كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

مامۆستاى به‌رِێز ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك شه‌له‌ل بوو هه‌رچوار په‌لى وه‌لایه‌نى پیاوه‌تى نه‌مابوو واته‌ لایه‌نى جنسى له‌ده‌ست داوه‌ ئایا ده‌كرێت خێزانه‌كه‌ى بۆ تێركردنى لایه‌نى جنسى خۆى (ئامێرێكى لاستیكى واته‌.................

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستاى به‌رِێز ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك شه‌له‌ل بوو هه‌رچوار په‌لى وه‌لایه‌نى پیاوه‌تى نه‌مابوو واته‌ لایه‌نى جنسى له‌ده‌ست داوه‌ ئایا ده‌كرێت خێزانه‌كه‌ى بۆ تێركردنى لایه‌نى جنسى خۆى (ئامێرێكى لاستیكى واته‌ زه‌كه‌رێكى لاستیكى ده‌ستكرد) له‌جیاتى زه‌كه‌رى پیاوه‌كه‌ى به‌كار بهێنێت كه‌ده‌توانریت له‌لاشه‌ى پیاوه‌ شه‌له‌له‌كه‌ قایم بكرێت

وەڵام: 

زانایان ده‌فه‌رمون: له‌سه‌ر پیاو پێویسته‌ بچێته‌ لاى خێزانى و سه‌رجێی له‌گه‌ڵدا بكات به‌ پێی پێویست و توانا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ قه‌ده‌رى خوا ئه‌م پیاوه‌ تواناى كارى شه‌رعى نه‌ما به‌ هۆى نه‌خۆشیه‌وه‌ و یان هه‌ر شتێكى تر، "پاش سه‌ردانى و دكتۆرو چاره‌سه‌ر" ئه‌گه‌ر هه‌ر پیاوه‌كه‌ هه‌ر چاك نه‌بوو ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ئافره‌ت دوو حاڵه‌تی بۆ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ووته‌ى رِاست و دروستى زانایان:
یه‌كه‌م: بۆی هه‌یه‌ له‌گه‌ل مێرده‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌ و صه‌برو ئارام بگرێت، خواى گه‌وره‌ خێرو پاداشتى ده‌داته‌وه‌ و ئه‌و ژیانه‌ ناره‌حه‌ته‌ى له‌ به‌هه‌شتدا بۆ قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌، إن شاءالله.
دووه‌م: بۆى هه‌یه‌ ته‌ڵاقی خۆى وه‌ربگرێت و شوو بكاته‌وه‌ به‌ مێردێكى تر، ئه‌گه‌ر ئه‌ترسى توشى زینا بێت تا به‌ هۆی ئه‌و مێرده‌وه‌ پارێزراو بێت له‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌.
له‌ كۆتاییدا داواكارم له‌ خواى گه‌وره‌ شیفاى ئه‌م نه‌خۆشه‌ و سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌ موسڵمانه‌كان بدات،، آمین.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٤٥
٥٧١
٦٩٢١٨٠