كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ته‌مه‌نم 31ساڵه‌و زۆرحه‌ز ده‌كه‌م ژیانى هاوسه‌رى پێك بهێنم به‌ڵام ئه‌وكه‌سانه‌ى من دل و عه‌قڵم ده‌یانه‌وى به‌ نسیبم نابێت وه‌نه‌بێ كه‌سێكى خراپیش بم به‌ڵكو ..............

پرسیارەکە وەک خۆی: 

خودا جه‌زاى خێرت بداته‌وه‌ و ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ بن.. پرسیارێكم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر رِوونكردنه‌وه‌م بده‌یتى سوپاست ده‌كه‌م خودا چاكه‌ت بهێنیته‌وه‌ رِئ : ته‌مه‌نم 31ساڵه‌و زۆرحه‌ز ده‌كه‌م ژیانى هاوسه‌رى پێك بهێنم به‌ڵام ئه‌وكه‌سانه‌ى من دل و عه‌قڵم ده‌یانه‌وى به‌ نسیبم نابێت وه‌نه‌بێ كه‌سێكى خراپیش بم به‌ڵكو زۆر خواناس ورِۆژووگرو له‌خواترسم هیج كات نه‌م هێشتووه‌ ده‌وروبه‌ر گله‌ییم لێ بكه‌ن جا ئه‌گه‌ر دوعایه‌ك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى زوو نسیب و قسمه‌تم هه‌ڵبسىَ زوو ژن بهێنم سوپاست ده‌كه‌م بۆم بنووسى .............خواتان له‌گه‌ڵ

وەڵام: 

براكه‌ى خۆم خواى گه‌وره‌ پاداشتى خێرت بداته‌وه‌و هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رزو به‌خته‌وه‌رت بكات، له‌رِاستیدا پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى له‌چاكترین وباشترین ئه‌و كارانه‌یه‌ كه‌ مرۆڤى موسڵمان بیرى لى بكاته‌وه‌و هه‌رچى زووه‌ به‌ئه‌نجامى بگه‌یه‌نێت ، به‌تایبه‌تى بۆئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌توانایان هه‌یه‌ (مادى ومه‌عنه‌وى)، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى (یا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة‌ فلیتزوج فإنه أغص للبصر وأحصن للفرج)رواه البخاری ومسلم، واتا (ئه‌ى كۆمه‌ڵى گه‌نجان هه‌ركه‌س له‌ئێوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌توانى بۆى گونجاوه‌ با ژنبهێنێت ، چونكه‌ هۆكارێكه‌ بۆپاراستى چاو له‌تێرِوانینى حه‌رام و وقه‌لاَیه‌كى پته‌ویشه‌ بۆ پاراستنى داوین وپاك رِاگرتنى).. هه‌روه‌ها له‌چه‌ندین فه‌رمووده‌ى تریشدا فه‌رمانى به‌گه‌نجان كردووه‌ كه‌ئه‌وانه‌ى توانایان هه‌یه‌ با ژن بهێنن وپرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ، له‌شه‌رعیشدا ئافره‌تانى خاوه‌ن دین ورِه‌وشتى به‌رز به‌به‌سه‌ند دانراون كه‌ گه‌نجانى موسڵمان بینخوازن ، به‌لاَم وه‌كو شه‌رع هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى صه‌حیح نه‌هاتووه‌ كه‌تایبه‌ت بێت به‌دوعا كردن بۆئه‌و بابه‌ته‌ ، به‌لاَم هه‌رچه‌شنه‌ دوعایه‌كى تر كه‌تیایدا داخوازى له‌خوابكه‌یت بۆئه‌و كاره‌ پیرۆزه‌ تابه‌ئاسانى بۆت بێته‌ ده‌ست ئه‌وه‌ هیچ رِێگرییه‌ك نه‌هاتووه‌ له‌شه‌رعدا وده‌توانى له‌كاتى گونجاودا بیكه‌یت ، به‌تایبه‌ت له‌ دواى شه‌ونوێژو له‌دواى نوێژه‌ فه‌رزه‌كان به‌لاَم بێ ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها له‌دواى نوێژى چێشت ته‌نگاو، هه‌روه‌ها له‌نێوان بانگ وقامه‌ت، یان له‌كاتى رِۆژوو شكاندندا ، یان هه‌ركاتێكى تر كه‌ له‌شه‌رعدا دیارى كراوه‌و دوعاى تێدا رِه‌د ناكرێته‌وه‌ .. داواله‌خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ین كه‌ كارئاسانیت بۆبكات و هه‌رچى زووه‌ به‌و نیعمه‌ته‌ به‌رزه‌ت شادبكات و ئافره‌تێكى صالیحه‌و چاكت به‌قیسمه‌ت بكات ..اللهم امین

به‌رِێز / سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌.

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٦٤٤
٢٥١٨
٦٨٠٢٤٨