كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

سزاى زیناكه‌ر چیه‌؟ خوا له‌زینا خۆش ده‌بێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلام و علیكم
من هه‌موو رۆژى ئاوبه‌ده‌ست ده‌هێنمه‌وه‌ ده‌نا توشى زینائه‌بم ، نوێژده‌كه‌م و به‌ رۆژوش ده‌بم له‌كاتى نوێژكردندا خه‌یاڵى سێكسیم زۆر دێته‌بیر وزینام كردوه‌ تۆبه‌م كردوه‌كه‌قه‌ت زینا نه‌كه‌م به‌لاَم حه‌زده‌كه‌م بزانم كه‌:
1- سزاى زیناكه‌ر چیه‌؟
2-خوا له‌زینا خۆش ده‌بێت؟
3-ته‌مه‌نم 18 ساڵه‌ جارێ بچوكم جاچ بكه‌م تاواز له‌ئاوهێنانه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنم وزۆرجار سوێندم خواردوه‌كه‌سه‌یرى فیلمى سێكسى نه‌كه‌م به‌ڵام نه‌متوانیووه‌ تكاده‌كه‌م چاره‌سه‌رێكى باشم ڵێ بڵێن ........

وەڵام: 

الحمد لله والصلاة‌ والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم):
داواده‌كه‌م له‌خواى گه‌وره‌ كه‌ هیدایه‌تت بدات بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌خرابه‌ ته‌رك بكه‌یت و ده‌ستى لى هه‌ڵبگرى..براكه‌م گومانى تێدانیه‌ كه‌داوێن بیسى (زینا) تاوانێكى گه‌وره‌یه‌و كرده‌وه‌یه‌كى قێزه‌وه‌نده‌ هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ({وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِیلاً} (32) سوره‌ الإسراء)واتا (نزیكى داوێن بیسى (زینا)نه‌كه‌ونه‌وه‌ چونكه‌ به‌رِاستى كارێكى خراب وفاحیشه‌یه‌ ،وه‌گرتنه‌به‌رى رِێگه‌یه‌كى خراب وناردوسته‌))له‌به‌رئه‌وه‌ده‌بێت موسڵمانان خۆیانى لێ ببارێزێت،وه‌هه‌روه‌ها بیغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت (إذا زنى العبد خرج منه الإیمان فكان على رأسه كالظلة‌ فإن أقلع رجع الیه) صحیح الجامع 586 .واته‌ :(ئه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌ك زینا بكات ئیمان له‌ لاشه‌ی ده‌رده‌چێت به‌سه‌رسه‌ریه‌وه‌ ده‌بێت وه‌ك سێبه‌رێك كه‌ی ده‌ستی له‌ زینا هه‌ڵگرت ئیمانی ده‌گه‌رێته‌وه‌)، وه‌جگه‌ له‌ئه‌مه‌ هه‌ره‌شه‌ی زۆر گه‌وره‌و سه‌خت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌رِۆزى قیامه‌تدا
1- حوكمى زیناكه‌ر له‌شه‌رعدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كچ یان كورِ زینا بكه‌ن ده‌بێت دارى جه‌ڵدیان لى بدرێت ،به‌لاَم ئه‌گه‌ر كچێك شووى كردبێت یان كورِێك ژنى هێنابێت باشان زینابكه‌ن ئه‌وه‌ رِه‌جم ده‌كرێن ،ئه‌گه‌رله‌ولاَتێكدابوون كه‌ئیسلام حوكم بكات، وه‌له‌رِۆژى قیامه‌تیشدا ده‌خرێنه‌ ناوته‌نورى ئاگرینه‌وه‌وده‌سوتێنرێن به‌نا به‌خوا ..
2- خواى گه‌وره‌ له‌هه‌موو تاوانێك خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ركه‌سه‌ تاوانباره‌كه‌ به‌رِاستى ته‌وبه‌یه‌كى رِاسته‌قینه‌ بكات وبرِیاروبه‌یمان بدات كه‌جارێكى ترنه‌گه‌رِێته‌وه‌ سه‌رئه‌وتاوانه‌..هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ({قُلْ يا عِبَادِي الَّذِینَ أَسْرَفُوا عَلى أَنفُسِهِمْ لا تَقْنَطوا مِن رَّحْمَة‌ِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِیعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِیمُ } (53) سوره‌ الزمر) واتا (ئه‌ى محمد(صلى الله علیه‌وسلم) به‌به‌نده‌كانم بڵى ئه‌وانه‌یان كه‌ زۆرتاوان وگوناه وبێ فه‌رمانى خوایان كردووه‌كه‌ نائومێدنه‌بن له‌سۆزولێبوردن ولێ خۆشبوونى خوا ،چونكه‌ خواى گه‌وره‌ له‌هه‌مووتاوانێك خۆش ده‌بێت ،چونكه‌ خواى گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو ومیهره‌بانه‌)) بۆیه‌ براكه‌م تۆش نائومێدمه‌به‌ كه‌زینات كردووه‌ داواى لى َخۆشبوون بكه‌ به‌ڵكوخوالێت خۆش بێت ،وه‌داواى لىَ بكه‌ كه‌یارمه‌تیت بدات بۆئه‌وه‌ى نه‌گه‌رِێیته‌وه‌ سه‌رئه‌وتاوانه‌ خرابه‌..
وه‌سه‌باره‌ت به‌ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌ڵێت هه‌موو رِۆژىَ ئاوبه‌ده‌ست ده‌هێنمه‌وه‌ به‌رِاستى ئه‌وه‌ش كارێكى تابڵێیت خرابه‌ وده‌روازه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى جارێكى تربه‌ره‌وزینات به‌رێت به‌نابه‌خوا،بۆیه‌ ئامۆژگاریمان بۆ تۆی به‌رێز ئه‌وه‌یه‌ ده‌ست له‌و كاره‌ش هه‌ڵگره‌ كه‌ ((به‌ده‌ستی خۆت ئاره‌زووی خۆت داده‌مركێنیت)) چونكه‌ ئه‌میش هه‌رتاوانه‌ وهه‌رخرابه‌..وه‌ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین كه‌هه‌میشه‌ مردنت له‌یادبێت وخۆت به‌دووربگریت له‌ته‌ماشاكردنى فیلمى به‌درِه‌وشتى وئه‌خلاق رِووخێن نه‌بادارِۆژێك له‌رِۆژان به‌دیارفیلمى به‌درِه‌وشتییه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ گیانت بكێشێت وعاقیبه‌ت شه‌رِبیت ولاى خواولاى خانه‌واده‌كه‌ت بێ رِێزوبێ نرخ باس بكرێیت،وه‌ئامۆژگاریت ده‌كه‌یت كه‌ هاوه‌ڵێتى كه‌سانى باش بكه‌یت وسه‌ردانى شوێنى باش بكه‌یت وگوێ له‌ووتارى سودبه‌خش بگریت وكتابى سودبه‌حش بخوێنیته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى سه‌رقاڵت بكه‌ن وكه‌متر خه‌یاڵت به‌لاى تاواندا به‌رن ..داوا له‌خواى گه‌وره‌ده‌كه‌ین له‌تۆى ئازیزو ته‌واوى موسڵمانان خۆش بێت ...
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701495535

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٥٣٦
٢٤١٠
٦٨٠١٤٠