كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

السلام علیكم... ئایا ئه‌و قوتابییانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه‌ى خۆیان ده‌خوێنن حوكمى موسافریان هه‌یه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم...
ئایا ئه‌و قوتابییانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه‌ى خۆیان ده‌خوێنن حوكمى موسافریان هه‌یه‌؟ واته‌ ده‌بێت نوێژه‌كانیان به‌ (قصر) یان (قصر وجمع) ئه‌نجام بده‌ن؟ تكایه‌ به‌ به‌ڵگه‌ى رِوون وئاشكرا بۆمان رِوون بكه‌نه‌وه‌، جزاكم الله.

وەڵام: 

الحمدلله والصلاه‌ والسلام على رسول الله (صلى الله علیه وآله وسلم).
سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ى نوێژى سه‌فه‌ر زانیان رِاو بۆچوونى جیاوازیان هه‌یه‌ چ ئه‌و مه‌سافه‌یه‌ى كه‌ ده‌شێت موسافیر قه‌صرى تێدابكات چ ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ ده‌شێت قه‌صرى تێدا بكات.
سه‌باره‌ت به‌ مه‌سافه‌ى قه‌ێر زانایان له‌ سه‌ر سێ رِان:
1- مه‌سافه‌ى قه‌صر(48میله‌) واته‌: نزیكه‌ى(85) كیلۆ مه‌تره‌، ئه‌مه‌ قه‌ولى (ابن عمر و ابن عباس و حه‌سه‌نى به‌صرى و زوهری مه‌زهه‌بى مالیك و لیث و شافعى و احمد وإسحاق و ابو ثور)ه‌.
2- مه‌سافه‌ى قه‌صر سێ شه‌وو سێ رِۆژ رێگایه‌ به‌ پێى ووشتر: وه‌ ئه‌مه‌ قه‌ولى ابن مسعود و سوه‌یدی كورِى غه‌فله‌و شه‌عبى و نه‌خه‌عى و مه‌زهه‌بى ئه‌بو حه‌نیفه‌یه‌.
3- قه‌صر مه‌سافه‌یه‌كى دیاری كراوى بۆ نیه‌، به‌ڵكو نویژ قه‌صر ده‌كرێت له‌ هه‌ر ده‌رچونێك كه‌پێى ده‌وترێت (سه‌فه‌ر) ج چى درێژبێ مه‌سافه‌كه‌ى یان نزیك: وه‌ ئه‌مه‌ مه‌زهه‌بى زاهرێكانه‌ وه‌(إختیار)ى شێخى ئیسلام ئیبن ته‌یمیه‌و قوتابێكه‌ى (ابن قیم)ه‌، ره‌حمه‌تى خودایان لێبێ
وه‌ئه‌مه‌ى سێ هه‌میان رِاجحه‌ والله اعلم، له‌ به‌ر به‌ هێزى به‌ڵگه‌كانیان، برِوانه‌ (الفتاوى الكبرى لشیخ الإسلام ابن تیمیه‌)، وزاد المعاد لابن القیم. وه‌ (صحیح فقه السنه‌)، وه‌ (اربع مسائل فی صلاة المسافر).
وه‌ موسافیر به‌رده‌وام قه‌صر ده‌كات مادام له‌ رِێگاى سه‌فه‌ر دایه‌ هه‌رچه‌ندێكى پێبچێت، جا ئه‌گه‌ر گه‌شته‌ ئه‌و شاره‌ى بۆى ده‌چێت ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ له‌و شاره‌ ده‌مێنێته‌وه‌ تا چه‌ند بۆى دروسته‌ قه‌صركردن؟.
ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ شه‌رع لێى بێ ده‌نگ بووه‌، وه‌ حه‌دیسێكى رِاشكاوى له‌سه‌ر نیه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خوداوه‌ (صلى الله علیه وسلم)، وه‌قیاسكردن له‌سه‌ر دیارى كردنى لاوازه‌ له‌لاى ئه‌هلى عیلم بۆیه‌ زانایان خیلافیان له‌سه‌رى هه‌یه‌ زیاد له‌ یانزه‌ قه‌ولى جیاجیا، چوار قه‌ولیان دیارترینیانه‌:
قه‌ولى یه‌كه‌م: گه‌ر نیه‌تى بو له‌ چوار(4) رِۆژ زیاتر له‌و شاره‌ بمێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ نابێت قه‌صركات: ئه‌مه‌ مه‌زهه‌بى جمهووره‌: (المالكیه‌ والشافعیه‌ والحنابله‌) له‌ گه‌ڵ بونى خیلافێكى به‌سیت له‌ چۆنێتى حساب كردنى.
قه‌ولى دووه‌م: گه‌ر نیه‌تى بو له‌ پانزه‌(15) رِۆژ زیاتر له‌و شاره‌ بمێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ نابێت قه‌صركات: وه‌ ئه‌مه‌ مه‌زهه‌بى ابی حنیفه‌ و الثورى والمزنی(قوتابی ئیمام شافعیه‌).
قه‌ولی سێهه‌م: موسافیر گه‌ر چوو یؤ‌ شارێك بۆى هه‌یه‌ بیست رِۆژ قه‌سر بكات دواى ئیتمام بكا جا نیه‌تى مانه‌وه‌ىبێت یان نیه‌تى نه‌بێ: وه‌ئه‌مه‌ مه‌زهه‌بى ابن حه‌زمه‌، وه‌شه‌وكانیش دووى ئه‌م كه‌وتووه‌ به‌لاَم ئه‌میان جیاوازى خستۆته‌ نێوان ئه‌وه‌ى نیه‌تى مانه‌وه‌ى هه‌یه‌ ده‌بێت له‌ چوار رِۆژ زیاتر قه‌صر نه‌كات وه‌ ئه‌وه‌ى نیه‌تى مانه‌وه‌ى نیه‌ بۆى هه‌یه‌ تا بیست رِۆژ قه‌صر بكات دواى ئیتمام بكات.
قه‌ولى چواره‌م: موسافیر هه‌میشه‌ قه‌صرده‌كات چه‌ند له‌و شاره‌ بمێنێته‌وه‌ گه‌ر نیه‌تى مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى نه‌بێت (إقامه‌ الدائمه‌):وه‌ ئه‌مه‌ مه‌زهه‌بى حه‌سه‌ن و قه‌تاده‌و ئیسحاقه‌ وه‌(إختیار)ى شێخ الإسلام ابن ته‌یمیه‌یه‌.
وه‌ ئه‌م قه‌وله‌یان له‌ حه‌قه‌وه‌ نزیكتره‌، چونكه‌ قورئان و سوننه‌ت له‌ دوو حاڵه‌ت زیاترمان نیه‌، یان موسافیر وه‌ یان موقیم، جا ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ غه‌یرى شاره‌كه‌ى خۆى ده‌ژێت له‌ دوو حاڵه‌ت تىَ ناپه‌رِێ: یان ئه‌وه‌تا پشتى لێ كردۆته‌وه‌و بارى خۆى خستووه‌و ماڵێكى بۆخۆى پێك هێناوه‌و كه‌ره‌سه‌ى كاملى تێ كردووه‌و تێیدا جێگیر بووه‌ به‌ ئارامى تێدا ده‌ژێت، ئه‌مه‌ بێ شك موقیمه‌ نابێت قه‌صر بكات نه‌ چوار رِۆژو نه‌ پانزه‌ رِۆژو نه‌ بیست رِۆژ، به‌ڵكو ئاسایی نوێژه‌كانى ده‌كات، ئه‌مما ئه‌گه‌ر چۆیه‌ شارێك جێ نشین نه‌بوو هه‌ستى به‌ ئیستقرار ناكرد ئه‌وه‌ موسافیره‌ هه‌میشه‌ قه‌صر ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌ بیست رِۆژ زیاتریش له‌و شاره‌ بمێنێته‌وه‌ وه‌ك ابن عمر شه‌ش مانگ به‌فر رێگه‌ى لێگرت له‌ ازربێجان مایه‌وه‌ هه‌میشه‌ دوو ركاتى ده‌كردو قه‌صرى ده‌كرد.
جا قوتابى كه‌ له‌ زانكۆ ده‌خوێنێت له‌ شاره‌كانى تر بزانێت خۆى له‌ چ حاڵه‌تێك ده‌بینێته‌وه‌ له‌و دوو حاڵه‌ته‌؟، خاوه‌نى كتابى (اربع مسائل) له‌سه‌ر ئه‌و رِایه‌یه‌ كه‌ دروسته‌ قه‌صر بكات، وه‌ منیش ئه‌مه‌م پێ په‌سه‌نده‌ والله اعلم.

بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٤
٢٢٧٤
٦٩٣٨٨٣