ئایا خواى گه‌وره بۆچى پێغه‌مبه‌رانى بۆمیله‌ته‌كانیان ناردووه ؟؟ هه‌ربۆمه‌به‌ستى چاكسازى بووه ؟؟................
ئایا خواى گه‌وره بۆچى پێغه‌مبه‌رانى بۆمیله‌ته‌كانیان ناردووه ؟؟ هه‌ربۆمه‌به‌ستى چاكسازى بووه ؟؟یاخود ئه‌ڵێن خوا سه‌رى له‌مرۆڤ شێواندووه ،كه‌س نازانێت له‌سه‌رچى دینێك بێت؟؟بۆناوچه‌یه‌ك مه‌سیحى ناردووه بۆناوچه‌یه‌كى ترئیسلام، ئایا ئه‌مه حیكمه‌ته‌كه‌ى چییه؟؟ئه‌م هه‌مووكتێبه پیرۆزه بۆچى ؟؟هه‌ریه‌ك له‌وكتابانه‌ش ئاماژه به‌پیرۆزى خۆیان ده‌كه‌ن وله‌لایه‌ن خواوه نێردراوه، بۆیه تائێستاش هه‌ندێك كه‌س هه‌یه نازانێت كاربه‌كامیان بكات؟؟
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ({وَلقَدْ بَعَثْنَا فِی كُلِّ أُمَّة‌ٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطاغُوتَ} (36) سورة النحل)واتا (به‌ته‌ئكیدبۆهه‌موو میله‌تێك پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه تا بانگی خه‌ڵك بكه‌ن بۆ په‌رستنى خوا به‌تاكوته‌نهاى وه دووربكه‌ونه‌وه له په‌رستى جگه‌له‌خوا وپه‌رستى تاغوته‌كان ) كه‌واته ئه‌مه مه‌به‌سته‌كه‌یه ، خواى گه‌وره به‌پێى عه‌قڵ و زروفى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه له‌وسه‌رده‌مانه‌دا ژیاون پێغه‌مبه‌روشه‌ریعه‌تى ناردووه ، له‌گه‌ڵ گۆرِانكارییه‌كانى ژیان وپێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌وخه‌ڵكدا خواى گه‌وره گۆرِانكارى به‌سه‌رئه‌و به‌رنامانه‌دا هێناوه كه بۆخه‌ڵكى ده‌نارد تاله‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن وبه‌ره‌وپێش چوونى خه‌ڵكدا بگونجێت ، له‌سه‌رده‌مێكدا واپێویست بووه زه‌بور دین وبه‌رنامه‌ى ژیان بێت له‌سه‌رده‌مێكى تردا ته‌ورات له‌سه‌رده‌مێكى تردا ئینجیل بۆئه‌م سه‌رده‌مه‌ش قورئان .. له‌ئێستادا دینى حه‌ق ورِاست كه خواى گه‌وره پێى رِازى بێت ته‌نها ئیسلامه ئه‌وانه‌ى ترهه‌مووى باتڵ ونارِه‌وایه وه‌هه‌ركه‌سێك په‌یرِه‌ودارى بۆهه‌ربه‌نامه‌یه‌كى تربكات جگه له‌ئیسلام (ئیتر ئه‌سمانى بێت یان ده‌ستكردى مرۆڤ) ئه‌وه لاى خواى گه‌وره جێى قبوڵ نییه‌ولێى وه‌رناگیرێت وله‌رِۆژى قیامه‌تیشدا خه‌ساره‌ومه‌ندوسه‌رگه‌ردانه هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (({وَمَن يبْتَغِ غَیْرَ الإِسْلاَمِ دِینًا فَلن یُقْبَل مِنْهُ وَهُوَ فِی الاخِرَة‌ِ مِنَ الْخَاسِرِینَ} (85) سورة آل عمران)) واتا (هه‌ركه‌سێك جگه‌له‌ئیسلام وه‌كودین وبه‌رنامه‌ى ژیانى هه‌ڵبژێرێت وپه‌یرِه‌ودارى لێ بكات ئه‌وه لێی قبوڵ ناكرێت وله‌رِۆژى دوایشدا له‌خه‌ساره‌ومه‌ندان ده‌بێت ))..هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت ({إِنَّ الدِّینَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ .........} (19) سورة آل عمران) واتا (به‌دڵنیاییه‌وه دینى وه‌رگیراو لاى خواى گه‌وره ته‌نها ئیسلامه) ، ئه‌وه‌ى تائێستا نه‌یزانییوه كه‌كاربه‌چ به‌رنامه‌یه‌ك بكات ئه‌وه له‌وه‌ودوا بابزانێت، وه‌ئه‌وكتابانه‌ش تائه‌وساته پیرۆزبوون كه ده‌ستكارى نه‌كرابوون وله‌سه‌رشێوه‌رِاسته‌قینه‌كه‌ى خۆى مابوونه‌وه به‌لام ئێستا ئیترهیچ كتابێ جگه له‌قورئان پیرۆزنییه چونكه ته‌نهاكتێبه كه‌ده‌ستى مرۆڤى پێ نه‌گشتبێ وگۆرِانكارى به‌سه‌ردا نه‌هێنابێت ، به‌لام هه‌مووكتابه‌كانى تر خاڵى نه‌بوونه له‌ده‌ستكارى كردن وگۆرِانكارى هێنان به‌سه‌ریدا.به‌ڵكوهه‌مویان بۆبه‌رژه‌وه‌ندى وپاره‌ومه‌نسه‌ب گۆرِانكارییان به‌سه‌ردا هێنرا،به‌لام قورئان نا چونكه خواى گه‌وره به‌ڵێنى پاراستنى پێدا هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت ({إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لهُ لحَافِظُونَ} (9) سورة الحجر) واتا(ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ناردۆته خواره‌وه وه‌هه‌رخۆشمان پارێزگارى لێ ده‌كه‌ین وده‌یپارێزین). كه‌واته ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وت كه خواى گه‌وره كاتێك به‌رنامه‌ى بۆئینسانه‌كان داناوه له‌شوێن وكاته جۆربه‌جۆره‌كاندا بۆئه‌وه‌بووه سه‌رى لێ نه‌شێوێت نه‌ك خۆى سه‌رله‌خه‌ڵك بشوێنێت په‌نابه‌خوا.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701580798