كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

بۆ نموونه‌ من ده‌ه‌مه‌وێت مۆبایلێك بكرِم بۆ نموونه‌ به‌ 7 وه‌ره‌قه‌یه‌ ئایا ئه‌مه‌ ده‌چیته‌ بواری (اصراف) زیاده‌ فه‌سره‌فییه‌وه‌ ؟ زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌..

پرسیارەکە وەک خۆی: 

بۆ نموونه‌ من ده‌ه‌مه‌وێت مۆبایلێك بكرِم بۆ نموونه‌ به‌ 7 وه‌ره‌قه‌یه‌ ئایا ئه‌مه‌ ده‌چیته‌ بواری (اصراف) زیاده‌ فه‌سره‌فییه‌وه‌ ؟ زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌..

وەڵام: 

براى به‌رِێزم ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ كاتێك خواى گه‌وره‌ ماڵ وسه‌روه‌ت وسامان به‌كه‌سێك ببه‌خشێت وده‌وڵه‌مه‌ندى بكات وه‌ به‌كه‌سێك نه‌به‌خشێت وهه‌ژارى بكات ئه‌وه‌ بێ حیكمه‌ت نیه‌ وبۆمه‌به‌ستێكى گرنگه‌ كه‌ ئه‌ویش تاقى كردنه‌وه‌ى به‌نده‌كانه‌ تا ده‌ربكه‌وێت كه‌ كێ سوپاسگوزارو شكوربێژه‌ وه‌كێ ناشكور وسپڵه‌یه‌ ، وه‌ بۆئه‌وه‌ى بزانێت كه‌كام له‌به‌نده‌كانى خوا سود له‌وده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ ده‌بینێت وله‌كارى چاك وباش و خێردا به‌كارى ده‌هێنێت و وه‌كام له‌ به‌نده‌كانیشى له‌كارى خراپ وناشه‌رعى و شتى بێ سود وبێ به‌هادا سه‌رفى ده‌كات ، وه‌ دڵنیابه‌ له‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ موحاسه‌به‌ى هه‌موو سه‌روه‌ت وسامانه‌كات لىَ ده‌كات و لێت ده‌پرسێت كه‌ چۆن په‌یدات كردو چۆن كۆتكرده‌وه‌و چۆن سه‌رفت كرد؟؟ خۆشبه‌خت ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ وپێش وه‌خت وه‌لاَمێكى گونجاو بێ پێچ وپه‌نا بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ ئاماده‌ بكات؟؟؟ براى خۆم كرِینى ئه‌و جۆره‌ هاندانه‌ به‌ڵى خۆشه‌وبه‌رنامه‌و مواێه‌فاتى به‌رزى هه‌یه‌ و به‌كارهێنانى خۆشه‌ ، به‌لاَم واده‌بینم جۆرێك له‌ئیسراف وزیاده‌رِه‌وى ماڵى تێدایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى هانى واها هه‌یه‌ ومواێه‌فاتیشى به‌ره‌زه‌و به‌كارهێنانیشى خۆشه‌و به‌رنامه‌كانیشى عه‌ره‌بییه‌و به‌رنامه‌شى بۆداده‌به‌زێت به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخه‌كه‌ى كه‌مه‌و ئه‌و زۆره‌ نییه‌ ، تۆئه‌گه‌ر حه‌زت له‌ هاندى مواێه‌فات به‌رزه‌ ئه‌و جۆرێك له‌و جۆرانه‌ بكرِه‌و هیچى تێدانییه‌ وئاساییه‌ .. ئه‌و حه‌وت وه‌ره‌قه‌یه‌ى كه‌ برِیاره‌ بیده‌ى بۆكرِینى وه‌ها هاندێك ئه‌وه‌ دوو وه‌ره‌قه‌ى بده‌ هاندێكى له‌وجۆره‌و ئه‌و پێنج وه‌ره‌قه‌یه‌ش به‌قه‌رز بده‌ به‌خوا تا له‌قیامه‌تدا بتداته‌وه‌.ئه‌وه‌ باشترو جاكتره‌ بۆقیامه‌تت انشاءالله..
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤١٣
٢٧٢٣
٦٩٤٣٣٢