كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایه‌ وێنه‌گرتن حه‌رامه‌؟له‌كاتێكدا من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ لاسایی خودای گه‌وره‌ بكه‌مه‌وه‌ ته‌نها بۆ خۆشییه‌. تكایه‌ جوابیكم بده‌نه‌وه‌ به‌ ته‌واوی.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌ وێنه‌گرتن حه‌رامه‌؟له‌كاتێكدا من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ لاسایی خودای گه‌وره‌ بكه‌مه‌وه‌ ته‌نها بۆ خۆشییه‌. تكایه‌ جوابیكم بده‌نه‌وه‌ به‌ ته‌واوی.

وەڵام: 

براى به‌رِێزم به‌ڵێ حه‌رامه‌ و هیچ گومانێكى تێ نییه‌ به‌ڵگه‌گه‌لێكى زۆر هه‌ن كه‌ باس له‌حه‌رامێتى رِه‌سم گرتن ده‌كات ئه‌مه‌ش هه‌ندێكه‌ له‌و به‌ڵگانه‌:
(عبدالله)ى كورِی(مسعود) خوای لێ رِازی بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمووى:-
((إنَّ أشَدَ الناس عذاباً عندالله یوم القیامة‌ المصوّرون))[رواه البخاری انظر الفتح10/382].
واته‌:سه‌خترین وتوند ترین سزا لاى خوا له‌ رِۆژى دوایدا بۆ وێنه‌گره‌كانه‌.
وه‌(أبوهریرة‌) خوای لێ رِازی بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی :-قال الله تعالى: وَمَن أضلم ممن ذهب یُخلق كخلقی فلیخلقوا حبة‌ ولیخلقوا ذرة‌..][ البخاری انظرالفتح 10/385]
واته‌: خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى: كي له‌و كه‌سه‌ سته‌مكارتره‌ كه‌ بیه‌وي دروست بكات وه‌كو دروست كراوه‌كانى من, جا با بتوانێ ده‌نكه‌ گه‌نمێك یان ده‌نكه‌ جۆیه‌ك دروست بكات.
وه‌ (عبدالله)ی كورِی (عباس)خوای لێ رِازی بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی :-
((كُلُّ مُصوِّرٍ فی النار،یجعل له بكل صورة‌ صوَّرها نفساً فتعذِّبُ فی جهنم)) [رواه مسلم 3/1671].
واته‌: هه‌موو وێنه‌گرێك و وێنه‌ كێشێك له‌ناو ئاگردایه‌، به‌هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه‌ گرتویه‌تی یان كردویه‌تى نه‌فسێكی بۆ دروست ده‌كرێ و له‌ناودۆزه‌خدا سزا ده‌درى پێ ی. جا (عبدالله)ی كورِی (عباس) وتى: ئه‌گه‌ر هه‌ر رِه‌سم ده‌كه‌یت و وێنه‌ ده‌كێشێ، ئه‌وا وێنه‌ى دارێك بكه‌، وێنه‌ى شتێك بكه‌ كه‌ روح له‌به‌ر نه‌بێ .
جا ئه‌م (حدیث)انه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر حه‌رامێتی وێنه‌ى روح له‌به‌ر، له‌ئاده‌میزاد و سه‌رتاپای ئاژه‌ڵ وگیانداران، ئیتر جیاوازى نیه‌ وێنه‌كه‌ سێبه‌رى هه‌بێ (واته‌ په‌یكه‌ربێ) یان سێبه‌رى نه‌بێ (واته‌ له‌سه‌ر شتێك بێ). هه‌روه‌ها جیاوازى نیه‌ وێنه‌كه‌ چاپكراو بێ یان كێشرابێ یان وێنه‌كرابێ یان هه‌ڵكه‌ندرابێ یان نه‌قش كرابێ یان هه‌ڵكۆڵرابێ یان له‌قالب درابێ و لێی ده‌رهێنرابێ یان شتی تری له‌و جۆرانه‌، هه‌موویان حه‌رامن و قه‌ده‌غه‌كراون، چونكه‌ (حدیث)ه‌كان كه‌ ده‌رباره‌ى حه‌رامێتی وێنه‌ن گشتگیرن و هه‌مووى ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ .
موسڵمان ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ ملكه‌چی ده‌قه‌كانى شه‌رع بێت، وه‌ مشت ومرِو ده‌مه‌وه‌رى نه‌كات به‌رامبه‌ر ده‌قه‌كان و بڵێ خۆ من ئه‌و وێنانه‌ ناپه‌رستم وكورِنوشی بۆنابه‌م !!
وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سیكى عاقڵ و ژیرو فامیده‌ به‌ دڵ برِوانى و به‌جوانى بیر بكاته‌وه‌ له‌ خراپه‌ و نه‌گبه‌تیه‌كانى بڵاوبونه‌وه‌ى وێنه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌وا شتێك له‌حیكمه‌ت وكارله‌جێی شه‌ریعه‌تى بۆ ده‌رده‌كه‌وي له‌حه‌رام كردنى وێنه‌ و رِه‌سم دا. وه‌ ئه‌و به‌درِه‌وشتی وخراپه‌كارى و بێ ئابرِویه‌ى كه‌ دروست بووه‌ و بۆته‌ مایه‌ى وروژاندنى ئاره‌زوه‌كان وته‌نانه‌ت په‌لكێش كردنشی به‌ره‌و داوێن پیسى، به‌شێكی زؤریان له‌و وێنه‌ ورِه‌سمانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن .
وه‌پێویسته‌ له‌سه‌ر موسڵمان وێنه‌و دیمه‌نى گیاندار له‌ ماڵه‌كه‌یدا دانه‌نێ، تاوه‌كو نه‌بێته‌ هۆكارى كه‌رِێ له‌ هاتنه‌ ژوره‌وه‌ى (ملائیكه‌)بگري .چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی :-
((لاتدخل الملائكة بیتا فیها كلب ولا تصاویر))[رواه البخاری انظر الفتح الباری10/380].
واته‌: مه‌لائیكه‌ ناچێته‌ ماڵێكه‌وه‌ كه‌ سه‌گ و وێنه‌ى تێدابێ .
وه‌له‌ هه‌ندێ ماڵدا په‌یكه‌ر ده‌بینرێ كه‌ هه‌ندێ له‌و په‌یكه‌رانه‌ په‌رستراوى كافران بووه‌ له‌ كوَندا، له‌ماڵدا دایده‌نێ به‌بیانوى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ كه‌له‌پوره‌، یان بۆ مه‌به‌ستی جوانى، ئا ئه‌مه‌ حه‌رامێتێ یه‌كه‌ى سه‌خترو قورستره‌ له‌وانى تر .
هه‌روه‌ها وێنه‌ى هه‌ڵواسراو تاوانه‌كه‌ى توند تره‌ له‌چاو وێنه‌یه‌ك هه‌ڵنه‌واسرابێ، چونكه‌ چه‌نده‌ها وێنه‌ى هه‌ڵواسراو سه‌رى كێشاوه‌ بۆ به‌گه‌وره‌ گرتن و پیرۆز رِاگرتنى وێنه‌كه‌، وه‌به‌هۆیه‌وه‌ چه‌نده‌ها جار خه‌م و خه‌فه‌ت ودڵته‌نگى تازه‌ ده‌بێته‌وه‌، وه‌چه‌نده‌ها وێنه‌ به‌هۆى هه‌ڵواسینه‌وه‌ په‌لیكێشاوه‌ به‌ره‌و خۆهه‌ڵكێشان و شانازى كردن .
وه‌ نابێ وێنه‌ و رِه‌سم بۆ مه‌به‌ستی یادگارى هه‌ڵواسرێ، چونكه‌ یادكردنی رِاست ئه‌وه‌یه‌ له‌دڵدابێ و دوعای خێری بۆ بكرێ له‌ خوا داواى رِه‌حمه‌تى بۆ بكرێ، نه‌ك وێنه‌كه‌ى هه‌ڵبگیرێ و هه‌ڵواسرێ.
بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رچی وێنه‌و رِه‌سم هه‌یه‌ له‌ماڵ ده‌ركرى ونه‌هێڵرێ و له‌ناو ببرێ، مه‌گه‌ر زۆرقورس وگران و ناره‌حه‌ت بێ وه‌كو ئه‌و وێنانه‌ى وه‌ك به‌ڵایه‌ك گشت لایه‌كى گرتۆته‌وه‌، بۆ نمووونه‌ وێنه‌ى قوتو، یان ئه‌و وێنانه‌ى له‌قاموس وفه‌رهه‌نگ وپه‌رتوك وسه‌رچاوه‌كاندا هه‌یه‌ وسودى لێ ده‌بینرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ به‌گوێره‌ى توانا هه‌وڵی لابردنیان بدري، وه‌پێویسته‌ ئاگاداربین له‌و وێنه‌ خراپانه‌ى كه‌ له‌په‌رتوكه‌كاندا هه‌یه‌ به‌ساده‌و ئاسانى نه‌زانین .
وه‌هه‌ندى له‌و وێنه‌و رِه‌سمانه‌ى كه‌ زه‌روره‌تن پێویسته‌ پارێزگاریان لێ بكرێ وه‌كو وێنه‌ى ناسنامه‌، وه‌هه‌ندێ له‌ زانایان رِێگه‌یان داوه‌ به‌و وێنانه‌ى كه‌سوك كراون وه‌كو وێنه‌یه‌ بكه‌وێ ژێر پێ وه‌.
[فاتقوا الله ماآستطعتم][التغابن16].
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٨٣
٣٠٥٣
٦٩٤٦٦٢