من گومانم له بونی خوا نی یه دڵنیاشم كه رِۆژی قیامه‌ت لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات دڵنیاشم ئیسلام جوانترین و رِاسترین به‌رنامه‌یه, به‌ڵام ئایه چۆن بزانم له‌لایه‌ن خواوه نێردراوه
من گومانم له بونی خوا نی یه دڵنیاشم كه رِۆژی قیامه‌ت لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات دڵنیاشم ئیسلام جوانترین و رِاسترین به‌رنامه‌یه, به‌ڵام ئایه چۆن بزانم له‌لایه‌ن خواوه نێردراوه, ئایه كاتێك خواى گه‌وره پرسیاری لێكردم چۆن زانیت ئیسلام له‌لایه‌ن منه‌وه هاتووه؟ بڵێم چی...تكایه وه‌ڵامم بده‌نه‌وه.
براى خۆم هیچ كه‌سێك نییه ئینكارى له‌بوونى خوا بكاته‌وه له دڵه‌وه ، به‌ڵكو هه‌مووخه‌ڵكى به‌تێكرِا دان ده‌نێن به‌وه‌دا كه خوایه‌ك هه‌یه ئه‌م گه‌ردوونه به‌رِێوه ده‌بات وسه‌رپه‌رشى ده‌كات، ئه‌وانه‌شى به‌درێژاى مێژوو ئینكاریان له‌بوونى خوا كردووه ته‌نها به‌زمان بووه وهیچ كاتێ به‌دڵ ئینكارى بوونى خوایان نه‌كردووه ، چونكه هیچ عه‌قڵێك رِازى نابێت به‌وه‌ى كه كه‌سێك نه‌بێت ئه‌م گه‌ردوونه فراوانه به‌هه‌موو ئه‌وانشى كه تێیدان به‌رِێوه‌نه‌بات وسه‌رپه‌رشتیارى نه‌كات وله‌خۆوه‌به‌رِیوه بچێت ، هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌ئینكارى بوونى خوا ده‌كه‌ن كه‌سانێكى زۆر كه‌من وبه‌په‌نجه‌ى ده‌ست ده‌ژمێردرێت هه‌رچه‌ند ئه‌وانیش درۆده‌كه‌ن وبه‌دڵ ئه‌وقسه‌یه ناكه‌ن به‌ڵكو ته‌نها به‌زمان ئینكارى له‌بوونى خوا ده‌كه‌ن..وه‌به‌دڵیایشه‌وه خواى گه‌وره له رِۆژى دوایدا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ تاك به‌تاكى مرۆڤایه‌تیدا ده‌كات به‌پێى كرده‌وه‌كانیان ئه‌جرو پاداشت یان تۆڵه‌وسزایان ئه‌دات،هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ربه‌ئه‌ندازه‌ى گه‌ردێك كرده‌وه‌ى خێرى كردبێت ئه‌وه ده‌یبینێته‌وه‌ودێته رِێى ، وه‌هه‌ركه‌سێكیش به‌ئه‌ندازه‌ى گه‌ردێك خراپه‌ى كردبێت ده‌یبینێته‌وه‌ودێته‌وه رِێى ..له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌رئێمه‌ى موسڵمان هه‌تا ده‌توانین كرده‌وه‌ى چاك وباش وخێربكه‌ین بۆئه‌وه‌ى له‌رِۆژى دوایدا سه‌رفرازو براوه‌بین .. وه‌ده‌بێت هیچ گومانێكمان نه‌بێت له‌وه‌ى كه ئاینى پیرۆزى ئیسلام له‌باشترین وچاكترین ورِاسترین ئاین وده‌ستوره كه خواى گه‌وره بۆبه‌نده‌كانى خۆى داناوه‌وله‌رِێگه‌ى جبریله‌وه علیه السلام دابه‌زیوه‌ته سه‌رپێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان(صلى الله علیه وسلم) له‌رِێى ئه‌ویشه‌وه بۆخه‌ڵكى رِوونكراوه‌ته‌وه‌وحوكم ویاساودروشمه‌كانى بۆخه‌ڵك باسكراوه‌ورِوونكراوه‌ته‌وه..وه خواى گه‌وره‌ش ته‌نها به‌یاساوده‌ستورى خۆى كه ئیسلامه رِازییه كه خه‌ڵكى كارى پێ بكه‌ن وگوێرِایه‌لى بكه‌ن..وه به‌هیچ ده‌ستورویاسایه‌كى تر رِازى نابێت وقبوڵى ناكات .. وه به‌وه ده‌زانین كه ئیسلام به‌رنامه‌وده‌ستورى خوایه ولاى خواى گه‌وره‌وه هاتووه له‌قورئانه‌پیرۆزه‌كه‌ى خۆیدا ده‌فه‌رموێت (إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون) واتا (ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ناردۆته خواره‌وه (كه پرِه له‌یاساو حوكم وده‌ستورى جوان بۆئێوه)وه‌هه‌رخۆشمان ده‌یپارێزین)..واتا (هه‌رخۆشمان ئه‌م دینه‌ویاساوده‌ستوروحوكمه‌كانى كه له‌قورئاندا باسكراوه ده‌پارێزین واتا تا رِۆژى قیامه‌ت خواى گه‌وره ئه‌م دینه پاك وجوانه ده‌پارێزێت))..به‌وه ده‌زانین ئه‌م ئیسلامه خوا ناردۆتى ودینى رِاسته‌قینه‌ى خوایه ئه‌وه بۆماوه‌ى هه‌زاروچوارسه‌دوسی ودووساڵه دژایه‌تى ودوژمنكارى ئه‌م ئیسلامه جوانه ده‌كرێت به‌هه‌موو هێزوده‌سه‌لاَت وتواناوه هه‌وڵدراوه ئه‌م ئیسلامه جوانه له‌ناوببرێت وبنبرِبكرێت ونه‌هێڵرێت ، وه هه‌وڵدراوه دژایه‌تى شوێنكه‌وتوانى ئه‌م ئیسلامه بكرێت وزوڵم وسته‌م ونادادپه‌روه‌رییان به‌رامبه‌ربكرێت و ئازاروئه‌شكه‌نجه بدرێن ..وه چه‌ندین جار هه‌وڵدراوه بانگخوازانى ئیسلام بكوژرێن وله‌ناوببرێن ، وه‌هه‌وڵدراوه كه مزگه‌وت وماڵه‌كانى خوا كاولبكرێت ونه‌هێڵرێت وچه‌ندین جار هه‌وڵدراوه كه قورئانى پیرۆز بسوتێنرێت وسوكایه‌تى پێ بكرێت ..كه‌چى ئه‌و ئیسلامه جوانه وه‌كو خۆى ماوه‌وبه‌رگه‌ى هه‌مووئه‌و ئازاروئه‌شكه‌نجانه‌ى گرتووه كه به‌رامبه‌رى كراوه وه توانیوێتى به‌رگه‌ى هه‌موو ئه‌و پلان وفێڵ وته‌ڵه‌كه‌و دوژمنكاریانه بگرێت كه رِووبه‌رِووى بۆته‌وه‌و رِۆژبه‌رِۆژیش شوێنكه‌وتوان په‌ێرِه‌ودارانى زۆرده‌بێت وزیاتربلاَوده‌بێته‌وه..ئه‌گه‌ر پرسیارت لێ كرا چۆن زانیت كه ئه‌م ئیسلامه له‌لایه‌ن خواوه نێردراوه تۆش ئه‌م هه‌مووحه‌قیقه‌تانه‌باس بكه‌و سه‌ربه‌رزانه وه‌لاَم بده‌ره‌وه...خواى گه‌وره پشتیوانى هه‌مووان بێت..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..