه‌ له‌رِێگه‌ى (میدیاتلیكۆم) ه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى سایته‌كان ده‌كه‌ین... هه‌ركه‌سێكیش ده‌یه‌وێت یارمه‌تیمان بدات ئێمه‌ سوپاسى ده‌كه‌ین ودوعاى خێرى بۆده‌كه‌ین...
به‌رِێز/ سةربةرشتيارى مالبةر وةلامى داوةتةوة.

بۆچى ده‌ڵێن سه‌له‌فییه‌كان پێناسه‌ى (هویه‌)ى (عدم تعرض)یان هه‌یه‌ ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

بۆچى ده‌ڵێن سه‌له‌فییه‌كان پێناسه‌ى (هویه‌)ى (عدم تعرض)یان هه‌یه‌ ؟

وەڵام: 

و/ براى ئازیز.. ئێمه‌ له‌ئه‌م پرسیاره‌ت جوان تێناگه‌ین ونازانین مه‌به‌ستت له‌ (هه‌ویه‌)ى (عدم تعرض) چییه‌؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌ مامۆستایانى سه‌له‌فى ده‌توانن به‌ئاشكرا ووتاربده‌ن و كتێب بنووسن ومحازه‌رات بده‌ن و حكومه‌ت وده‌سه‌لاَت قسه‌ناكات ورِێگرییان لىَ ناكات ئه‌وه‌ له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێن سوپاس بۆخوا مامۆستایانى سه‌له‌فى دینى رِاسته‌قینه‌ى خوا به‌خه‌ڵكى ده‌گه‌یه‌نن وخه‌ڵكى وموسڵمانان بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت بانگده‌گه‌ن وله‌وكاره‌شیاندا رِاستگۆن هه‌م له‌گه‌ڵ دینه‌كه‌ى خوادا هه‌م له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى موسڵماندا..چونكه‌ ئه‌وان قسه‌ى ژێرزمان وسه‌رزمانیان به‌ڵگه‌یه‌ واتا پشت ئه‌ستورن به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت،وه‌ ئه‌وان خه‌ڵكى هه‌ڵنانێن بۆشوێنكه‌وتنى شه‌خس به‌ڵكو هه‌ڵیان ده‌نێن بۆشوینكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت ،هه‌روه‌ها ئه‌وان دیندارى ده‌كه‌ن نه‌ك ململانىَ له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به‌سه‌رسوڵته‌ومه‌نسه‌بدا ،هه‌روه‌ها ئه‌وان دینى خوا وه‌موسڵمانان پارچه‌پارچه‌ ناكه‌ن ونایانكه‌ن به‌دووژمنى یه‌ك وزاڵم وسته‌مكاربه‌سه‌ریه‌كدا ، ئه‌وان هه‌وڵى یه‌كخستنى موسڵمانان ده‌ده‌ن به‌گه‌رِانه‌وه‌ بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسوونه‌ت وازهێنان له‌شه‌خس په‌رستى وحزب په‌رستى،ئه‌وان خاوه‌ن مه‌بده‌ئێكى نه‌گۆرِوچه‌سپاون قه‌ناعه‌تیان وایه‌ كه‌ دین هه‌میشه‌ به‌رزوبڵندوسه‌ربه‌رزه‌و خه‌ڵكى پێویستیان به‌دینه‌ بۆئه‌وه‌ى سه‌رفرازبن نه‌ك دین پێویستى به‌خه‌ڵك بێت بۆئه‌وه‌ى سه‌رى بخه‌ن، ئه‌وان قسه‌ى پشت په‌رده‌و كاری نهێنییان نییه‌ وئه‌وه‌ى كه‌ ده‌یكه‌ن وده‌یڵێن ئاشكرایه‌و هه‌مووانیش ئه‌ورِاستییه‌ ده‌زانن هه‌ربۆیه‌ مامۆستایانى سه‌له‌فى هه‌م لاى سوڵته‌وهه‌م لاى خه‌ڵكانى حه‌ق ویست جێگه‌ى متمانه‌ن وبرِوایه‌كى ته‌واویان پێده‌كرێت، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ سوپاس بۆخوا رِۆژبه‌رِۆژ خواى گه‌وره‌ پله‌یان به‌رزترده‌كاته‌وه‌وزیاترخه‌ڵكى شوێنى مه‌نهه‌جى رِاست وپاكى سه‌له‌فییه‌ت ده‌كه‌وێت وپه‌یرِه‌ودارى لىَ ده‌كات ...به‌لاَم ئه‌وه‌ى كه‌ده‌وترێت هه‌وییه‌وناسنامه‌یان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێن ( قُلْ هَاتُواْ بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صادِقِینَ) ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌شیان نه‌هێنا بۆرِاستێتى قسه‌كه‌یان ئه‌وه‌ به‌ئه‌وان وخه‌ڵكیش ده‌ڵێین ( سُبْحَانَكَ هَذَا بُهْتَانٌ عَظیمٌ )
به‌رِێز/ م. به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

ئایا دروسته‌ بڵێیت من سه‌له‌فیم یان فلاَن كه‌س سه‌له‌فییه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا دروسته‌ بڵێیت من سه‌له‌فیم یان فلاَن كه‌س سه‌له‌فییه‌؟

وەڵام: 

و/ براى به‌رِێزم ووشه‌ى سه‌له‌ف له‌زوبانى عه‌ره‌بیدا به‌واتاى پێشین دێت واتا ئه‌وانه‌ى له‌پێش تۆوه‌ رِۆشتوون ..وه‌له‌لاى زانایان بۆسىَ جیله‌چاكه‌كه‌ى سه‌ره‌تاى ئیسلام به‌كاردێت ،هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى (خیرالناس قرنی ثم الذین یلونهم ثم الذین یلونهم) واتا (باشترین خه‌ڵكى ئه‌وانه‌ى سه‌رده‌مى منن ،پاشان ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وان دێن ، پاشان ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وان دێن ، كه‌واته‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) شاهێدى خێرى بۆئه‌و سىَ جیله‌ پیرۆزه‌ داوه‌ ، به‌وسىَ جیله‌ پیرۆزه‌ش ده‌وترێت (سه‌له‌ف)هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى ({وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِینَ وَالأَنصارِ وَالَّذِینَ اتَّبَعُوهُم بِإِحْسَانٍ رَّضي اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضواْ عَنْهُ وَأَعَدَّ ڵهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِی تَحْتَهَا الأَنْهَارُ خَالِدِینَ فِیهَا أَبَدًا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظیمُ} (100) سوره‌ التوبة)،واتا (پێشكه‌وتووه‌ یه‌كه‌مه‌كان له‌كۆچكه‌ران ویارمه‌تیده‌ران وه‌ئه‌وانه‌ش كه‌زۆربه‌جوانى شوێنى ئه‌وان كه‌وتوون ،خواى گه‌وره‌یان لىَ رِازییه‌ وئه‌وانیش له‌خواى گه‌وره‌ رِازین ،وه‌بۆیان ئاماده‌كراوه‌ به‌هه‌شتانێكى خۆش كه‌رِووبارى ئاوبه‌ژێرداره‌كانیدا ده‌رِوات ،به‌به‌رده‌وامى تێیدا ده‌مێننه‌وه‌،به‌رِاستى ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌وسه‌ركه‌وتنه‌)..كه‌واته‌ هه‌ركه‌سێك شوێنى هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه‌وسلم) بكه‌وێت له‌دیندا ئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ لێى رِازى ده‌بێت ،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ عه‌زابى ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ پشت له‌شوێنكه‌وتنى هاوه‌لاَن ده‌كه‌ن وپه‌یرِه‌ودارى له‌رِێبازى جگه‌له‌رِێبازى ئه‌وان ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت ({وَمَن یُشَاقِقِ الرَّسُوڵ مِن بَعْدِ مَا تَبَیَّنَ ڵهُ الْهُدَى وَيتَّبِعْ غَیْرَ سَبِیلِ الْمُؤمِنِینَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِیرًا} (115) سوره‌ النساء)، واتا(هه‌ركه‌سێك پێچه‌وانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه‌ وسلم) بكات له‌عه‌قیده‌وبه‌رنامه‌دا لێى جیاببێته‌وه‌ وه‌شوێنى غه‌یرى رِێبازى برِواداره‌ ته‌واوه‌كان كه‌سه‌له‌فى صالحن بكه‌وێت رِووى وه‌رده‌گێرِین بۆئه‌و رِێبازه‌ى كه‌ هه‌ڵى بژاردووه‌ وه‌ده‌یخه‌ینه‌ دۆزه‌خه‌وه‌ ئایى چى پاشه‌رِۆژێكى خراپه‌)..كه‌واته‌ خواى په‌روه‌ردگارهه‌روه‌ك چۆن رِازى بوو له‌وانه‌ى شوێنى هاوه‌لاَن ده‌كه‌ون به‌چاكى وجوانى به‌هه‌مان شێوه‌ش سزاى ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ شوێنى هاوه‌لاَن ناكه‌ون ورِوویان لىَ وه‌رده‌گێرن ..كه‌واته‌ ئه‌وه‌ى له‌سه‌رئێمه‌ پێویسته‌ شوێن رِێبازى ئه‌وان بكه‌وین بۆئه‌وه‌ى بگه‌ین به‌رِه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ وخۆشبه‌خت بین هه‌م له‌دونیاوهه‌م له‌دوارِۆژدا ،به‌لاَم ئایه‌ دروسته‌ بڵێین سه‌له‌فین یان فلاَن كه‌س سه‌له‌فییه‌ به‌رِێزه‌كه‌م ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌شت بۆرِوونبكه‌مه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌قسه‌ى كه‌سانى دژبه‌ومه‌نهه‌جه‌ فریو نه‌درێیت ،به‌رِێزه‌كه‌م خواى گه‌وره‌ ناوى ناوین موسڵمان هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت (هوسماكم المسلمین)هه‌ربۆیه‌ هیچ ناوێكى ترقبوڵ نییه‌ ،به‌لاَم دواى سىَ سه‌ده‌ پیرۆزه‌كه‌ى سه‌ره‌تاى ئیسلام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى بیرۆكه‌ى خه‌له‌فییه‌ت كه‌لێك دانه‌وه‌وبۆچوونێك بوو سه‌باره‌ت به‌ئایه‌ت وحه‌دیسه‌كان جیا له‌تێگه‌شتنى پێشینه‌كانى ئیسلام له‌هاوه‌لاَن وشوێن كه‌وته‌كانیان وئیمامه‌كان،دواى هاتنى ئه‌ومه‌زهه‌به‌ خه‌له‌فییه‌ وه‌ده‌ركه‌وتنى چه‌نده‌ها رِێچكه‌ى لێك جیا له‌ناوموسڵمانان وه‌له‌ژێرناوى جیاجیا، زانایانى ئیسلام بۆئه‌وه‌ى ئه‌وئیسلامه‌ پاك وجوانه‌ى كه‌پێغه‌مبه‌رو(صلى الله علیه‌ وسلم) هاوه‌لاَنى له‌سه‌ربوون دیاروجیابێت له‌ومه‌زهه‌ب ورِێچكه‌ داهێنراوانه‌ ناوى سه‌له‌فییه‌تیان دانا بۆئه‌و رِێبازه‌ پاك وجوانه‌ كه‌ئیسلامه‌ ،وه‌ئه‌م ناوه‌شیان له‌ناوه‌رِۆكى فه‌رمووده‌كانى خواوپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم)وه‌رگرتووه‌ ، وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان بۆكرد،له‌فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌رده‌كه‌وێت (من یعیش منكم فسیرى إختلافاًكثیراً، فعلیكم بسنتی وسنة‌ الخلفاءالراشدین....) واتا (ئێوه‌ له‌دواى من جیاوازییه‌كى زۆرده‌بینن (له‌ناوموسڵماناندا)ئه‌وه‌ى له‌سه‌رئێوه‌ پێویسته‌ شوێن سوونه‌تى من بكه‌ون شوێن سونه‌تى جێشینه‌كانم بكه‌ون )،مه‌به‌ستى چوار خه‌لیفه‌كه‌یه‌..
ئه‌مجا تۆده‌ڵێت فلاَن كه‌س سه‌له‌فییه‌ ئه‌وه‌ نیسبه‌ته‌، هه‌روه‌ك چۆن ده‌ڵێت فلاَن كه‌س عیراقییه‌ یان كوردستانییه‌ یان شافعییه‌ ،واتا فلاَن كه‌س خه‌ڵكى عیراقه‌ یان خه‌ڵكى كوردستانه‌ یان شوێنى مه‌زهه‌بى ئیمامى شافعى كه‌وتووه‌ ، كه‌ ده‌ڵێت : فلاَن سه‌له‌فییه‌ ،واته‌ شوێن كه‌وته‌ى سه‌له‌فه‌ ئه‌مه‌ ناوێكى داهێنراو وتازه‌ نییه‌ به‌ڵكو زانایانى كۆنیش قسه‌یان له‌ئه‌م باره‌یه‌وه‌ كردووه‌ له‌وانه‌ ، شێخ الاسلام إبن تیمییه‌ : ده‌فه‌رموێت : (لاعیب على من أظهر مذهب السلف وأنتسب إلیه ، وأعتزى إلیه ، بل یجب قبول ذلك منه ، فإن مذهب السلف لایكون إلا حقاً)، الفتاوى 149/4 ، ووته‌ى زانایان له‌باره‌یه‌وه‌ ،كه‌چۆن ووشه‌ى سه‌له‌فییه‌تیان به‌كارهێناوه‌ بۆیه‌ك ، كه‌واته‌ دروسته‌ بڵێیت فلاَنه‌ كه‌س سه‌له‌فییه‌ ئه‌گه‌ر به‌رِاستى رِێگه‌ى سه‌له‌فى ساڵحى گرتبێ وبه‌قسه‌وكرداریش پییاده‌ى كردبێت ...
به‌رِێز/ م. به‌هجه‌ت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٧٩
٧٣٧
٦٩٠٦٩٩