كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا شێخ عبدالقادرى گه‌یلانى مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى بووه‌؟؟ ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و پیاوباشه‌ بۆرِوونبكه‌نه‌وه‌؟؟ وه‌ ئایا ئه‌م پیاوه‌ ته‌ریقه‌تى قادرى داناوه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا شێخ عبدالقادرى گه‌یلانى مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى بووه‌؟؟ ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و پیاوباشه‌ بۆرِوونبكه‌نه‌وه‌؟؟ وه‌ ئایا ئه‌م پیاوه‌ ته‌ریقه‌تى قادرى داناوه‌؟؟

وەڵام: 

الشیخ الزاهد عبدالقادر الجیلانی .. یه‌كێكه‌ له‌ زانا به‌ناوبانگه‌كانی مه‌زهه‌بی ئیمامى أحمد، كیتابى "الغنیه‌"ى نوسیوه‌ له‌و مه‌زهه‌به‌دا، وه‌ گومانى تیانیه‌ كه‌ خاوه‌نى عیلم و دینداریه‌كى باش و هه‌ندى كه‌راماتى هه‌بووه‌، له‌ هه‌مان كاتدا زۆر له‌ زانایانى سه‌رده‌مى خۆی و پێش و دواى خۆشى زۆر باشترو چاكتر بوونه‌ له‌ئه‌م پیاوباشه‌ ، وه‌كو سه‌رجه‌م صه‌حابه‌، وه‌ الفضیل بن عیاض ، وبشر بن الحافی والجنید، .......، مه‌به‌ستم له‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هاوارو داواكردن و ته‌به‌رروك كرن به‌ ئه‌و دروست بوایه‌ ئه‌وه‌ له‌ پێشتر له‌و صه‌حابه‌و ئه‌و تابعیانه‌یه‌ كه‌ باسیان مان كرد، وه‌ ئه‌گه‌ر صوفیه‌كان ده‌ڵێن كه‌راماتى هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ ده‌ڵێین صه‌حابه‌و ئه‌و تابعیانه‌یه‌ هه‌ندى جار كه‌رامه‌تیان له‌و زیاتر بووه‌، جا كه‌رامات كارى خوایه‌ ده‌یدات به‌ هه‌ندى له‌ به‌نده‌كانى نه‌ك كارى ده‌ستی خۆیان بێت واتا : هیچ ده‌سه‌ڵاتى مرۆڤه‌كانى تیانیه‌.
جا براى خۆم الشیخ الزاهد عبدالقادر الجیلانی به‌ هیچ فه‌رمانى نه‌كردووه‌ و رازى نییه‌ به‌وه‌ى كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ندى له‌ موسڵمانان هاوار ى بۆ ده‌كه‌ن و لێی ده‌پارێنه‌وه‌و زیاره‌تى گۆره‌كه‌ى ده‌كه‌ن سه‌ربرینى بۆ ده‌كه‌ن ............، كه‌ هه‌مو ئه‌م كارانه‌ شیركه‌ و ئینسان له‌ دین پێى ده‌رده‌چێت.
شیخ الإسلام ابن تیمیه‌ : فه‌رمویه‌تى: ((ووته‌كانى وَالشَّیْخُ عَبْدُ الْقَادِرِ هه‌مووى له‌ بازنه‌ى فه‌رمان كردن به‌ چاكه‌ و نه‌هی كردن له‌ خراپه‌ و ئارام گرتن له‌سه‌ر قه‌ده‌رو ... ده‌سورِایه‌وه‌)) مجموع الفتاوى : أحمد بن عبد الحلیم ابن تیمیة‌ الحرانی(8/369).
وه‌ هه‌روه‌ها ْ شیخ الإسلام ابن تیمیة : فه‌رمویه‌تى: ((الشیخ الزاهد عبدالقادر الجیلانی و هاوشێوه‌كانى كه‌سانێك بون له‌ گه‌وره‌ترین زاناو له‌ خوا ترسه‌كانى سه‌رده‌مى خۆیان كه‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌ و نه‌هیان ده‌كرد له‌ خراپه‌، هانی موسڵمانیان ده‌دا بۆ ده‌ست گرتن به‌ شه‌رعه‌وه‌)) .
پرسیار كرا له‌ الشیخ عبد العزیز بن عبد الله الراجحی : ئایا شیخ عبدالقادرى گه‌یلانى مه‌نهه‌جى ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ بوو؟
فه‌رموى: به‌ڵى یه‌كێك بووه‌ له‌ پیاوچاكان و زانا به‌ناوبانگه‌كانی مه‌زهه‌بی ئیمامى أحمد. به‌ڵام شوێنكه‌وتوانى "صۆفیه‌كانى ئه‌مرِۆ" به‌ دیار قه‌بره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌و زیاده‌ره‌ویان كردووه‌ له‌ حه‌قیاو لێى ده‌پارێنه‌وه‌ جگه‌ له‌ خوا یان له‌گه‌ڵ خوا.
هه‌ندى له‌ ووته‌ به‌ نرخه‌كانى الشیخ عبدالقادر الجیلانی له‌ كیتابى " الفتح الربانی والفیض الرحمانی " (ص117-118،159،373):
" یـــــا من یشكو الخلق مصائبه ، ایش ینفعك شكواك إلى الخلق؟!! لا ینفعونك ولا یضرونك وإذا اعتمدت علیهم اشركت فی باب الحق عزّ وجلّ یبعدونك ، وفی سخطهِ یوقعونك! .. ویلك أما تستحیی أن تطلب من غیر الله وهو أقرب إلیك من غیره"
ویقول: "لا تدعو مع الله أحداً كما قال {فلا تدعو مع الله أحداً} "
وقال لولده عند مرض موته: " لا تخف أحداً ولا ترجه ، وأوكل الحوائج كلها إلى الله ، واطلبها منه ، ولا تثق بأحدٍ سوى الله عز وجل ، ولا تعتمد إلا علیه سبحانه ، التوحید ، وجماع الكل التوحید"
كه‌واته‌ براى خۆم " الشیخ عبدالقادر الجیلانی " له‌سه‌ر عه‌قیده‌ى سه‌له‌فى صاڵح بووه‌، به‌ڵام صۆفییه‌تى ئه‌مرۆى به‌ناو شوێنكه‌وتوى الشیخ عبدالقادر الجیلانی له‌سه‌ر شیرك و هاوه‌ل بریاردانن بۆ خواى گه‌وره‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ى لێنه‌كه‌ن موشریك ده‌بن و له‌ دین پێى ده‌رده‌چن، وه‌ الشیخ عبدالقادر الجیلانی لێیان به‌رییه‌و رازی نییه‌ به‌ كاره‌كه‌یان.
به‌رێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701055861

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٩٠
٢٠٤١
٦٩٣٦٥٠