كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا حوكمى به‌كارهێنانى كلی چاو چییه‌ له‌رِووى شه‌رعه‌وه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا حوكمى به‌كارهێنانى كلی چاو چییه‌ له‌رِووى شه‌رعه‌وه‌؟؟

وەڵام: 

پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (... وإن خیر أكحالكم الإثمد یجلو البصر وینبت الشعر) له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وى كه‌ كل كردن سودى هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ چاو پاك و خاوێن ده‌كات و به‌ هێزى ده‌كات, وه‌ برژه‌نگ و برِۆ به‌ هێز ده‌كات.
پرسیار كرا له‌ زاناى پایه‌به‌رز عبدالمحسن العباد البدر (خوا بیپارێزێت) ئایا پیاوان كلى رِه‌ش به‌كار بهێنن ئه‌و حوكمه‌ ده‌یان گرێته‌وه‌ كه‌ خۆیان شوبهاندووه‌ به‌ ئافره‌تان؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر چاوه‌كانى ئازارى هه‌بوو وه‌كو چاره‌سه‌ر به‌كارى هێنا بۆ شیفاى چاوه‌كانى ئه‌وه‌ دروسته‌، یان بۆ پاك و خاوێن بوون و به‌ هێزى چاوه‌كانى بێت دروسته‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ جوانى بێت ئه‌وه‌ هه‌ندى جار خۆچواندنى تیدایه‌ به‌ ئافره‌تان.
وه‌ هه‌روه‌ها پرسیارى لێكرا ئایا به‌كارهێنانى كلی چاو سوننه‌ته‌؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم نه‌بینیوه‌ كه‌ سوننه‌ت بێت.
برِوانه‌:(شرح سنن أبی داود: للعلامة‌: عبدالمحسن العباد البدر "حفظه الله تعالى)
عبدالمحسن العباد البدر (خوا بیپارێزێت): یه‌كێكه‌ له‌ زانا گه‌وره‌و فه‌رمووده‌ناسانى دانیشتوى شارى مه‌دینه‌ى پیرۆز، له‌ جامیعه‌ى مه‌دینه‌ى منوره‌ و ناو مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌رس و ده‌ورو موحازه‌راتى هه‌یه‌ و خزمه‌تى ئیسلام ده‌كات له‌ كاتێكدا ته‌مه‌نى له‌سه‌رووى هه‌شتا ساڵه‌وه‌یه‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٤
٢٣٥٤
٦٩٣٩٦٣