ئایا جیاوازى چییه له نێوان زه‌كاتى شه‌رعى و پێج یه‌ك (خمس
ئایا جیاوازى چییه له نێوان زه‌كاتى شه‌رعى و پێج یه‌ك (خمس )..؟ پێناسه‌ى هه‌ریه‌كه‌یان وپاشان جیاوازى نێوانیان چییه وه ئایا خمس به‌كىَ ده‌درێت ؟
زه‌كات بریتیه :
له‌دیارى كردنى به‌شێك له‌ماڵى ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ مسوڵمانى هه‌ژار كه شه‌ریعه‌تى ئیسلام دیارى كردووه ,یاخود بریتیه له مافێكى دیارى كرا‌و له شتێكى دیارى كرا‌و به‌شێوه‌یه‌كى دیارى كرا‌و بۆ كه‌سێكى دیارى كرا‌و .
(پێنج یه‌ك)(خمس) له‌ماڵى غه‌نیمه‌دا هه‌یه كه وه‌رده‌گیرێت له‌كافران به‌شه‌رِكردن له‌گۆرِه‌پانى جیهاددا ..ئه‌وغه‌نیمه‌یه كۆده‌كرێته‌وده‌كرێت به (5) پێنج به‌شه‌وه (4) چوار به‌شى بۆ ئه‌وكه‌سانه‌یه كه‌به‌شدارییان كردووه له‌شه‌رِانه‌دا،وه‌ئه‌وبه‌شه‌شى كه‌ده‌مێنێته‌وه ئه‌ویش ده‌كرێت به (5) پێنج به‌شه‌وه به‌شێكى بۆ (بیت المال)ه به‌شێكى بۆ (ذوى القربى) به‌شێكى بۆ (الیتیم)ه و به‌شێكى بۆ(الفقیر)ه و به‌شێكى بۆ (غریب )ه واتا بۆرِێبوارانه .
به‌لاَم (خمس)ێكى ترهه‌یه وپێى ده‌وترێت (خمس الركاز) ئه‌م (خمس)ه ئه‌وه‌یه كه‌سێك بچێت له‌شوێنێك یان له‌زه‌وییه‌كدا ئیش بكات وشتێكى له‌چه‌شنى كوپه‌ئاڵتونێك یان شتێكى به‌سود بدۆزێته‌وه‌له‌و زه‌وییه‌دا ئه‌و(شته‌دۆزراوه‌یه) ده‌كرێت به‌پێنج به‌شه‌وه به‌شێكى ده‌به‌خشرێت وچواربه‌شه‌كه‌ى تربۆخۆى هه‌ڵده‌گرێت ،
به‌رِێز مامۆستا عبدالسلام عبدالرؤف وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه . ژ.م. 07701917541