مامۆستا دروسته ئافره‌ت له‌كاتى (بی نوێژیدا) قورئان بخوێنێت یان به‌ده‌ست بیگرێت.
مامۆستا دروسته ئافره‌ت له‌كاتى (بی نوێژیدا) قورئان بخوێنێت یان به‌ده‌ست بیگرێت.
ئه‌م بابه‌ته زانایان بۆچونیان جیاوازه و هه‌یانه ده‌فه‌رمووێت نابێت به‌ده‌ست قورئان بگرێت و ده‌ستى لىَ بدات یان بیخوێنێت مه‌گه‌ر مامۆستا بێت له قوتابخانه ئه‌ویش ده‌بێت له‌به‌ر بیخوێنێت نابێت ده‌ستى لێبدات .
به‌لاَم هه‌یه له زانایان ده‌فه‌رموون /مرۆڤى موسڵمان له هه‌موو حاڵه‌تێكدا پاكه و پیس نییه و ده‌توانێت قورئان بخوێنێت و ده‌ستى لێبدات ,وه‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى ێه‌حیح نه‌هاتووه كه قه‌ده‌غه‌ی ئه‌م شته بكات به‌ڵكو چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك له‌سه‌رى هاتووه هه‌موویان زه‌عیف و لاوازن و كاریان پێ ناكرێت .
وه ئه‌و ئایه‌ته‌ى كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : [ لایمسه الا المطهرون ] مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه شه‌یتان و جنى ناتوانن ده‌ست له قورئانى پیرۆز بده‌ن له‌كاتى دابه‌زینى سروشدا (وحی) .نه‌ك ماناى ئه‌وه بێت مرۆڤى موسڵمان له‌كاتى له‌ش گرانى یان ئافره‌ت له‌كاتى بێ نوێژى نه‌توانن ده‌ستى لىَ بده‌ن به‌ڵكو به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه مرۆڤى موسڵمان له‌كاتى له‌ش گرانیش هه‌ر پاكه و پیس نییه و هه‌ڵه‌یه پێى بووترێت له‌ش پیس وه‌كو چۆن ابو هریره (خواى لێ رِازى بێت) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌رم (صلى الله عليه وسلم) پێ گه‌یشت له رِێگایه‌ك له رِێگاكانى مه‌دینه و له‌شم گران بوو خۆم شارده‌وه یان خۆم دزییه‌وه و چووم خۆم شۆرى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پرسیارى كرد كاتێك كه‌هات فه‌رمووى ابو هریره له‌كوى بووى ,ووتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم) پێم گه‌یشتیت و من له‌شم پیس بوو پێم ناخۆش بوو به‌و شێوازه له خزمه‌تتدا دانیشم پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم)) پێى سه‌یربوو فه‌رمووى [ سبحان الله ان المؤمن لاینجس ] متفق علیه .
واته /به‌رِاستى مرۆڤى باوه‌رِدار پیس نابێت ئه‌گه‌ر له‌شیشى گران بێت هه‌ر پاكه ئه‌مه ته‌واو تره چونكه به‌ڵگه پاڵپشتى ده‌كات .
پاشان ئه‌گه‌ر بڵێین دروست نییه ئافره‌ت له‌م حاڵه‌ته‌دا قورئان بخوێنێت ماناى وایه هه‌موو مانگێك نزیكه‌ى حه‌وت رِۆژ ده‌بێت قورئان نه‌خوێنێت و دوور بێت له قورئان یاخود له‌كاتى منداڵبووندا نزیكه‌ى چل رِۆژ قورئان نه‌خوێنێت و دووربێت له قورئان كه ئه‌مه‌یش زیانێكى زۆره له ئافره‌تى موسڵمان ده‌كه‌وێت و له خێرێكى زۆر بى به‌ش ده‌بێت . والله اعلم .