وه‌كوبیستوومه خواى گه‌وره هه‌موو شه‌وێك
سلاَوبرایان _ وه‌كوبیستوومه خواى گه‌وره هه‌موو شه‌وێك هه‌تا پێش بانگ له‌ئاسمانى یه‌كه‌مه ئه‌وه چۆن ده‌بێت ؟كاتێك به‌رده‌وام شوێنێك له‌گۆى زه‌وى له‌وكاته‌دایه ؟ ئه‌ى كه‌ى خواى گه‌وره ده‌گه‌رِێته‌وه؟
وعلیكم السلام ورحمه الله وبركاته..
پێغه‌مبه‌رى به‌رِێز(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت (ینزل الله فی كل لیله إلى سمآء الدنیا) صحیح رواه احمد، واتا(هه‌مووسێیه‌كى شه‌وێك خواى گه‌وره داده‌به‌زێته ئاسمانى دونیا)..به‌لاَم دابه‌زینى خواى گه‌وره كه‌س نازانێت چۆنه‌و چۆن نییه ،نابێت ئه‌م دابه‌زینه بشوبهێندرێت به‌دابه‌زینى مرۆڤ له‌به‌رزاییه‌وه بۆنزمایى ،وه‌نابێت ته‌ئویل بكرێت و واتاى نارِاستى بۆدابنرێت،ئێمه وه‌كو ئه‌هلى سوونه‌و جه‌ماعه باوه‌رِمان به‌هه‌موو ناوه‌جوان و سیفه‌ته به‌رزه‌كانى خواى گه‌وره هه‌یه، ئه‌وه‌ى كه له‌قورئان و سوونه‌ته‌وه وارید بووه‌و جێگیربووه ،به‌شێوه‌یه‌ك كه لایه‌ق وشیاوبێت به‌زاتى پاكى خواى گه‌وره‌وه،باوه‌رِبه‌ناوه‌جوانه‌كان و سیفه‌ته‌به‌رزه‌كانى خواى گه‌وره ته‌وقیفییه‌و ده‌بێت به‌وشێوه‌یه باوه‌رِمان پێیان هه‌بێت كه‌له‌قورئان وسوونه‌تى رِاستى پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله علیه وسلم)هاتوون..واتا نابێت هیچ سیفه‌تێكى خواى گه‌وره بشوبهێندرێت به‌سیفه‌تى مرۆڤ، وه‌ئه‌وه‌ش بزانه براكه‌م كه هیچ شتێك ناتوانێت مه‌نع له‌سیفه‌تێك یاخود ئیراده‌ى خواى گه‌وره بكات ..هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه‌وسلم) فێرى ئه‌وه‌ى كردوین كه هه‌رشتێك خۆى بۆى باس نه‌كردبێتین ..پرسیارى ده‌رباره نه‌كه‌ین خۆمانى پێوه سه‌رقاڵ نه‌كه‌ین...وه دووباره چۆنێتى به‌رزبوونه‌وه‌شى بۆسه‌رعه‌رشه‌كه‌ى لایه‌ق وتایبه‌ته به گه‌وره‌یى و مه‌زنى خواى گه‌وره خۆیه‌وه‌و ئێمه نایزانین ..به‌كورتى ئێمه وه‌كوموسڵمان ده‌بێت دانبنێێن به‌هه‌موو ناوه‌جوانه‌كان وسیفه‌ته به‌رزه‌كانى خواى گه‌وره له‌وانه (دابه‌زین بۆئاسمانى دونیا - به‌رزبوونه‌وه بۆسه‌رعه‌رش)كه‌له‌قورئان وسوونه‌تدا هاتووه..ئیتر چۆنێتێكه‌ى ده‌گه‌رِێنینه‌وه بۆزانستى خواى گه‌وره خۆى...والله اعلم
به‌رِێز/ م.عبدالرحمن حسین پوور وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه..