كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایه‌جائیزه‌ ئافره‌ت نه‌هێڵىَ له‌4 منداڵى زیاتر ببێت؟ یان دروسته‌ ئافره‌ت مه‌نعی منداڵ بوون بكات؟ تكایه‌ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌جائیزه‌ ئافره‌ت نه‌هێڵىَ له‌4 منداڵى زیاتر ببێت؟ یان دروسته‌ ئافره‌ت مه‌نعی منداڵ بوون بكات؟ تكایه‌ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌.

وەڵام: 

دیاریكردنى ژماره‌ى منداڵ به‌ فه‌تواى زانایان حه‌رامه‌، واتا بلیی له‌ 4 منداڵ زیاتر ناهێڵم كه‌ پێی ده‌وترئ (تحدید النسل)دیاریكردنى ژماره‌ى وه‌چه‌، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی مناڵ له‌سه‌رى كه‌ڵه‌ك نه‌بێ ببێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى فریای به‌خزمه‌تكردنیان نه‌كه‌وێ بۆ ماوه‌یه‌ك دروسته‌ مه‌نع بكات بێ به‌رده‌وام بون، وه‌ئه‌مه‌ له‌زه‌مانى بێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم)هاوه‌لاَن ئه‌نجامیان داوه‌ له‌ (جابر)ه‌وه‌ خواى لێ رازى بێت ده‌فه‌رموێت:( كنا نعزل والقرآن ینزل ) واته‌: له‌وه‌ختێك قورئان داده‌به‌زى ئیمه‌ عه‌زلمان ده‌كرد. وه‌له‌ریوایه‌تیكى تردا: ( كنا نعزل على عهد رسول الله (صلى الله عليه وسلم) فبلغ ذلك نبی الله (صلى الله عليه وسلم) فلم ینهنا ) رواه البخاری ومسلم .
واتا: له‌سه‌رده‌مى بێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) عه‌زلمان ده‌كرد، جا ئه‌م كاره‌مان گه‌شت به‌ بێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جا رێگرى لێ نه‌كردین.
عه‌زل واتا: له‌ كاتى جیماع كردن پیاو نه‌هیلێ ئاوه‌كه‌ى بچێته‌ له‌شی خێزانێوه‌، كه‌ پێی ده‌وترێ (مه‌نعى سروشتى)، وه‌ئه‌مه‌ سه‌لامه‌ت ترین جۆرێتى به‌لاَم به‌كارهێنانى حه‌ب زیانى هه‌یه‌ تابكرێ به‌كار نه‌هێندرێ باشتره‌ بۆ ته‌ندروستى ئافره‌ته‌كه‌. والله أعلم.
به‌رِێز مامۆستا كامران خالد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701495535

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٣٩٤
٢٧٠٤
٦٩٤٣١٣