كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا پیاو تاچى ڕاده‌یه‌ك بۆى هه‌یه‌ ڕه‌فتاربه‌پاره‌و ماڵى خێزانیه‌وه‌ بكات؟؟تكایه‌ به‌وردی ڕونی بكه‌نه‌وه‌..له‌گه‌ڵ رێزدا.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا پیاو تاچى ڕاده‌یه‌ك بۆى هه‌یه‌ ڕه‌فتاربه‌پاره‌و ماڵى خێزانیه‌وه‌ بكات؟؟تكایه‌ به‌وردی ڕونی بكه‌نه‌وه‌..له‌گه‌ڵ رێزدا.

وەڵام: 

له‌ئه‌سڵدا پێویسته‌ له‌سه‌رپیاونه‌فه‌قه‌ى ئافره‌ت بكێشێت ومه‌سره‌فى بكات وپێداویستیه‌كانى بۆجێ به‌جێ بكات ، وه‌هه‌روه‌ها له‌سه‌رئافره‌تیش پێویسته‌ گوێڕایه‌ڵى مێردى خۆى وخزمه‌تكارى ماڵ ومنداڵى خۆى بێت وده‌بێت خزمه‌ت بكرێت نه‌ك ئیشى پێ بكرێت وپاره‌ى پێ په‌یدا بكرێت ، وه‌له‌ئه‌سڵدا ئافره‌ت نابێت بچێته‌ده‌ره‌وه‌وئیش بكات وئه‌زیه‌ت بكێشێت بۆپه‌یداكردنى پاره‌وله‌هه‌مان كاتدا ببێته‌ خزمه‌تكار..به‌لاَم له‌م ڕۆژگاره‌دا زۆرێك له‌ئافره‌تان كارمه‌ندى دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانن وشان به‌شانى پیاوه‌كانیان ئیش ده‌كه‌ن وپاره‌ په‌یدا ده‌كه‌ن ..لێره‌دا ده‌بێت چه‌ند گریمانه‌یه‌ك وه‌ربگرین بۆچۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ ئافره‌ت وه‌ریده‌گرێت :
1- ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ى ئیزنى دابوو به‌ئه‌وه‌ى كه‌ خێزانى ئیش بكات وكارمه‌ندى حكومى بێت و ڕۆژانه‌ تاسه‌عات 2:30ى ئێواره‌ له‌دائیره‌بێت وماڵ ومنداڵ به‌جێ بهێڵێ وغیابى ئه‌م له‌ماڵدا ببێته‌ هۆكارى بێزارى وماندوێتى مێردى وه‌ ئافره‌ته‌كه‌ش به‌ویستى خۆى بڕوات بۆدائیره‌، ئه‌وه‌ له‌و كاته‌دا پیاوده‌توانێ به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و ماندوێتى وغیابیى ئافره‌ته‌ى كه‌له‌ماڵدانییه‌ تعامول به‌هه‌ندێ له‌پاره‌ى خێزانییه‌وه‌ بكات وخێزانیشى نابێت ئه‌م كاره‌ى مێرده‌كه‌ى به‌لاوه‌ ناخۆش بێت وده‌بێت به‌لایه‌وه‌ ئاسایى بێت ، چونكه‌ ئه‌م به‌ویستى خۆى ڕۆشتووه‌ بۆدائیره‌و ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ى قبوڵ كردووه‌ كه‌ ده‌یچێژێت و وازى له‌ خزمه‌تكردنى ماڵ ومنداڵ ومێردى خۆى هێناوه‌ له‌وماوه‌یه‌دا..
2- ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ به‌لایه‌وه‌ ئاسایى بوو كه‌ مێردى تعامول به‌پاره‌كه‌یه‌وه‌ بكات و بۆپێداویستى ڕۆژانه‌یان به‌كارى بهێنێت ئه‌وه‌ ئاساییه‌ له‌وكاتانه‌شدا پیاو ڕه‌فتار به‌پاره‌ى خێزانییه‌وه‌ بكات ..
3- هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ژن ومێرد پاره‌یان تێكه‌لاَوبوو وه‌ پێكه‌وه‌ مه‌سره‌فیان ده‌كرد ئه‌وه‌ دووباره‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر پیاو تعامول به‌و پاره‌یه‌وه‌ بكات كه‌ پێكه‌وه‌ تێكه‌ڵیان كردووه‌..
4- به‌لاَم ئه‌گه‌رپیاوده‌ستبگرێت به‌سه‌ر هه‌موو پاره‌ى خێزانه‌كه‌یدا وهه‌مووى بۆخۆى ببات ونه‌هێڵێت خێزانى سودى لێ ببینێت و نه‌هێڵێت خێرو خێراتى لێ بكات یان یارمه‌تى ماڵ باوكى بدات یان بۆخۆى پاشه‌كه‌وتى بكات وبۆپێداویستى خۆى به‌كارى بهێنێت ئه‌وه‌ له‌و كاته‌دا مێرده‌كه‌ى زوڵمى له‌و ئافره‌ته‌ كردووه‌ وشه‌رعى نییه‌ به‌و شێوازى مامه‌ڵه‌ به‌پاره‌ى خێزانییه‌وه‌ بكات...
به‌لاَم ئێمه‌ ئامۆژگاریمان بۆتێكڕاى خوشك وبرایانمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ بسازێن و به‌یه‌كه‌وه‌ مه‌سره‌فى ڕۆژانه‌یان بكه‌ن ویارمه‌تى وهاوكارى یه‌كتربكه‌ن وپاره‌و پولى خۆیان له‌شتى هیچ وبه‌لاشدا سه‌رف نه‌كه‌ن ، چونكه‌ له‌ڕۆژى قیامه‌تدا موحاسه‌به‌ى پول به‌پولى ئه‌و پارانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت كه‌ هه‌یان بووه‌ وسه‌رفیان كردووه‌..
خواى گه‌وره‌ هه‌موولایه‌كمان سه‌ربه‌رزو به‌خته‌وه‌ربكات..
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌ڕ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٣٦٥
٢٢٣٩
٦٧٩٩٦٩