كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

مامۆستا گیان لە خوا بەزیاد بێت ئێمە لە خانوی خۆمانین وە دوو قاتە بەڵام ئێمە خۆمان لە قاتی سەرەوە ئەخەوین شەوان. ئەگەر هاتوو توشی لەش گرانی بووم لە ..............

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان لە خوا بەزیاد بێت ئێمە لە خانوی خۆمانین وە دوو قاتە بەڵام ئێمە خۆمان لە قاتی سەرەوە ئەخەوین شەوان. ئەگەر هاتوو توشی لەش گرانی بووم لە خەودا وە ویستم هەستم بۆ نویژی بەیانی ئیتر بەهەر هۆیەك نەم توای بە ئاو لەش گرانی خۆم دەركەم ویستم تەیەموم بكەم من برسیارەكەم لێرەیە چۆن تەیەموم بكەم كە هیچ خۆڵی تیا نییە قاتی سەرەوەو بگرە خوارەوەش؟؟.

وەڵام: 

براكه‌م له‌ كاتى له‌شگرانیدا پێویسته‌ خۆت بشۆریت، ئه‌گه‌ر توانات هه‌بوو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ ته‌یه‌مموم بكه‌یت له‌ كاتێكدا ئاو هه‌بێت و بتوانیت به‌كارى بهێنیت، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [فإن لم تجدوا.........]، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاو نه‌بوو یان نه‌توانى به‌كارى بهێنیت ئه‌و كاته‌ دروسته‌ ته‌یه‌مموم بكه‌یت بۆ نوێژه‌كه‌ت، به‌ڵام دوایى هه‌ر ده‌بێت خۆت بشۆریت، ته‌یه‌ممومیش دروسته‌ به‌ دیوارى ماڵه‌كت ئه‌گه‌ر خۆڵیشى پێوه‌ نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [صعیدا طیبا] صعید: واته‌ رِووى سه‌ر زه‌وى ئه‌گه‌ر خۆڵ بێت یان به‌رد یان چیمه‌نتۆ.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٥٠٩
٢٠٦٠
٦٩٣٦٦٩