به‌رِێزان من ده‌رچووى كۆلێژم وه‌زۆر حه‌ز ئه‌كه‌م به‌فێربوونى زانستى شه‌رعى و شاره‌زابوونى ته‌واو له ئاینى پیرۆزى ئیسلام به‌ڵام زمانى عه‌ره‌بیم زۆر باش نیه‌و باش لێى تێناگه‌م بۆیه ئێستا له‌ئێوه‌ى به‌رِێز داواكارم كه هاوكاریم بكه‌ن به
السلام علیكم
سڵاوتان لێ‌بیت به‌رِێزان من ماوه‌یه‌كى زۆره سه‌ردانى ئه‌م سایته به‌سوده‌ى ئیوه‌و هاوشیوه‌كانتان ئه‌كه‌م ئیستا ته‌واو دڵنیام له ته‌واوو دروستى ئه‌م رِێبازه‌ى كه ئێوه‌ى به‌رِێز كرتوتانه كه‌رِێبازى پێشینه‌ى ئوممه‌ته وه‌خۆشم له‌یه‌كێ له‌م كه‌سانه هه‌ژمار ئه‌كه‌م كه انشاءالله له‌سه‌ر ئه‌م رِێبازه پاكه‌م .
به‌رِێزان من ده‌رچووى كۆلێژم وه‌زۆر حه‌ز ئه‌كه‌م به‌فێربوونى زانستى شه‌رعى و شاره‌زابوونى ته‌واو له ئاینى پیرۆزى ئیسلام به‌ڵام زمانى عه‌ره‌بیم زۆر باش نیه‌و باش لێى تێناگه‌م بۆیه ئێستا له‌ئێوه‌ى به‌رِێز داواكارم كه هاوكاریم بكه‌ن به‌وه‌ى ناوى چه‌ند كتێبێكى به‌سوودم بێ بڵێن وه ژماره‌ى به‌رگه‌كانیشم پێ بڵێن كه وه‌رگێردرابێته سه‌رزمانى كوردى شیرین تابیكرِم انشاءالله .
به‌رِاستى له‌رِۆژگارى ئه‌مرِۆمان كتێب زۆره به‌زمانى كوردى به‌ڵام ئه‌ترسم بیكرِم دواتر سوودى لێوه‌رنه‌كرم یان به‌هۆیه‌وه تووشى گومان بم وه متمانه‌م به ئێوه‌ى به‌رِێز هه‌یه بۆیه داوا ئه‌كه‌م یارمه‌تیم بده‌ن خودا خیرتان بنوسێ .
بۆنموونه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئه‌مرۆ دوو كتیبم كرى كه ئه‌مانه ناوه‌كانیانه
(((منهاج الگالبین))) دانانى (عبدالله عبدالعزیز هه‌رته‌لى) كه‌پێك هاتووه له پێنج به‌رگ وه به كوردیه ئایه ئه‌م كتێبه تاچه‌ند به‌سووده
(((التاج الجامع الاێول))) دانانى (م.شیخ مه‌نێور عه‌لى ناێف) وه وه‌رگێیرِانى (نورى فارس حه‌مه خان)
كه ئه‌میش له‌پێنج به‌رگ پێك هاتووه و به‌كوردیه ئایه ئه‌مه تاچه‌ند به‌سوده .
وه ئایه ئه‌و كتێبانه چین كه پێویسته من شاره‌زایم لێ هه‌بێ وه‌ك موسڵمانیك ؟ تكایه خیرا وه‌ڵامم بده‌نه‌وه سوپاستان ئه‌كه‌م
خودا نموونه‌تان زۆر بكات و به‌ره‌كه‌ت بخاته ته‌مه‌نتان
و/ علیك السلام ورحمه الله .. براى خۆم كتێبى مامۆستایانى سه‌له‌فى زۆرن له هه‌مووبواره‌كاندا ئه‌گه‌ر هه‌وڵبده‌یت وپرسیاربكه‌یت ده‌ستت ده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت له‌شاره‌كه‌ىخۆت ئێمه نازانین جه‌نابت دانیشتووى چ شارێكیت تا بێت بڵێن له چ كتێبخانه‌یه‌ك ئه‌و كتێبه‌به سودانه ده‌ست ده‌خه‌یت ..
به‌لاَم ئێمه ناوى هه‌ندێ كتێبخانه‌ت پێ ده‌ڵێین له‌هه‌ندێ شاروشارۆچكه‌ى كوردستان ده‌توانى له‌یه‌كێك له‌و كتیبخانانه ئه‌و كتابه به‌سودانه‌ى ده‌بنه رِێخۆشكه‌رى تۆ بۆتێگه‌شتن له‌ئیسلام وه‌كو خۆى به‌ده‌ست بخه‌یت :
1- كتێبخانه‌ى سوننه له‌سلێمانى . شه‌قامى مه‌وله‌وى بازارِى كه‌نار به‌رامبه‌ر مختبر كمال.
2- كتێبخانه‌ى سیما له چه‌مچه‌ماڵ .پشت بازار دۆلاره‌كه ..
3- كتیبخانه‌ى پێشین له‌هه‌ولێر .ژێر باڵه‌خانه‌ى ته‌له‌فزیۆنى توركمان.
4- كتیبخانه‌ى زانستى به‌سود له كلار بازارى جیهانى پێڵاو .
5- كتیبخانه‌ى دێرین له قه‌زاى سۆران
6- كتیبخانه‌ى هیوا له بنه‌سڵاوه .
وه ئێمه ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین به‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌م كتیبخانانه بكه و كتابى سودبه‌خشى زۆرباشیان لی بكرِه‌و بخوێنه‌وه ان شاءالله سودى باشیان لىَ ده‌بینێت ..وه ئامۆژگاریت ده‌كه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كتابى ئه‌هلى بیده‌عه‌وحیزبیه‌كان نه‌كرِێت ، چونكه فێرى زانیارى به‌سودت ناكه‌ن ، به‌نیسبه‌ت ئه‌و دووكتابه‌وه كه باست كرد، (منهاج الگالبین) ئه‌م كتابه كتابێكى باشه به‌لاَم خاوه‌نه‌كه‌ى كابرایه‌كى زۆر خراپه وعه‌قیده‌وبیروباوه‌رِیش زۆر وێرانه جابۆیه ئامۆژگاریت ده‌كه‌م ئه‌ك كیتابه مه‌خوێنه‌وه به‌ڵكو خۆشه‌ویستى خاوه‌نه‌كه‌ى نه‌چێته دڵته‌وه وه كتابه‌كه‌ش له‌مه‌زهه‌بى ئیمامى شافعی‌دا نوسراوه‌ته‌وه تۆ وه‌كو كه‌سێكى سه‌ره‌تا له‌زانستدا كتابێكى پوخت كرا‌و له فیقهى قورئان وسوونه‌ت بخوێنى باشتره، له‌وانه كیتابى (الوجیز فی فقه السنه والكتاب العزیز) له وه‌رگێرِانى مامۆستا (محمد عبدالحمن ) بۆتۆ باشتره، به‌نیسبه‌ت كیتابى دووه‌میشه‌وه كیتابێكى خراپ نییه وكتابێكى باشه به‌لاَم ووریابه فه‌رمووده‌ى لاواز‌و هه‌ڵبه‌ستراوى تێدایه..
به‌رێز/ م. یوسف ره‌شید وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047