له قنوتى نوێژى به‌یانیان ده‌توانم ده‌ستم به‌رزنه‌كه‌مه‌وه وه ئامینیش نه‌كه‌م؟ ئایا چى بكه‌م باشه؟
له قنوتى نوێژى به‌یانیان ده‌توانم ده‌ستم به‌رزنه‌كه‌مه‌وه وه ئامینیش نه‌كه‌م؟ ئایا چى بكه‌م باشه؟
قنوت له نوێژى به‌یانیاندا بیدعه‌یه و نابێت بكرێت ,چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌به‌یانیاندا قنوتى نه‌خوێندووه ,به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌مزگه‌وتێك نوێژت ده‌كرد و ئیمامه‌كه قنوتى ده‌خوێند زانایان بۆچوونیان جیاوازه هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه له‌گه‌ڵیاندا گوناهبار نابیت چونكه ده‌بێت شوێنى ئیمام بكه‌ویت چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : [ إنما جعل الإمام لیؤتم بكم] .
هه‌ندێكى تر له‌زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ته‌نها له شته شه‌رعییه‌كاندا شوێنى ئیمام بكه‌ویت نه‌ك له بیدعه‌دا بۆیه دروست نییه له دواى ئیمامه‌وه نه‌ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه نه‌ئامین بكه‌یت به‌ڵكو رِاده‌وه‌ستیت تا ئه‌وان قنوته بیدعه‌كه‌ى خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن پاشان له‌گه‌ڵیاندا ده‌چیته سه‌جده .
بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌بابه‌تى قنوت بگه‌رِێره‌وه بۆ گۆڤارى [ رِێگاى رِاست] ژماره (13) كه‌له‌ئه‌وێدا به‌درێژى باسى قنوت كراوه .
به‌رِێز مامۆستا صلاح ا‌لدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه . ژ.م. 07701207979