دواین وه‌لامى مامۆستایانى سه‌له‌فى سه‌باره‌ت به حوكمى سلفه‌ى عه‌قارچییه؟؟
دواین وه‌لامى مامۆستایانى سه‌له‌فى سه‌باره‌ت به حوكمى سلفه‌ى عه‌قارچییه؟؟ له‌كاتێكدا ته‌نها ئێوه ماون كه به‌حه‌لاڵى نه‌زانن هه‌موو مامۆستایانى تركاتێك پرسیارییان لێ ده‌كه‌ین ده‌ڵێن لیژنه‌ى فتوا ده‌ڵێت حه‌لاڵه، ئێمه‌ش ته‌نها متمانه‌مان به‌ئێوه‌ى به‌رِێزهه‌یه‌وهه‌تا ئێوه‌به‌حه‌لاڵى نه‌زانن ئێمه‌ش وه‌ریناگرین ،یاره‌بى خواى گه‌وره هه‌میشه پارێزراوتان بكات وبۆئێمه‌تان بهێڵێت. توخوا به‌وردى وه‌لاممان بده‌نه‌وه.
براى خۆم خواى گه‌وره هیدایه‌تى هه‌موو لایه‌ك بدات و زیاتر پابه‌ند بین به شه‌رعه پیرۆز‌و جوانه‌كه‌ى ئیسلامه‌وه، مه‌سه‌له‌ى سلفه‌ى عه‌قار مه‌سه‌له‌یه‌كى زۆر باو‌و بڵاوه له ناو كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵماناندا كه ده‌بێت زۆر به ووردى و زیره‌كانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات نه‌ك به فه‌تواى هه‌ڵه‌و قسه‌ى چه‌وتى ئه‌م و ئه‌و خۆى بخاته داوییه‌وه، چونكه مه‌سه‌له‌كه حه‌رام و حه‌ڵاڵه ، تاوان و خراپه‌یه، ریبا خواردنه، جا تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ى به‌نده‌كانى ئه‌و سلفه‌یه لاى ئێمه رِوون بێت به‌ڵى حه‌رامه‌و رِاكێشانى دروست نییه به‌هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت و بۆ هه‌ر كارێك ، زه‌روره‌ت بێت یان نا، براى خۆم سلفه‌ى عه‌قار تا ئێستا "تأمین حیاة"ى له‌سه‌ره، كه ئه‌م بابه‌ته تازه نییه به‌ڵكو له ساڵى 1250 كۆچى زاناى پایه‌به‌رز إبن العابدین (خوا لێ خۆش بێت) فه‌تواى حه‌رامێى داوه، وه‌زۆر له زانایانى شوێن كه‌وتوى حه‌ق فه‌تواى حه‌رامێتیان داوه، جا ئه‌و له چه‌ند رِووه‌وه حه‌رامه:
1. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شدارى ده‌كه‌ن زۆربه‌یان ماڵیان ده‌خورێت به ناحه‌ق.
2. "بیع الغرر"ى تێدایه: واته: كرِین و فرۆشتنێكى نادیاره كه ئه‌ویش له شه‌رعدا دروست نییه، ئه‌و سه‌رى مامه‌ڵه‌كه دیارنییه ئایا تۆ ته‌واوى سلفه‌كه ده‌ده‌یته‌وه یان كه‌متر یان زیاتر .
3. قومارى تێدایه.
4. بۆ هه‌ندى كه‌س ده‌بێته رِیبا "ئه‌و كه‌سه‌ش نادیاره" واته: تۆ به پێشه‌كییه‌كى"تأمین حیاة"ى (750،000 یان 1،000،000 یان كه‌متر یان زیاتر) به‌شدار ده‌بیت و پێت ده‌وترێت ئه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ى ته‌واو بیگێرِیته‌وه مردى ئه‌وه ئێمه لێت خۆش ده‌بین و لێت ناستێنینه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر تۆ مردى پێش ئه‌وه‌ىته‌واو بیده‌یته‌وه ئه‌وه ده‌بیته خاوه‌نى (15،000،000) دینار به پێشه‌كییه‌كى"تأمین حیاة"ى (750،000 یان 1،000،000 یان كه‌متر یان زیاتر) واته: (14،000،000) دینارى ئه‌م و ئه‌و یان كه‌مترت بۆ گێرِدرایه‌وه بێ ئه‌وه‌ى موڵكى خۆت بێت، له‌و پێشه‌كییه"تأمین حیاة" ى خه‌ڵكى ده‌درێت به تۆ.
بۆیه موسڵمانانى خۆشه‌ویست ئه‌وه‌نده‌ى لاى ئێمه دیار‌و رِوون بێت حوكمى رِاكێشانى سلفه‌ى حه‌رامه و دروست نییه، ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك خاڵكی له‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى تیا بێت چ جاى ئه‌و كاره حه‌رامه‌ى تێداكۆبۆته‌وه، جا به فه‌تواى هه‌ڵه‌ى ئه‌م و ئه‌و نه‌خه‌ڵه‌تێین گوایه حه‌ڵاڵه ئه‌گه‌ر كه‌سێك زه‌رور بێت، بۆیه ده‌پرسم و ده‌ڵێم ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك "گه‌نجێك" بیه‌وێت ژن بهێنێت و تواناى نه‌بێت نه‌پاره‌ى هه‌یه‌و نه‌ماڵ و نه خانوو كه‌سیش یارمه‌تى نادات ئایا ده‌بى بڵێین برِۆ زینا بكه‌چونكه تۆ زه‌رورى و ژن پێویستى ژیانه، نه‌خێر هیچ زانایه‌ك ئه‌و فه‌توایه‌ى نه‌داوه‌و ناشى دات ، ئه‌ى چۆن فه‌تواى رِاكێشانى رِیبا ده‌درێت له كاتێكدا هه‌رِه‌شه‌ى فه‌رمووده‌كانى قورئان و سوننه‌ت زۆر توند ترن له‌سه‌ر رِیبا وه‌ك له زینا له هه‌ندى رِووه‌وه، ده‌ى كه‌وابوو ده‌رگه‌ى ئه‌وه دابخرێت گوایه كه‌سانێك زه‌رور بوون دروسته.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم من ئه‌وه‌نده‌ى لێده‌زانم و رِایده‌گه‌یه‌نم به موسڵمانان جا هه‌ركه‌سێك عیلمێكى زیاترى پێیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه گوایه سلفه‌ى عه‌قار گۆرِانگارى تر‌ى به‌سه‌ردا هاتووه ئاگادارمان بكاته‌وه خواى گه‌وره پاداشتى به خێرى بداته‌وه.تائێمه‌ش پاش دڵنیابوون فتوا بۆهه‌مووموسڵمانان بده‌ین وبڵێن حه‌لاڵه له‌به‌رئه‌م خالانه نه‌ك ته‌نها بڵێن حه‌لاڵه‌وته‌واو، چونكه هه‌مووئه‌وانه‌ى رِاكێشانى سلفه‌ى عه‌قاربه‌حه‌لاڵ ده‌زانن وفتواى دروستێتیان داوه ته‌نها ده‌ڵێن حه‌لاڵه تائێستا بۆخه‌ڵكییان رِوون نه‌كردۆته‌وه كه‌بۆچى حه‌لاڵه‌وبه‌ڵگه‌وده‌لیلیان چییه،كه‌ئه‌مه‌ش كارێكى هه‌ڵه‌یه تۆ كارێك حه‌رام یان حه‌لاڵ بكه‌یت به‌بێ بوونى به‌ڵگه..خواى گه‌وره هه‌موان سه‌لامه‌ت وسه‌رفرازبكات اللهم امین.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798