كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ناسیاوێكمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ته‌ڵاقى خواردوه‌ كه‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سه‌لامى خواتان لێ بێت ناسیاوێكمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ته‌ڵاقى خواردوه‌ كه‌:
ژنه‌كه‌ى گوێى لێبووه‌ كه‌خوشكى پیاوه‌كه‌ى قسه‌یه‌كى كردوه ‌پیاوه‌كه‌شى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گوێی له‌قسه‌ى خوشكه‌كه‌ى نه‌بووه‌ سێ به‌ سێ ته‌ڵاقى خواردوه‌ بۆ ژنه‌كه‌ى ووتویه‌تى خوشكه‌كه‌م واى نه‌ووتوه‌ به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه‌ بۆیان كه‌قسه‌كه‌ كراوه‌ به‌ڵام پیاوه‌كه‌ بێئاگابووه‌ بۆیه‌ ته‌لاَقى خواردوه‌.ئایاته‌ڵاقى ده‌كه‌وێت؟توخوا جوابمان بده‌نه‌وه ‌ئه‌وه‌بزانن كه‌پیاوه‌كه‌ گوێى له‌قسه‌ى خوشكه‌كه‌ى نه‌بووه‌ بۆیه‌ ته‌لاَقى خواردوه‌..

وەڵام: 

وعلیك السلام ورحمه‌ الله وبركاته..
ئه‌و پیاوه‌ به‌رِێزه‌ نه‌ئه‌بوو كاتێك كه‌ ئاگاى له‌قسه‌كانى خوشكه‌كه‌ى نه‌بووه‌ له‌خۆوه‌ ئینكارى ئه‌وقسه‌یه‌یى بكردایه‌..چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ({وَلاَ تَقْفُ مَا لیْسَ لكَ بِهِ عِلْمٌ} (36) سوره‌ الإسراء) واتا (ئه‌ى مرۆڤ له‌شتێك مه‌دوىَ كه‌زانست وزانیاریت ده‌رباره‌ى نییه‌)، به‌ڵىَ ئاشكرایه‌ كه‌وه‌ها ته‌لاَقێك ده‌كه‌وێت ..به‌لاَم باپێشتر بچێت بۆلاى مامۆستایه‌كى شاره‌زا به‌قورئان وسوونه‌ت بۆئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ پرسیارێكى لىَ بكات له‌وانه‌ :-
- ئایا تائێستا ته‌لاَقى ترى خواردووه‌ یان نا؟
- وه‌ئه‌گه‌ر ته‌لاَقى ترى خواردووه‌ چه‌ندجارخواردوویه‌تى ؟
- وه‌ئایا مه‌به‌ستى له‌م ته‌لاَق خواردنه‌ چۆن چى بووه‌؟
- وه‌ له‌چى حاڵه‌تێكدا بووه‌ كه‌ ته‌لاَكه‌ى خواردووه‌؟
بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى شه‌رعى بۆى رِوونبكاته‌وه‌ ئایا ته‌لاَقى له‌خێزانى كه‌وتووه‌ یان نا ؟ بۆئه‌وه‌ى ئاسوده‌ بێت و له‌دوودڵى وگوماندا نه‌ژێت ...والله اعلم..
به‌رِێز/ م.عبدالرحمن حسین پوور وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٠٢
١٠٠٩
٦٩٢٦١٨