كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

به‌رِێزان ئه‌گه‌ر بۆ موسڵمانانتان رِوون كردبا كه‌ ئه‌و زیكرو صلوات و ئه‌و شتانه‌ى كه‌ مه‌لا رِیش تاشراوه‌كان ده‌یكه‌ن و خه‌ڵكى ساده‌ش ده‌رویش ئاسا به‌ ده‌نك و به‌ هه‌وار كردن زیكر ده‌كه‌ن ....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌رِێزان ئه‌گه‌ر بۆ موسڵمانانتان رِوون كردبا كه‌ ئه‌و زیكرو صلوات و ئه‌و شتانه‌ى كه‌ مه‌لا رِیش تاشراوه‌كان ده‌یكه‌ن و خه‌ڵكى ساده‌ش ده‌رویش ئاسا به‌ ده‌نك و به‌ هه‌وار كردن زیكر ده‌كه‌ن له‌ پاش نویژ و له‌ پێش نوێژكه‌رِاده‌وه‌ستن بۆنوێژیه‌عنى ئه‌گه‌ر ئادابه‌كانى كاتێ بانگبێژ بانگ ده‌دات تاوه‌كو نوێژ ته‌واو ده‌بێت و خه‌ڵك ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ مزگه‌وت چونكه‌ عیباده‌تیش ئاداب و اصولى خۆى هه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ى به‌رِێز باشتر ده‌زانن.

وەڵام: 

سه‌باره‌ت به‌ زیكركردن له‌ پێش نوێژه‌ فه‌رزه‌كان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر نییه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) یاخود هاوه‌لان (خوایان لێ رِازى بێت) كردبێتیان ,به‌لام له‌ پاش نوێژه‌ فه‌رزه‌كان زیكر هه‌یه‌ به‌لام ده‌بێت به‌ده‌نگى نزم هه‌ر كه‌س بۆ خۆى بیخوێنێت نه‌ك به‌ده‌نگى به‌رز و به‌ كۆمه‌ڵ چونكه‌ ته‌شویش دروست ده‌كات له‌ناو مزگه‌وت و زیكر له‌ خه‌ڵكانى تر تێك ده‌چێت یاخود ئه‌وانه‌ى له‌ نوێژ دواكه‌وتوونه‌ نوێژه‌كه‌یان لێ تێك ده‌چێت .به‌لام ئه‌گه‌ر ئیمام له‌ شوێنێك پێش نوێژى ده‌كرد و خه‌ڵكه‌كه‌ زیكره‌كانیان نه‌ده‌زانى دروسته‌ بۆ ئیمام به‌ده‌نگى به‌رز بیخوێنێت تا خه‌ڵكه‌كه‌ فێرده‌بن به‌لاَم نابێت ئه‌وانیش له‌گه‌ڵیدا بیڵێن.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٢٧
١٧٧٨
٦٩٣٣٨٧