كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

من گه‌نجێكم ته‌مه‌نم 25 ساله‌ كۆلێژم ته‌واو كردووه‌ ، دامه‌زرایمه‌ ، بارى ئابوریشم مام ناوه‌ندییه‌ به‌ڵام خانووم نییه‌ ، وه‌ له‌خواپه‌رستیش باشم له‌خواى به‌زیادبێ به‌ڵام كێشه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ دڵم بۆ ژن هێنان ناچێ .........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من گه‌نجێكم ته‌مه‌نم 25 ساله‌ كۆلێژم ته‌واو كردووه‌ ، دامه‌زرایمه‌ ، بارى ئابوریشم مام ناوه‌ندییه‌ به‌ڵام خانووم نییه‌ ، وه‌ له‌خواپه‌رستیش باشم له‌خواى به‌زیادبێ به‌ڵام كێشه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ دڵم بۆ ژن هێنان ناچێ به‌ده‌ست خۆم نییه‌ ته‌نانه‌ت كێشه‌ى جنسیشم نییه‌ ، تكایه‌ تاچه‌ند گوناهبارم ،خواخیرتان بنوسێ.

وەڵام: 

براى خۆم پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمانى به‌و گه‌نجانه‌ كردووه‌ كه‌ تواناى ژن هێنانیان هه‌یه‌ (لاشه‌یى و مادى) ژن بهێنن تا خۆیان بپارێزن له‌ تاوانى زیناو نه‌زه‌ر، وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك تواناى نه‌بوو با به‌ رِۆژوو بێت و خۆى بپارێزێت، جا زانایان ده‌فه‌رموون هه‌ركه‌سێك له‌ خۆى رِاده‌بینى كه‌ تووشى زینا نابێت و خۆگره‌ ئه‌وه‌ ژن هێنان بۆى سوننه‌ته‌، جا به‌ پێى پرسیاره‌كه‌ت بێت تۆ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئێستا ژن هێنان بۆ تۆ سوننه‌ته‌، به‌ڵام ئامۆژگاریم بۆ تۆو سه‌رجه‌م گه‌نجان ئه‌وه‌یه‌ تا زوو ژن بهێنن باشتره‌ چونكه‌ به‌رِاستى فیتنه‌ى ئافره‌تان زۆر گه‌وره‌یه‌، هۆكارى خراپه‌ش زۆره‌و رِه‌خسێندراوه‌ بۆ گه‌نجان له‌ لایه‌ن شه‌یتان و دارو ده‌سته‌كانیه‌وه‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701580798

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٩
٢٣٣٩
٦٩٣٩٤٨