كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

من ئێستا توشى دڵه‌ رِاوكێ و ترس بوومه‌ زۆر بیر ده‌كه‌مه‌وه‌ نازانم چى بكه‌ن تا باش بم ، هه‌ندێ جار ده‌ستم وقاچم توند ئه‌بن وهه‌ندێ جاریش سه‌رم..تكایه‌ وه‌لاَم .خواى گه‌وره‌ پاداشتى خێرتان بداته‌وه‌..

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیك ..ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا مێرده‌كه‌م ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى داخستبوو، نه‌مزانى له‌ كوێیه‌، ترسام له‌وه‌ى نه‌وه‌كو شتێكى لێ به‌سه‌رهاتبێت ،به‌لاَم دواى سه‌عاتێك سوپاس بۆخوا ته‌له‌فۆنى كردوو وتى موبایله‌كه‌م شه‌حنى تیدا نه‌مابوو،به‌لاَم من ئێستا توشى دڵه‌ رِاوكێ و ترس بوومه‌ زۆر بیرى لێ ده‌كه‌مه‌وه‌ نازانم چى بكه‌ن تا باش بم ، هه‌ندێ جار ده‌ستم وقاچم توند ئه‌بن وهه‌ندێ جاریش سه‌رم..تكایه‌ وه‌لاَم .خواى گه‌وره‌ پاداشتى خێرتان بداته‌وه‌..

وەڵام: 

علیك السلام ورحمة‌ الله .. داده‌ى ئازیزم ئه‌و حاڵه‌ته‌ى كه‌ به‌سه‌ر جه‌نابتدا هاتووه‌ شتێكى ئاساییه‌ ان شاءالله هیچ نییه‌ ، له‌وه‌ ده‌چێت ترسابیت یان بیركردنه‌وه‌ى خراپ به‌سه‌رتدا هاتبێت سه‌باره‌ت به‌ مێرده‌كه‌ت .. بۆیه‌ ئامۆژگارى جه‌نابت ده‌كه‌ین به‌وه‌ى ماوه‌ ماوه‌ گوێبیستى قورئان ببیت و به‌دڵ گوێى بۆبگریت ، وه‌هه‌روه‌ها ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین كه‌ زیكره‌كانى به‌یانیان وئێوان ، وه‌ زیكره‌كانى پێش نوێژه‌كان وپاش نوێژه‌كان به‌باشى بخوێنیت ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌توانى قورئان بخوێنیته‌وه‌ ئه‌وه‌ ماوه‌ ماوه‌ قورئان بخوێنه‌وه‌..وه‌ئه‌گه‌ر كه‌سێكى شاره‌زاودیندار ده‌ناسیت داواى لێ بكه‌ كه‌ قورئان به‌سه‌رئاودا بخوێنێت وپاشان جه‌نابت لێى بخۆره‌وه‌ ووه‌كو شیفا ته‌ماشاى بكه‌ ، چونكه‌ قورئان سه‌رتاپا شیفاو رِه‌حمه‌ت وده‌رمانه‌ بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشییه‌كان ئه‌گه‌ر به‌ئیخلاس ودڵسۆزییه‌وه‌ بخوێندرێت وگوێى لێ بیگرێت ، وه‌هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ له‌تاوان وسه‌رپێچى خواى گه‌وره‌ دووربكه‌ویته‌و ئه‌گه‌ر پۆشاكى ناشه‌رعى ده‌پۆشیت ئه‌وه‌ هه‌وڵده‌ وازى لىَ بهێنیت وله‌ جێگه‌ى پۆشاكى حیشمه‌ت وحه‌یا بپۆشه‌ وزۆر گوێرِایه‌ڵبه‌ بۆشه‌رعى خوا وهه‌وڵده‌ به‌رده‌وام گوێبیستى ووتارو خوێنه‌رى كتێبینى به‌سودى ئاینى بیت، ان شاءالله باش ده‌بێت وده‌گه‌رِێیته‌وه‌ بۆ باره‌ سروشتییه‌كه‌ى خۆت ..خواى گه‌وره‌ شیفاى به‌خێرت بۆبنێرێت وله‌و حاڵه‌ته‌ ناسروشتییه‌ رِزگارت بكات ..اللهم امین
به‌رِێز / سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٣٨٨
٢٦٩٨
٦٩٤٣٠٧