كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا نوێژ گێرِانه‌وه‌ له‌ئیسلامدا بونی هه‌یه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا نوێژ گێرِانه‌وه‌ له‌ئیسلامدا بونی هه‌یه‌؟

وەڵام: 

گێرِانه‌ى نوێژ چه‌ند جۆرێكه‌ :
یه‌كه‌م : گێرِانه‌وه‌ى نوێژى سوننه‌ت كه‌ نه‌توانێت له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامى بده‌یت دروسته‌ وه‌كو دوو رِكاتى پێش نوێژى به‌یانى ده‌توانیت دواى نوێژى به‌یانى بیكه‌یت یاخود پاش خۆركه‌وتن بیكه‌یت كه‌ نه‌تتوانى له‌كاتى خۆیدا پێش نوێژ بیكه‌یت ,هه‌روه‌ها سوننه‌تى دواى نیوه‌رِۆ جارى وا هه‌بووه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌پاش نوێژى عصر كردویه‌تى و فه‌رموویه‌تى وه‌فد هات و سه‌رقاڵیان كردم له‌كردنى سوننه‌ته‌كه‌ ,یاخود كه‌سێك نه‌یتوانى شه‌وێك ویتره‌كه‌ى بكات (11) رِكات ئه‌وا ده‌توانێت به‌رِۆژ (12) رِكات بكات .
دووه‌م : گێرِانه‌وه‌ى نوێژى فه‌رز به‌هۆى خه‌ولێكه‌وتن یان بورانه‌وه‌ و له‌ هۆش خۆچوون یان به‌هۆى به‌نجكردن یان به‌هۆى له‌بیرچوونه‌وه‌ ئه‌مه‌ پێویسته‌ هه‌ركاتێك كه‌ به‌خه‌به‌ر هات یان هاته‌ هۆش خۆى یان به‌نج به‌ریدا یان هاته‌وه‌ بیرى یه‌كسه‌ر نوێژه‌كه‌ى بكات چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت [ من نام عن صلاة‌ او نسیها فكفارتها ان یصلیها اذا ذكرها لاكفره‌ لها الا ذلك ] البخاری ومسلم .
هه‌روه‌ها له‌سه‌فه‌رێكدا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) زۆر ماندووبوون له‌گه‌ڵ هاوه‌لاَن شه‌و دره‌نگ خه‌وتن به‌یانى به‌خه‌به‌رنه‌هاتن الا له‌گه‌رمى خۆره‌كه‌ نه‌بێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانى كرد بیلال بانگى به‌یانى دا وه‌ سوننه‌تى پێش به‌یانییان كرد پاشان به‌جه‌ماعات نوێژى به‌یانى بۆكردن .
سێیه‌م : گێرِانه‌وه‌ى ئه‌و نوێژه‌ فه‌رزانه‌ى كه‌ به‌عه‌مدى و به‌بى عوزر مرۆڤ فه‌تاندوویه‌تى ئیمامى (ابو حنیفه‌ و مالیك و شافیعى) (رِه‌حمه‌تى خوایان لێبێت) ده‌فه‌رموون گێرِانه‌وه‌ى نییه‌ به‌ڵكو ته‌وبه‌ ده‌كات و نوێژى سوننه‌ت زۆر ده‌كات سوننه‌ته‌كان فه‌رزه‌كانى بۆ پرِده‌كه‌نه‌وه‌ ,ئه‌م بۆچوونه‌ ته‌واوتره‌ چونكه‌ كه‌سێك چه‌نده‌ها ساڵ نوێژى فه‌وتابێت زۆر زه‌حمه‌ته‌ له‌سه‌رى هه‌مووى بگێرِێته‌وه‌ ,پاشان نوێژ كاتى دیارى كراوى خۆى هه‌یه‌ چۆن پێش كاتى خۆى نوێژ به‌تاڵه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ پاش كاته‌كه‌یشى هه‌ركردنى به‌تاڵه‌ و سوودى نییه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : [ ان الصلاة‌ كانت على المؤمنین كتابا موقوتا ] هه‌روه‌ها گێرِانه‌وه‌ى نوێژى فه‌رز زۆرێك له‌خه‌ڵكى ته‌مه‌ڵ كردبوو له‌كردنى نوێژ له‌كاتى خۆیدا به‌تایبه‌تى نوێژى به‌یانى له‌كاتى خۆیدا نایانكرد و پاش خۆركه‌وتن به‌قه‌زا ده‌یانگێرِایه‌وه‌ ,پاشان گێرِانه‌وه‌ى نوێژى فه‌رز به‌بى عوزر كه‌باسمان كرد هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر نییه‌ . والله اعلم .

به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٣٨٥
٢٢٥٩
٦٧٩٩٨٩