كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایاده‌كریت فه‌تواى مامۆستاحیزبیه‌كان وه‌ربگرین؟.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایاده‌كریت فه‌تواى مامۆستاحیزبیه‌كان وه‌ربگرین؟.

وەڵام: 

براى ئازیزم ئه‌وه‌ى كه‌فتواى لى وه‌رده‌گیرێت وگوێى بۆده‌گیرێت ،ئه‌هلى عیلم وزانایانى خاوه‌ن زانسته‌ ، ئه‌وانه‌ى جێى متمانه‌ن وپشت ئه‌ستوورن به‌ به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوومه‌ت، ئه‌وانه‌ى كه‌له‌خواى گه‌وره‌ ده‌ترسن ودرۆوبوهتان به‌ده‌م خواوپێغه‌مبه‌رى خواوه‌(صلى الله علیه وسلم) ناكه‌ن، ئه‌وانه‌ى بۆبه‌رژه‌وه‌ندى تاكه‌كه‌سى ورِازى كردنى خه‌ڵكى فتواناده‌ن ، ئه‌وانه‌ى ترس ولێدان ، ئازاروئه‌شكه‌نجه‌، ده‌ربه‌ده‌ركردن ووه‌ده‌رنان فتواى ناحه‌قیان پێ ده‌رناكات ، ئه‌وانه‌ى دینه‌كه‌ى خۆیان به‌پاره‌یه‌كى كه‌مى دونیا ناده‌ن ونافرۆشن ، ئه‌وانه‌ى بۆبه‌ده‌ستهێنانى سوڵته‌ومه‌نسه‌پ حه‌رام بۆخه‌ڵك حه‌لاَڵ ناكه‌ن ، ئه‌وانه‌ى له‌پشت په‌رده‌ى رِه‌شه‌وه‌ قسه‌یه‌ك وله‌سه‌ركورسى قسه‌یه‌كى ترناكه‌ن ودرۆناكه‌ن ، ئه‌وانه‌ى خه‌ڵك هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن وچه‌واشه‌یان ناكه‌ن،ئه‌وانه‌ى دینى رِاست له‌خه‌ڵك ناشارنه‌وه‌،ئه‌وانه‌ى ئومه‌تى ئیسلامى پارچه‌پارچه‌ ناكه‌ن ،ئه‌وانه‌ى گۆرانى ومۆسیقا وێنه‌و رِیبا تێكه‌لاَوى كورِوكچ وپۆشینى پۆشاكى ناشه‌رعى بۆئافره‌تان و رِیشتاشین وپۆشاك درێژى بۆپیاوان حه‌لاَڵ ناكه‌ن ،ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكى وموسڵمانان بۆشوێنكه‌وتنى جگه‌ له‌مه‌نهه‌جى سه‌له‌ف بانگێشت ناكه‌ن ، ئه‌وانه‌ى قسه‌وگوتاریان پێچه‌وانه‌ى كاروكرداریان نییه‌ ، ئه‌وانه‌ى له‌خۆشى وناخۆشیدا له‌ ترس وئاسایشدا له‌زه‌لیلى وسه‌ربه‌رزیدا له‌ ده‌سه‌لاَت وژێرده‌ستیدا مه‌بده‌ئیان ناگۆرِێ ، ئه‌وانه‌ى گۆرِانكارییه‌كانى رِۆژگاربیروباوه‌رِیان پێ ناگۆرِێ مه‌نهه‌جیان پێ ناگۆرِێ ئه‌خلاق ورِه‌وشتیان پێ ناگۆرِێ ...هتد.
له‌ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ فتوا وه‌رده‌گیرێت نه‌ك له‌مامۆستایانى حزبى كه‌زۆرێك له‌ئه‌وسیفه‌تانه‌یان تێدانییه‌ ، نه‌خێر فتوایان لى وه‌رناگیرێ ، نه‌ك هه‌رفتوایان لى وه‌رناگیرێ به‌ڵكو گوێشیان بۆناگیرى وپرسیشیان پێ ناكرێت و داواى فتواشیان لى ناكرێ ، چونكه‌ ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى نه‌زانن ، چه‌واشه‌كارن ، هه‌ڵگرى چه‌نده‌ها شوبهه‌وگومانن ،به‌رژه‌وندخوازن ، بانگه‌شه‌كارن بۆبه‌دروست زانینى پارچه‌پارچه‌كردنى موسڵمانان ، ده‌بێت حه‌ق له‌ئه‌هلى حه‌قه‌وه‌ وه‌ربگریت بۆئه‌وه‌ى له‌فێڵ وته‌ڵه‌كه‌وگومانى جگه‌له‌ئه‌هلى حه‌ق پارێزراوبیت وسه‌لامه‌ت بیت.. ...
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٥٣١
٢٤٠٥
٦٨٠١٣٥