كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

حوكمى ده‌نگى كج بوَ رِوَڵى زنجیره‌ دوَبلاژكراوه‌كان

پرسیارەکە وەک خۆی: 

حوكمى ده‌نگى كج بوَ رِوَڵى زنجیره‌ دوَبلاژكراوه‌كان چى یه‌؟ , ئایا ده‌نگى كچ حه‌رامه‌ ؟ گوناهى ئه‌و كچه‌ چى یه‌؟ شیره‌ت و ئامۆژگارى جه‌نابتان بوَ ئه‌و كچه‌ چییه‌؟
هیوادارم به‌رسف و وه‌لاَم بوئیمێڵم بنێنرن, له‌گه‌ڵ دیاركرنى ئه‌ومامۆستابه‌رِێزه‌ى كه‌ وه‌لام ده‌داته‌وه‌

وەڵام: 

سه‌باره‌ت به‌ده‌نگى ئافره‌ت به‌گشتى به‌ عه‌وره‌ت دانانرێت و بیستنى ده‌نگى دروسته‌ به‌ مه‌رجێك ده‌نگى خۆى ناسك نه‌كاته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : ({فَڵا تَخْضعْنَ بِالْقَوْلِ فَيطْمَعَ الَّذی فِی قَلْبِهِ مَرَض } (32) سوره‌ الاحزاب)..
واته‌ :ئه‌ى ئافره‌تان له‌كاتى قسه‌كردنتان ده‌نگتان ناسك مه‌كه‌نه‌وه‌ نه‌وه‌كو پیاوانێكى دڵ نه‌خۆش سه‌رنج رِاكێشن و توشى فیتنه‌یان بكه‌ن . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت{وَإِذا سَألْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْألُوهُنَّ مِن وَرَاء حِجَابٍ } (53) سوره‌ الاحزاب.
واته‌ :ئه‌گه‌ر پرسیارتان له‌ خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)كرد ئه‌وا له‌ پشتى په‌رده‌وه‌ پرسیاریان لێبكه‌ن . وه‌ چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ى تر كه‌ پیاوان ده‌نگى خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ریان (صلى الله عليه وسلم) بیستووه‌ , وه‌ ئافره‌تانیش پرسیاریان له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كردووه‌ ,كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووى به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگى ئافره‌ت عه‌وره‌ت نییه‌ و دروسته‌ ببیسترێت به‌لاَم به‌و مه‌رجه‌ى ده‌نگ ناسك نه‌كاته‌وه‌ .
وه‌ گومانى تێدا نیه‌ كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به‌شدارى ده‌كه‌ن له‌ زنجیره‌ دۆبلاژكراوه‌كان نه‌ك هه‌ر ده‌نگى خۆیان ناسك ده‌كه‌نه‌وه‌ ,به‌ڵكو زۆر ده‌سته‌واژه‌ به‌كارده‌هێنن كه‌ ناشه‌رعى و نادروسته‌ ,بۆ نموونه‌ كه‌ رِۆڵى كچێك ده‌بینێت كه‌ دڵدارى ده‌كات و به‌ كورِه‌كه‌ى به‌رامبه‌رى ده‌ڵێت : (خۆشه‌ویسته‌كه‌م ,گوڵى من ,دڵى من ,..................)
كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ده‌قى ئایه‌ت خواى گه‌وره‌ بفه‌رمووێت دروست نییه‌ ئافره‌ت ده‌نگى ناسك بكاته‌وه‌ نه‌وه‌كو سه‌ره‌نجى پیاو رِابكێشێت ,ئایا ده‌بێت ئه‌و هه‌موو قسه‌یه‌ى به‌ كورِه‌كه‌ى به‌رامبه‌رى ده‌ڵێت دروست بێت ؟!
خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : ({قُل لِّلْمُؤمِنِینَ يغُضوا مِنْ أبْصارِهِمْ}،{وَقُل لِّلْمُۆْمِنَاتِ يغضضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ} (30)(31) سوره‌ النــور)..
واته‌ :ئه‌ى محمد (صلى الله عليه وسلم) به‌ پیاوانى باوه‌رِدار بڵىَ باچاوى خۆیان بپۆشن له‌ ئافره‌تان و ته‌ماشایان نه‌كه‌ن , هه‌روه‌ها به‌ ئافره‌تانى باوه‌رِداریش بڵىَ باچاوى خۆیان بپۆشن له‌ پیاوان و ته‌ماشایان نه‌كه‌ن .
ئه‌مه‌ فه‌رمانى خواى گه‌وره‌یه‌ بۆ پیاوان و ئافره‌تان , ئایا پیاوان و ئافره‌تان له‌كاتى نواندن یاخود دۆبلاژكردن چاویان ده‌نوقێنن یاخود ته‌ماشاى یه‌كترى ده‌كه‌ن ؟!
چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ى تر هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌ بوارى باسكردنیان نییه‌ لێره‌دا .
وه‌ ئامۆژگاریمان بۆ ئه‌و كچانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌خوا بترسن و خۆیان بپارێزن له‌ هه‌ر شتێك كه‌به‌ره‌و حه‌رام ده‌یانبات وه‌ با لاسایى كوێرانه‌ى بێباوه‌رِان نه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ست بن به‌ فه‌رمایشته‌كانى خواو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چونكه‌ به‌خته‌وه‌رى رِاسته‌قینه‌ى دونیا و قیامه‌ت له‌مه‌دایه‌ , با شه‌یتان فریومان نه‌دات و حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانمان لا نه‌رِازێنێته‌وه‌و جوان نه‌كات چونكه‌ سه‌ره‌نجام هه‌ر خۆمان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین و په‌شیمان ده‌بینه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ په‌شیمانى دادمان نادات ,خواى گه‌وره‌ هه‌موولایه‌ك پارێزراو و سه‌ركه‌وتوو بكات . والله اعلم .
به‌رِێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٢
٢٤٢
٧٠٠٢١٧