كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا بۆئاڵتون حه‌رِامه‌ بۆبیاوان ؟هۆكارى حه‌رامبوونه‌كه‌ى چییه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلاَو..ئایا بۆئاڵتون حه‌رِامه‌ بۆبیاوان ؟هۆكارى حه‌رامبوونه‌كه‌ى چییه‌؟رِاسته‌ له‌رِووى ته‌ندوستییه‌وه‌ باش نییه‌ زیانى هه‌یه‌ به‌س بۆحه‌رامكراوه‌؟

وەڵام: 

براى ئازیزم ئه‌وه‌ى له‌سه‌رئێمه‌ى موسڵمان بێویسته‌ گوێرِایه‌ڵى كردنى فه‌رمانى خواوبێغه‌مبه‌ره‌(صلى الله علیه وسلم) بۆهه‌مووشتێك كه‌ئه‌وان فه‌رمانى جيبه‌جى كردنیان بي كردبێتین ،هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ({...وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا....} (7) سورة‌ الحشر) واتا (ئه‌وه‌ى بێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم)بۆى هێنان وفرمانى بێكردن ئه‌وه‌ وه‌رى بگرن وجێ به‌جێى بكه‌ن ، وه‌هه‌رشتێكیش ئه‌و رِێگرى لى كردن ونه‌هى لى كردن ئێوه‌ش ده‌ستى لى هه‌ڵبگرن و وازى لێبهێنین )..مه‌سه‌له‌ى ئاڵتون كه‌بۆبیاوحه‌رامه‌ ئه‌وه‌ فه‌رمانى خواوبێغه‌مبه‌ره‌(صلى الله علیه وسلم)وبێیوسته‌ ئێمه‌ش ملكه‌چ وگوێرِایه‌ڵ بین ،هه‌روه‌ك بێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت (حرم لباس الحریروالذهب على ذكور أمتي وأحل لإناثهم)صحیح الجامع 3137،واتا(حه‌رام كراوه‌ بۆشینى بۆشاكى ئاوریشم وئاڵتوون له‌سه‌ربیاوانى ئوومه‌ته‌كه‌م ،به‌لاَم بۆئافره‌تانى ئوومه‌ته‌كه‌م حه‌لاَڵ كراوه‌).به‌لاَم بۆچى حه‌رام كراوه‌ونه‌هى لى كراوه‌ یاخود حیكمه‌ت له‌حه‌رامبوونى چییه‌ ئیترئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ باشترده‌زانێت وگرنگ نییه‌ ئێمه‌ بیزانین چونكه‌له‌ئه‌وه‌ دڵنییان هه‌رفرمانێك كه‌خواوبێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم) به‌ئێمه‌یان دابێت ئیلاخێروچاكه‌وبه‌رژه‌وه‌ندى تێدایه‌ له‌هه‌موورِوویه‌كه‌وه‌ ،وه‌به‌بێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ركارێك ئه‌وان رِێگرییان لى كردبێتین ئیلاشه‌رِوخرابه‌وزیانى تێدایه‌ له‌هه‌موورِوویه‌كه‌وه‌ بۆئێمه‌ ئه‌گه‌رجێ به‌جێیان بكه‌ین...وه‌هه‌روه‌ها مه‌رج نییه‌ هه‌مووفرمانێك كه‌به‌ئێمه‌كراوه‌ بۆئه‌وه‌ى جى به‌جيى بكه‌ین یان وازى لى بهێنین له‌گه‌ڵیدا حیكمه‌ته‌كه‌ى باس كرابێت زۆرجارخواى گه‌وره‌ لێده‌گه‌رِێت كه‌ مرۆڤه‌كان خۆیان هه‌وڵبده‌ن بۆئه‌وه‌ى به‌ى به‌و حیكمه‌ته‌ بكه‌ن كه‌ له‌وفرمانه‌داهه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى زیاتر متمانه‌ودڵنیاییان بێ ببه‌خشێت وبه‌عه‌قڵ وژیرى خۆیان ووته‌ى خواوبێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله علیه وسلم) به‌رِاست بخه‌نه‌وه‌..وه‌ك به‌رِیزت باسى ده‌كه‌یت له‌رِووى ته‌ندروستییه‌وه‌ باش نییه‌ وتاقیكردنه‌وه‌ بزیشكییه‌كان ئه‌ورِاستییه‌ ده‌سه‌لمێنن ئه‌مه‌ به‌رهه‌مى هه‌وڵى مرۆڤه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌ى به‌رِاستییه‌كان بكه‌ن ،ئه‌گه‌رله‌چه‌ندرِوویه‌كى تریشه‌وه‌ به‌حث ولێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ربكرێت رِه‌نگه‌ چه‌نده‌ها حیكمه‌تى ترله‌حه‌رامكردنى ئاڵتوون بۆڵیاوان هه‌ست بێ بكرێت وزیاتر دڵنیایى ببه‌خشێت...

به‌رِێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌رِِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌....

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٥١٧
٢٣٩١
٦٨٠١٢١