كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

من بەرادەیەكی زۆر كە لەخەو هەڵدەستم جلی ژێرەوەم تەربووە كەهەڵیش دەستم هیچم بیرنیە كە خەوم بینیبێت ! ئایا لەم كاتەدا چی بكەم هەردەبێ غوسڵ دەربكەم؟ یاخود شەرتە ئەوتەرییە(منی) بێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من بەرادەیەكی زۆر كە لەخەو هەڵدەستم جلی ژێرەوەم تەربووە كەهەڵیش دەستم هیچم بیرنیە كە خەوم بینیبێت ! ئایا لەم كاتەدا چی بكەم هەردەبێ غوسڵ دەربكەم؟ یاخود شەرتە ئەوتەرییە(منی) بێت؟

كەبۆنویژی بەیانی هەڵدەستم ئەوحاڵەتەم بەسەر هاتووە وە ئاوی گەرمیشمان نیە دەتوانم تەیەموم بكەم؟ ئەگەر دەتوانم تكایە خطوە بە خطوە بۆم روونبكەنەوە....

وە ئایا ئەگەر دەتوانم و تەیەمومم كرد ئەوا ئیتر بێویست ناكات خۆم بشۆرمەوە؟

وەڵام: 

عليك السلام ورحمة الله..براى خۆم هه‌ركات ئاوت بینى ودڵنیابوویت كه‌ ئاوى مه‌نى یه‌ ئه‌وه‌ده‌بێت خۆت بشۆریت وغوسڵت له‌سه‌رواجب ده‌بێت ، جا خه‌وت بینی بیت یاخود نا هه‌رده‌بیت غوسل ده‌ربكه‌یت..براى خۆم ته‌یه‌مووم كاتى ده‌كرێت كه‌ ئاو نه‌بیت ، به‌لام له‌حاله‌تێكدا ئه‌كه‌ر ئاویش هه‌بوو به‌لام زۆر ساردبوو نه‌ده‌توانرا غوسلى بی ده‌ربكه‌یت له‌ترسى نه‌خۆشى بۆكه‌سیك كه‌دلنیا بیت كه‌ئه‌گه‌ربه‌ئاوى ساردخۆى بشۆریت نه‌خۆش ده‌كه‌ویت،یاخود نه‌ده‌توانرا ئاوه‌ سارده‌كه‌ گه‌رم بكرێت تا كاریگه‌رى سارییه‌كه‌ى نه‌مێنێت ،ئه‌وه‌ دروسته‌ ته‌یه‌مووم بكات بۆئه‌وه‌ى نویزه‌كه‌ى نه‌فه‌وتیت ئیتر له‌هه‌ركاتیكدابیت مه‌رج نییه‌ هه‌ربه‌یانى بیت..

شێوازه‌كه‌ى : هه‌ردوو له‌پى ده‌ستت یه‌كجار له‌گڵێكى پاك یان له‌شوینێكى پاك كه‌ ته‌پ وتۆزى پێوه‌ بێت ده‌ده‌یت و پاشان ده‌م وچاوتى یه‌ك جار پێ مه‌سح ده‌كه‌یت ودواتریش ده‌ستت لێك ده‌ده‌یت وته‌واو..به‌لام له‌بیشدا بلێ (بسم الله) له‌دواتریشدا (دوعاى دواى ده‌ست نویز بخوێنه‌)..چونكه‌ ئه‌و ته‌یه‌موومه‌ جێگه‌ى ده‌ست نوێژت بۆده‌گرێته‌وه‌..به‌لاَم تائه‌وكاته‌ ته‌یه‌موومه‌كه‌ حوكمى ده‌مێنێت تا ئاوت ده‌ست نه‌كه‌وێت ، به‌لاَم هه‌ركات ئاوت ده‌ست كه‌وت وشیاوبوو بۆغوسڵ ده‌ركردن وترسى نه‌خۆشى لىَ نه‌ده‌كرا ئه‌وه‌ پێویسته‌ خۆت بشۆریت وغوسڵت ده‌ربكه‌یت

به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٦١
٢٣٧١
٦٩٣٩٨٠