ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێش نوێژى بۆخه‌ڵك بكات له مزگه‌وت به‌ڵام فاتیحه‌ى رِه‌وان نه‌بوو بۆ نموونه (ص) بكات به (س) ئایه دروسته نوێژى له‌دوابكه‌ى؟
پرسیارەکە وەک خۆی:
ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێش نوێژى بۆخه‌ڵك بكات له مزگه‌وت به‌ڵام فاتیحه‌ى رِه‌وان نه‌بوو بۆ نموونه (ص) بكات به (س) ئایه دروسته نوێژى له‌دوابكه‌ى؟
یان ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆى وابوو وشه‌كانى بۆ نه‌ده‌هات به‌جوانى ئایه دروسته نوێژى له‌دوا بكه‌ى؟
وەڵام:
ئه‌گه‌ر فاتیحه‌ى رِه‌وان نه‌بێت ئامۆژگارى بكرێت تاكو بزانێت، ئه‌گه‌ر هه‌روابوو ئه‌وا نوێژى له دواوه مه‌كه‌ن هه‌تا ده‌توانن. به‌ڵكو برِۆن بۆمزگه‌وتێكى نزیكتر ئه‌گه‌ر هه‌بوو.
به‌رِێز/ م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07702218047