ئایا هه‌مووموسڵمانێك ده‌بێت سه‌له‌فى بێت
ئایا هه‌مووموسڵمانێك ده‌بێت سه‌له‌فى بێت
بێ گومان هه‌موو موسڵمانێك ده‌بێ شوێن كه‌وته‌ى سه‌له‌ف بێ چونكه ئه‌وه رێگاى حه‌قه‌و سه‌رچاوه‌ى دیین له‌وانه‌وه وه‌رگیراوه وه صه‌فاى دیین لاى ئه‌وانه وه به‌كار هێنانى ئه‌و ناوه زه‌روره‌تێك ده‌یخوازێ به‌كارى بهێنرێ، ئه‌و زه‌روره‌ته‌ش بونى ئه‌م هه‌مو ده‌سته‌و مه‌زهه‌ب و كۆمه‌ڵ و فرقه فرقه‌یه‌یی هه‌یه ئه‌گه‌ر بڵێی موسڵمانم پرسیارت لێ ده‌كرێ چ مه‌زهه‌بێكى سوننه یان شیعه؟ئه‌گه‌ر بڵێی سوننى، پرسیارت لێ ده‌كرێ سوننى واتاى چیه؟ ئه‌گه‌ر بڵێی شوێنكه‌وته‌ى قورئان و سوننه ئه‌وه پرسیارت لێ ده‌كرێ هه‌موو فرقه‌كان خه‌وارج و موعته‌زیله‌و ئه‌شعه‌رى تادوایى ده‌ڵێن ئیمه‌ش شوێن كه‌وته‌ى قورئان و سوننه‌ین، ئه‌ى تۆ چۆن له‌وان خۆت جیا ده‌كه‌یته‌وه؟ ده‌بێت خۆت جیاكه‌یته‌وه ئه‌ویش به زیادكردنى پاشگرو قه‌یدێكى تر كه (قورئان و حه‌دیس به تێگه‌شتنى سه‌له‌فی صالح) وه‌ئه‌م تێگه‌شتنى سه‌له‌فه له قورِئانه‌وه وه‌رگیراوه كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَمَنْ یُشَاقِقِ الرَّسُول مِنْ بَعْدِ مَا تَبَیَّنَ لهُ الْهُدَى وَيتَّبِعْ غَیْرَ سَبِیلِ الْمُؤْمِنِینَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِیرًا (115)]النساء، سبیل المؤمنین واتا: رێگاى ئیمانداران، كێ له‌و زه‌مانه شایه‌نى ئه‌وه‌بونه پێیان بووترێ ئیماندار؟ بێ گومان هاوه‌لان، كه‌واتا هه‌ركه‌سێك شوێن غه‌یرى رێگاى ئه‌وان بكه‌وى گومرِا ده‌بێ وه موسته‌حه‌ققى جه‌هنم ده‌بێ، كه‌واته ئیمه داوامان لێ كراوه شوێن سه‌له‌فمان بكه‌وین، وه له جیاتى ئه‌وه‌ى درێژى بكه‌ینه‌وه بڵێن شوێن كه‌وته‌ى (قورئان و حه‌دیس به تێگه‌شتنى سه‌له‌فی صالح) ده‌ڵێین سه‌له‌فیم،
وه ئه‌وان رِاسته ده‌ڵێن قورِئان و حه‌دیس به‌لام به تێگه‌شتنی كێ؟ بێ گومان به‌تێگه‌شتنى عه‌قلى خۆیان، وه ئه‌وان ئه‌گه‌ر به تێگه‌شتنى خۆیان نه‌بێ چۆن ئه‌م هه‌مو ناكۆكی و خیلافه ده‌بێ؟
وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو ده‌سته‌و قیرقه‌و مه‌زهه‌ب وناوانه نه‌بوایه ئه‌وه ناوى سه‌له‌فیشمان به‌كار ناهێناو به دروستیشمان نازانى، ته‌نها ناوى موسڵمان به‌سبوو، وه‌ك باسم كرد له‌سه‌ره‌وه زه‌روره‌تێك ئه‌خوازێت ئه‌و ناوه به‌كاربێنین والله أعلم.
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
ئایا جیاوازی هەیە لەنێوان (ئیماندار -المؤمن - موسڵمان -المسلم)؟
ئایا جیاوازی هەیە لەنێوان (ئیماندار -المؤمن - موسڵمان -المسلم)؟ ، یان بەواتایه‌کی تر کە خودای گەورە دەفەرموێ : (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَة) ئایا تەنها ئیمانداران برای یەکترن یان جیاوازی نیە لە نێوان (ئیماندار -المؤمن- و موسڵمان -المسلم)ئەو ئایەتە مەبەستی هەردوکیانە ؟
دیاریكردنى جیاوازى له نێوان (ئیمان)و(ئیسلام) بینا ده‌كرێت له‌سه‌ر دیاریكردنى جیاوازى له نێوان ئیسلام و ئیمان، وه قاعیده‌ش له لاى زانایان ئه‌وه‌یه: ئیمان و ئیسلام هه‌ر كات له ئایه‌تێك كۆبێته‌وه ماناكه‌یان جیاوازه، وه هه‌ر كات به جیا هات ما‌نایان یه‌كه.
جا به‌و پێیه ئه‌گه‌ر ئیسلام و ئیمان له یه‌ك ده‌ق هات ، ئه‌وه له‌و حاڵه‌دا ئیسلام به‌واتاى: كرده‌وه ئاشكرا‌و بینراوه‌كان دێ، وه واتاى ئیمان: به ماناى بیروباوه‌ره شاراوه‌كان دێت، وه‌ك له‌و ئایه‌ته هاتوه: قَالتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُلْ لمْ تُؤْمِنُوا وَلكِنْ قُولُوا أَسْلمْنَا وَلمَّا يدْخُلِ الْأیمَانُ فِی قُلُوبِكُمْ) [الحجرات:14].
وه ئه‌گه‌ر ووشه‌ى ئیسلام به ته‌نها هات ئه‌وه‌له ماناكه‌ى ئیمانیش ده‌چێته ناوى [دخل فی معناه الإیمان] وه‌ك وته‌ى: (إِنَّ الدِّینَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلامُ) [آل عمران:19].
وه ئه‌گه‌ر ووشه‌ى ئیمان به‌ته‌نها هات ئه‌وه ماناى ئیسلامیش له خۆ ده‌گرێ [دخل فیه الإسلام] وه‌ك وته‌ى: ( وَمَنْ يكْفُرْ بِالْأِیمَانِ فَقَدْ حَبِط عَمَلُهُ)[المائده:5].
به‌م ته‌فصیله‌ى كه باسمانكرد ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێ كه هه‌مو ئیماندارێك موسڵمانه، به‌لام هه‌مو موسڵمانێك ئیماندارنیه، هه‌ر بۆیه له‌م دونیا حوكم ئه‌درێته سه‌ر مونافیق به ئیسلام كه دڵى خاڵییه له ئیمان، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌و نیفاقه‌یه‌وه بمرێ ئه‌وه له رۆژى دوایی له رِیزى خه‌ساره‌ت مه‌ندانه، خوا بمان بارێزێ.والله أعلم.
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
ئایا وێنه‌گرتنى كامێراى ڤیدیۆ حه‌رامه؟؟
ئایا وێنه‌گرتنى كامێراى ڤیدیۆ حه‌رامه؟؟
به‌ڵێ بێ گومان وێنه گرتن حه‌رامه ئیللا بۆ زه‌روره‌ت نه‌بێ وه ده‌یان به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى وێنه‌گرتن حه‌رامه وه ڤیدۆش وێنه‌یه بێ گومان وه ئه‌مه رِاى گه‌وره زانایانى سه‌رده‌مه وه‌ك البانى ء بن بازو عوسه‌یمین خودا لییان رِازى بێت و به‌ره‌حمه‌ت بن وه فه‌تواى لجنه‌ى دائیمه‌شی له‌سه‌ره وه زۆربه‌ى زانایانى سه‌رده‌م له‌سه‌ر ئه‌و رِایانه جا خۆتی لێ بپارێزه وته‌ى ئه‌هلى دونیا نه‌ت خه‌ڵه‌تێنێ یان ئه‌وانه‌ى كه له‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زو فه‌توا ئه‌ده‌ن خوا بمان پارێزێ.
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
به‌رێزان من خێزانم مامۆستایه له مه‌دره‌سه‌یه‌كى بنه‌رِه‌تى مه‌دره‌سه‌كه هى كچانه به‌ڵام مامۆستاى پیاوى لێیه ئایه تاچه‌ند دروسته؟
به‌رێزان من خێزانم مامۆستایه له مه‌دره‌سه‌یه‌كى بنه‌رِه‌تى مه‌دره‌سه‌كه هى كچانه به‌ڵام مامۆستاى پیاوى لێیه ئایه تاچه‌ند دروسته؟ ده‌زانم تێكه‌ڵ بوون نادروسته به‌ڵام ئه‌و ده‌لى 22ساڵ ئه‌زیه‌ت و ناخۆشیم بینیوه كو ناهێڵى ده‌وام بكه‌م تكایه وه‌ڵام چاره‌سه‌رم بۆبدۆزنه‌وه؟؟؟
براكه‌م تۆ له سه‌ره‌تاوه ده‌تزانى كه ئه‌م ئافره‌ته خه‌ریجه‌یه كه‌واته ده‌یه‌وى دامه‌زرێ، پاشان ئه‌و مادام له قوتابخانه‌ى كچانه باشتره به‌لام ئامۆژگاریكه به‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مامۆستاى پیاو تێكه‌ڵى نه‌كات، ان شاءالله رێگه‌ى پێ بده تاوه‌كو كێشه‌تان بۆ دروست نه‌بێ وه ئه‌وه‌ش بزانه خوشكان و كچانى ئێمه‌ش مامۆستاى ئافره‌تان ده‌رسیان پێ نه‌ڵێن پیاوان پێیان بڵێن؟ سبه‌ى كچه‌كه‌ى تۆ كێ ده‌رسی پێ بڵى؟ پیاوان؟ ئه‌ى به شێوه‌یه‌كى گشتى رِێگه له ئافره‌تان بگرین ئه‌وه ئافره‌ت نامێنێ ده‌رس بڵێنه‌وه جگه له پیاوان ئه‌و كاته شه‌رِه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه بۆیه براكه‌م ئامۆژگارى بكه‌و نه‌سیحه‌تى بكه به جوانى ئه‌گه‌ر وازى هێنا ئه‌وه باشتره ئه‌گه‌ر نا زۆرى لێ مه‌كه ، به‌لام به‌رده‌وام ئامۆژگارى بكه كه له‌گه‌ڵ پیاواندا تعامولێك نه‌كات كه ناشه‌رعى ونادروست بێت ، خوا كار بۆ هه‌مو لایه‌ك ئاسان بكات.
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
ئه‌گه‌ر كه‌سێك خراپه‌یه‌كى كرد به‌رامبه‌ر به‌كه‌سێك واتا زوڵم له‌كه‌سێك بكات خواى گه‌وره له‌م دنیایه تۆڵه‌ى لى وه‌رده‌گریت یان بۆ رۆژى دوایى هه‌ڵى ده‌گرێت؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك خراپه‌یه‌كى كرد به‌رامبه‌ر به‌كه‌سێك واتا زوڵم له‌كه‌سێك بكات خواى گه‌وره له‌م دنیایه تۆڵه‌ى لى وه‌رده‌گریت یان بۆ رۆژى دوایى هه‌ڵى ده‌گرێت؟
خوداى په‌روه‌ردگار تۆڵه له زاڵم ده‌سه‌نێت له‌م دونیا‌و له‌و دونیاش، جار وایه له‌م دونیایه خودا تۆڵه له‌وكه‌سه ده‌سه‌نێت كه زوڵمى لێت كردوه به‌لام له‌وانه‌یه تۆ دركت پێ نه‌كربێ وه چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ى قورئان و حه‌دیس له‌م باره‌یه‌وه هاتوه به‌رێزه‌كه‌م، بگره فه‌رموده هاتوه له‌سه‌رئه‌وه‌ى گه‌رزاڵمێك بینرا زوڵم ده‌كاو ده‌ستى نه‌گیرا ئه‌وه نزیكه خودا عیقاب و تۆڵه به‌سه‌ر ئه‌وانیش بهێنێ وه‌ك له‌م فه‌رموده‌یه‌دا هاتوه: ((إن الناس إذا رأوا الظالم فلم یأخذوا على یدیه أوشك أن یعمهم الله بعقاب منه)) ( صحیح ) حدیث رقم : 1973صحیح الجامع. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ستى زاڵم نه‌گرێ توشی سزابێ تۆ بڵێی ئه‌وه‌ى زوڵم ده‌كات حاڵى چیبێ؟؟
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
سڵاوى خواتان لێبێت من به‌واسطه تعیین بووم شهاده‌م هه‌یه زۆر ئاواره‌و ده‌رده‌سه‌ریمان چه‌شتووه به‌هۆى كوردبوونمانه‌وه ئایا معاشه‌كه‌م حه‌ڵاڵه جى بكه‌م ئه‌گه‌ر حه‌ڵاڵ نه‌بێت؟
سڵاوى خواتان لێبێت من به‌واسطه تعیین بووم شهاده‌م هه‌یه زۆر ئاواره‌و ده‌رده‌سه‌ریمان چه‌شتووه به‌هۆى كوردبوونمانه‌وه ئایا معاشه‌كه‌م حه‌ڵاڵه جى بكه‌م ئه‌گه‌ر حه‌ڵاڵ نه‌بێت؟
به‌ڵێ مه‌عاشه‌كه‌ت حه‌لاَله ان شا‌ء الله شكت لێ نه‌بێ چونكه تۆ موسته‌حه‌قی ته‌عیین بونى مادام شه‌هاده‌ت هه‌یه به‌و مه‌رجه‌ى به‌و واسته‌یه حه‌قی كه‌سیترت نه‌خواردبێ به‌وه‌ى كه‌سێكى تر‌ى كوژاندبێته‌وه تۆیان كردبێته جێگاى، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بوبێ ئه‌وه دڵنیابه حه‌ڵاڵه پاره‌كه‌ت .
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
ئایه‌ئه‌گه‌ر من شوێن قورئان و سوننه‌ت بكه‌وم وه‌لێشی تێبگه‌م به‌تێگه‌یشتنی بێشینی ئوممه‌ت (السلف الصالح) ئایه‌ده‌توانم به‌خۆم نه‌ڵێم سه‌له‌فی؟؟؟
ئایه‌ئه‌گه‌ر من شوێن قورئان و سوننه‌ت بكه‌وم وه‌لێشی تێبگه‌م به‌تێگه‌یشتنی بێشینی ئوممه‌ت (السلف الصالح) ئایه‌ده‌توانم به‌خۆم نه‌ڵێم سه‌له‌فی؟؟؟
وه‌لاَم/ بۆچى شه‌رم ده‌كه‌ى له به‌كار هێنانى ئه‌و ناوه براكه‌م؟؟ وه‌ك شێخ ئیسلام ابن تیمیه ده‌فه‌رموێت: (لا عیب على من أظهر مذهب السلف وانتسب الیه) واتا: هیچ عه‌یبێك له‌وه‌دانیه كه هه‌ركه‌سێك مه‌زهه‌بی سه‌له‌ف ئاشكراكات و خۆى بداته پاڵى، به‌وه‌ى بڵێ سه‌له‌فیم.
جا براكه‌م ده‌زانى سه‌له‌ف كێین؟ سه‌له‌فى ئێمه‌ى موسڵمان صه‌حابه‌ى پێغه‌مبه‌رو تابعینى خۆشه‌ویست و تابعی تابعى به‌رِێزن پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه شایه‌تى خه‌یرییه‌ت و چاكه‌ى بۆ ئه‌و سێ چینه داوه له‌م حه‌دیسه: « خَیْرُ النَّاسِ قَرْنِى ، ثُمَّ الَّذینَ يلُونَهُمْ ، ثمَّ الَّذِینَ يلُونَهُمْ » . واتا (باشترینى خه‌ڵكى ئه‌وانه‌ى سه‌رده‌مى منن ، پاشان ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وان دێن ، پاشان ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وان دێن). هه‌ركه‌سێك به‌رِاستى شوێنى قورئان وسوونه‌ت بكه‌وێت وله عه‌قیده‌و مه‌نهه‌ج وئه‌خلاق وبانگه‌وازو دیندارى وسه‌راپاى عیباده‌ته‌كانیدا وه‌كو سه‌له‌ف بكات به‌پێى تواناى رِاسته‌قینه‌ى خۆى ئه‌وه بێگومان سه‌له‌فییه ، جا به‌خۆى بڵێت سه‌له‌فى یاخود نا ؟؟ چونكه سه‌له‌فى بوون پێش ئه‌وه‌ى ناو بێت كرده‌وه‌یه ، وه پێش ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌ش بێت ئیخلاس وئیتباعه بۆمه‌نهه‌جى پاك وبێگه‌ردى سه‌له‌فییه‌ت....
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
1- گۆرانی حه‌رامه؟ 2- موسیقا حه‌رامه؟ ئه‌گه‌ر حه‌رامه‌ئه‌ی چی حه‌رام نیه‌له‌موسیقا؟ 3- ئایه‌ته‌بڵ و ئه‌وشتانه‌ی دیكه‌ش هه‌ر حه‌رامن
ماموستاگیان من چه‌ند برسیارێكم هه‌یه‌ئه‌گه‌ر بتوانن وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌له‌گه‌ڵ ڕێزێكی زۆرم بۆتان:
1- گۆرانی حه‌رامه؟
2- موسیقا حه‌رامه؟ ئه‌گه‌ر حه‌رامه‌ئه‌ی چی حه‌رام نیه‌له‌موسیقا؟
3- ئایه‌ته‌بڵ و ئه‌وشتانه‌ی دیكه‌ش هه‌ر حه‌رامن
وه‌لامى ئه‌م سێ پرسیاره هه‌ریه‌ك وه‌لامه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه گۆرانی ومۆسیقاو ته‌پڵ حه‌رامه وه‌چه‌نده‌ها ده‌لیلى له‌سه‌ره یه‌ك له‌و به‌ڵگانه وته‌ى خواى گه‌وره‌یه:
{ومن الناس من یشتری له‌و الحدیث لیضل عن سبیل الله بغیر علم ویتخذها هزواً أولئك له‌م عذاب مه‌ین}لقمان. زیاد له چه‌ند موفه‌سیرێك وه‌ك واحدی وجگه له‌ئه‌میش له‌زانایانێكى زۆر له ته‌فسیرى (اللهو) ده‌فه‌رمون واتا گۆرانى، وه له هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌مه ته‌فسیریان ده‌كرد له‌وانه ابن عمر و ابن عباس و عبدالله كورِى مسعود بگره ابن مسعود سوێنى ده‌خوارد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خودا مه‌به‌ستى گۆرانیه، وه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: " لیكونن من أمتی أقوام یستحلون الحر والحریر والخمر والمعازف " البخاری معلقا وهو صحیح واتا (له كۆتایى زه‌مانه‌دا كه‌سانێك په‌یدا ده‌بن له ئومه‌ته‌كه‌م كه زیناكردن وپۆشینى ئاوریشم وئاره‌ق ومۆسیقا حه‌لاڵ ده‌كه‌ن).
وه وشه‌ى (المعازف) گۆرانی ومۆسیقا ده‌گرێته‌وه.
وه‌زاناى گه‌وره شێخ بن باز ده‌فه‌رموێ: وه گۆرانیه‌ك عودو كه‌مانچه‌و ته‌پڵی له‌گه‌ڵدابێ ئه‌وه حه‌رامتره.
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
ئه‌و مامۆستایه‌ی كه ده‌ڵێت شه‌یتان 160 سم ئایا كه‌س ده‌توانێت به‌بێ به‌ڵگه‌ى صه‌حیح برِوا به‌مه بكه؟؟؟
ئه‌و مامۆستایه‌ی كه ده‌ڵێت شه‌یتان 160 سم ئایا كه‌س ده‌توانێت به‌بێ به‌ڵگه‌ى صه‌حیح برِوا به‌مه بكه؟؟؟
هیچ به‌ڵگه‌یه‌یه‌كى له‌سه‌رنییه وه هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ده‌وترێ بێ بنه‌مایه، والله أعلم.
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535
دانیشتن له‌شوێنێكدا كه نیوه‌ى سێبه‌رونیوه‌ى هه‌تاوبێت دروست نییه، ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌مه رِوویدا له‌ناو مزگه‌وتدا له‌ئه‌م كاته‌دا چارچییه؟؟؟
دانیشتن له‌شوێنێكدا كه نیوه‌ى سێبه‌رونیوه‌ى هه‌تاوبێت دروست نییه، ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌مه رِوویدا له‌ناو مزگه‌وتدا له‌ئه‌م كاته‌دا چارچییه؟؟؟
به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: " إذا كان أحدكم فی الفیء ، فقلص عنه الظل و صار بعضه فی الشمس و بعضه فی الظل فلیقم " . السلسله الصحیحة"837
" نهى أن یجلس بین الضح و الظل ، و قال : مجلس الشیطان " . "السلسلة الصحیحة"837
واتا: ((گه‌ر كه‌سێك له ئێوه له سێبه‌ردابوو، سێبه‌ره‌كه‌ى هه‌ڵكشا به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێ له‌شى كه‌وته به‌ر هه‌تاوو هه‌نده‌كه‌ى تر‌ى كه‌وته به‌ر سێبه‌ر با هه‌سه‌تێ له‌و جێگایه)).
زانایان ده‌فه‌رمون گومان له‌وه‌دانیه كه ئه‌م كاره نه‌هی لێ كراوه چونكه ئه‌مه كارى شه‌یتانه به‌و شێوازه داده‌نیشێ بۆیه له‌هه‌ر شوێنێك بوى خۆت له‌و شیوه دانیشتنه بپارێزه مه‌گه‌ر زه‌روره‌تێك بێته كایه‌وه ئه‌ویش له‌ناو مزگه‌وت وا رێك بكه‌وێ ئه‌وشوێنه‌ى لێی داده‌نیشیت و نوێژى لێ ده‌كه‌ى به‌و شێوازه‌بێ ان شاءالله ئه‌وه به‌ر ئه‌و نه‌هیه ناكه‌وێ چونكه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و شوێنه چۆڵكات ئه‌وه خه‌له‌ل ده‌كه‌وێته رِیزه‌كانه‌وه‌و ئه‌و صه‌فه ده‌بچرێت وه ئه‌مه‌ش كارێكى نا دروسته بارك الله فیكم.
به‌رێز/ م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701495535