كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا پرسە عیبادەتە،ئەو پرسەیەی کە ئیستا باوە لە لای خۆمان کە ٣ رۆژ لە مزگەوت و پاشانیش ٤ رۆژ لە مالەوە دادەندریت گوناحە یان بیدعەیە؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا پرسە عیبادەتە،ئەو پرسەیەی کە ئیستا باوە لە لای خۆمان کە ٣ رۆژ لە مزگەوت و پاشانیش ٤ رۆژ لە مالەوە دادەندریت گوناحە یان بیدعەیە؟
ئایا پرسە جۆنە و چۆن دەکری؟
ئەی باشە جۆن سەرخۆسی لە کابرای تازیەبار بکەین ؟

وەڵام: 

به‌ڵێ پرسه‌ى شه‌رعى عیباده‌ته‌،به‌لاَم به‌مه‌رجێ به‌و شێوازه‌ بكرێت كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) كردویه‌تى وه‌ هاوه‌لاَنى فێركردووه‌ و فرمانى به‌ئێمه‌ش كردووه‌،به‌لاَم ئه‌و پرسه‌یه‌ى كه‌ ئێستا باوه‌وبه‌ربلاَوه‌وهه‌یه‌ له‌ناوخۆماندا كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ له‌مزگه‌وت یان له‌ماڵ وه‌ پێشوازى له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن رِیزده‌به‌ستن، قورئان فرۆش ده‌هێنن قورئان ده‌خوێنێ به‌پاره‌ ئه‌وه‌ بیدعه‌یه‌و پێچه‌وانه‌ى شه‌رعى پیرۆزه‌.پرسه‌ى شه‌رعى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دڵنه‌وایى خاوه‌ن مردوو بكه‌ین وسه‌ره‌خۆشى لێ بكه‌ین و ئه‌و موسیبه‌ته‌ى كه‌ به‌سه‌ریاندا هاتووه‌ بۆهێوربكه‌ینه‌وه‌وئاسایى بكه‌ینه‌وه‌ وباسى ئارام گرتن له‌سه‌رناخۆشى وئه‌جروپاداشتى ئارام گرتن وشكوربێژیان بۆبكه‌ین ،جابه‌هه‌ر ووته‌یه‌كى جوان وشه‌رعى كه‌ ئه‌و پێى خۆش بێت به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌یووت (إن لله ماأخذ وله ماأعطى وكل شیء عنده بأجل مسمى).جا ئه‌م سه‌ره‌خۆشییه‌ له‌گۆرِستان لێى ده‌كه‌یت دواى ته‌واوبونى به‌خاك سپاردنى یان له‌بازارِكه‌كاتێك ده‌یبینیت یان له‌مزگه‌وت كه‌ دێت بۆنوێژ لێى ده‌كه‌یت یان له‌ماڵ لێى ده‌كه‌یت،جا سێ رِۆژ دواى مردنى مردووه‌كه‌ لێى ده‌كه‌یت ده‌رِۆژ دواى ئه‌وه‌ لێى ده‌كه‌یت یان مانگێ دواى ئه‌وه‌ لێى ده‌كه‌یت هه‌ردرووسته‌وئاساییه‌، ئه‌وه‌ پرسه‌ى شه‌رعییه‌..
به‌رِێز/ م.بهجت عبدالوهاب وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701423782

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٥٤
٢٧٦٤
٦٩٤٣٧٣