كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

بۆچى كاتێك حزبییه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات ئێوه‌ زۆر به‌ توندى وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم...
بۆچى كاتێك حزبییه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات ئێوه‌ زۆر به‌ توندى وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه‌؟

وەڵام: 

علیك السلام ورحمه‌ الله وبركاته..
پێشه‌وایان وزانایان ومامۆستایانى سه‌له‌فى رِاستگۆترین توێژى موسڵمانن له‌ئاست پیاده‌كردنى یاساى (فه‌رمان كردن به‌چاكه‌و رِێگرى كردن له‌خراپه‌)،له‌هه‌موو كات وساتێكدا، وه‌له‌هه‌موو شوێن وجێگه‌یه‌كدا،به‌رامبه‌رهه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ردۆست ونزیك یاخود دوژمن ونه‌یاریشیان بێت ... ئه‌مه‌ش وه‌كو وه‌لاَمدانه‌وه‌یان بۆداخوازى و ووته‌ى خواى گه‌وره‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت ({وَلْتَكُن مِّنكُمْ امَّه‌ٌ یدْعُونَ إِلى الْخَیْرِ وَیامُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَینْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَاوْلئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} (104) سوره‌ آل عمران) ،
واتا(پێویسته‌ له‌ناوئێوه‌دا كه‌سانێك هه‌بن كه‌بانگه‌واز بكه‌ن بۆ كارى خێروچاكه‌ ،به‌وه‌ى كه‌ فه‌رمان بكه‌ن به‌چاكه‌و خێر رِێگرى بكه‌ن له‌خراپه‌وكارى نادروست وناشه‌رعى،كه‌به‌رِاستى هه‌رئه‌وانه‌ سه‌رفرازوبراوه‌ن ) هه‌روه‌ها بۆپیشاندانى حه‌قیقه‌تى ووته‌ى خوا كه‌ده‌فه‌رموێت ({كُنتُمْ خَیْرَ امَّه‌ٍ اُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَاْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُۆْمِنُونَ بِاللّهِ .........} (110) سوره‌ آل عمران)،
واتا( به‌رِاستى ئێوه‌ چاكترین ئوومه‌تێكن كه‌ هێنراونه‌ته‌ بوون ،چونكه‌ فه‌رمان به‌ئه‌نجامدانى كارى چاك ده‌كه‌ن ورِێگرى له‌ئه‌نجامدانى كارى خراپ ده‌كه‌ن وباوه‌رِێكى رِاسته‌قینه‌ به‌خواى گه‌وره‌ ده‌هێنن .....)،
جىَ به‌جىَ كردنى ئه‌م فه‌رمانه‌ خواییه‌ش له‌به‌رخاتر پارێزگارى كردنه‌‌له‌بنه‌ماوحوكمه‌كانى دین،بۆئه‌وه‌ى كه‌سانێكى نه‌زان وسه‌رلێ شێواونه‌توانن به‌ئاره‌زووى خۆیان ده‌ستكارى ده‌ستوروبرِگه‌وبنه‌ما نه‌گۆرِه‌كانى دین بكه‌ن وبۆبه‌رژه‌وه‌ندى تاكه‌كه‌سى وسودى دونیایی خۆیان به‌كارى بهێنن..له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌واداران وموسڵمانانى شوێنكه‌وته‌ى رِیبازى سه‌له‌فییه‌ت بىَ جیاوازى ئه‌م فه‌رمانه‌ خواییه‌ جىَبه‌جىَ ده‌كه‌ن به‌پێى تواناى رِاسته‌قینه‌ى خۆیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رحه‌ق به‌ هه‌واداران وهاوبیرانى خۆشیان بێت چ جاى جگه‌ له‌خۆیان به‌تایبه‌ت ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ دینى خواى بالاَ ده‌ست وه‌كو وه‌سیله‌یه‌ك بۆمه‌به‌ستى گه‌شتن به‌سوڵته‌ومه‌نسه‌ب به‌كارده‌هێنن وله‌وپێناوه‌شدا چه‌نده‌ها تنازولات له‌حه‌قى خواى گه‌وره‌دا ده‌كه‌ن وله‌زۆرێك له‌برِگه‌وبنه‌ماكانى دین چاوپۆشى ده‌كه‌ن وبه‌كارێكى ئاسانیشى ده‌زانن وقبوڵى هیچ كه‌سێكیش ناكه‌ن ئه‌گه‌ر رِه‌خنه‌ یان قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ربكات...له‌به‌رئه‌وه‌ توندى وبه‌هێزى وه‌لاَمدانه‌وه‌ بۆهه‌ركه‌سێك وهه‌رلایه‌نێك په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ به‌خودى هه‌ڵه‌كه‌وه‌ ئه‌گه‌ر زۆر گه‌وره‌ بوو زۆربه‌توندى وه‌لاَمده‌درێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بچوك بوو به‌ئه‌ندازه‌ى قه‌باره‌كه‌ى وه‌لاَمده‌درێته‌وه‌...حزبییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وهه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌ن هه‌ربۆیه‌ زۆربه‌توندى وه‌لاَمده‌درێنه‌وه‌ ..له‌وانه‌ رِێگه‌ دان به‌بلاَوبوونه‌وه‌ى شیرك وهاواركردنه‌ غه‌یرى خوا له‌وزنجیره درامانه‌ى كه‌له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانیانه‌وه‌ بلاوى ده‌كه‌نه‌وه‌،یان بلاَوكردنه‌وه‌ى بیدعه‌ى مه‌ولود وبه‌دروست زانینى وبانگه‌وازبۆكردنى ..پیشاندانى ئافره‌ت و لێدانى ئاوازوسه‌داى شه‌یتان وبه‌دین زانینى ،تێكه‌لاَوى كورِان وكچان وبه‌رِه‌وازانینى پارچه‌پارچه‌كردنى موسڵمانان وبه‌جائیزدانانى...هاوپه‌یمانى به‌ستن له‌گه‌ڵ حزب وپارتى عه‌لمانى وماركسى ..به‌ژدارى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و...چه‌نده‌ها ناشه‌رعى وكارى هه‌ڵه‌ى تر....خواى گه‌وره‌ هیدایه‌تى هه‌مووان بدات بۆشوێنگه‌وتنى حه‌ق وپییاده‌كردنى...

به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌ر وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٦٩٥
١١
٦٨٣٢٣١