ئایا سه‌له‌فیه‌ت برِواى به حزبایه‌تى هه‌یه؟ ئه‌گه‌رنا به‌ڵكه‌تان چیه ؟ئه‌ى به‌رێزان پێتان وایه چۆن حوكمى علمانیه‌ت ده‌گۆرِێت؟
ئایا سه‌له‌فیه‌ت برِواى به حزبایه‌تى هه‌یه؟ ئه‌گه‌رنا به‌ڵكه‌تان چیه ؟ئه‌ى به‌رێزان پێتان وایه چۆن حوكمى علمانیه‌ت ده‌گۆرِێت؟ ئه‌گه‌ر حزب نه‌بێى و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدارنه‌بێت و وورده خۆت نزیك بكه‌یته‌وه له ده‌سه‌لاَت ؟
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله صلى الله علیه وسلم.
خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئه‌م پرسیاره پرسیاێكى زۆر به‌دیهیه، وابزانم قسه‌كردنى ناوێ، چونكه مه‌نهه‌جى سه‌له‌ف رِوون و ئاشكرایه له‌م باره‌یه‌وه، كه حیزبایه‌تى حه‌رامه‌و داهێنراوێكى نوێى حه‌فتا هه‌شتا ساڵێكه، كارێكى نامۆیه به ئاینى ئیسلامى پیرۆز، مێژوو شاهێدى ئه‌وه‌یه، وه رِێگاوبانگه‌وازى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)و هاوه‌لاَنى به‌رێزى وتابعی و سه‌له‌ف نه‌بوه، ئه‌وان ئیسلامیان نه‌خسته سه‌ر پێ له رێگاى حزبایه‌تیه‌وه، خه‌لافه‌تى ئیسلامى به دیمو‌كراتى كردنى ئیسلام درووست نه‌بوو ئازیزان، ئه‌م حیزبانه‌ى ئێستا هه‌موو رِێگایه‌ك ده‌گرنه به‌ر بۆ گه‌شتن به ده‌سه‌لاَت، ئایا به‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردن ده‌رچى چوار ساڵ حوكم بگریته ده‌ست، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خه‌لافه‌تى ئیسلامت زندووكردۆته‌وه؟ ئه‌ى پاش ئه‌و چوار ساڵه شكست به‌سه‌ر ئه‌و حیزبه هات ده‌ر نه‌چوو غه‌یرى حیزبه ئیسلامێكان حوكمیان گرته ده‌ست كه‌واته خه‌لافه‌تى ئیسلامى رِووخا؟ ئه‌مه چ گاڵته جارِیه‌كه؟ ئه‌مه چ خۆهه‌ڵ خه‌ڵه‌تاندنێكه؟ بابه‌س بێت خۆڵكردنه چاوى خه‌ڵك ،چونكه هه‌موو ئه‌وراقه‌كانیان ئاشكرابوو، ئایا ئیتر به‌س نیه بۆئه‌وه‌ى به‌خۆیاندا بچنه‌وه؟
بۆیه ئازیزه‌كه‌م رِێگه‌ى پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم بگره، بانگه‌واز بكه بۆ دینى خوا به‌وپه‌رِى تواناى خۆت به گوێره‌ى ئه‌و عیلمه‌ى خودا پێى به‌خشیووى به نه‌رموو نیانی دوور له توند‌و تیژى به حیكمه‌ت: [ادْعُ إِلى سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَه‌ِ وَالْمَوْعِظه‌ِ الْحَسَنَه‌ِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِی هِى احْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ اعْڵمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِیلِهِ وَهُوَ اعْڵمُ بِالْمُهْتَدِینَ] خودا داواى لێ نه‌كردووى بارێك بخه‌یته سه‌ر شانت كه بۆت هه‌ڵ نه‌گیرىَ خوداى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: [لا یُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا]
وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت: « لاَ ێنْبَغِى لِلْمُۆْمِنِ انْ یُذِلَّ نَفْسَهُ ». قَالُوا: وَكَیْفَ یُذِلُّ نَفْسَهُ؟. قَاڵ: « يتَعَرَّض مِنَ الْبَلاَءِ لِمَا لاَ یُطیقُ ». رواه الترمذی وحسنه العلامه الالبانی رحمه الله فی الصحیحه.
واته: نابێت و رِه‌وا نیه ئیماندار خۆى توشى زه‌لیلى بكات، ووتیان: چۆن خۆى تووشى زه‌لیلى ده‌كات؟ فه‌رمووى: خۆى تووشی به‌لاَیه‌ك ده‌كات كه له توانایدا نیه.
چه‌ند كه‌س خۆى گیرۆده‌ى حیزبایه‌تى كرد كه موسڵمانى چاك بوون پابه‌ند بوون به جومعه‌و جه‌ماعه‌ت و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌وه‌صلى الله عليه وسلم كه‌چى ئێستا ته‌نانه‌ت نوێژیش ناكه‌ن گه‌ردنیان له ئه‌ستۆى كێدایه؟ ئایاحزبییه‌كان بیریان له‌م تاوانه كردۆته‌وه؟ یان ته‌نها كافر كردن و فاسق كردن و تانه دانیان له‌سه‌ره؟ والله المستعان.
به‌رێز/ م.كامه‌ران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه 07701495535