كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

مامۆستا زۆر شت هەیە رای جیاوازی لەسەرە لەسەر مامۆستایانی سەلەف و مامۆستایانی جگە سەلەف بۆ نموونە (رەسم . گۆرانی . حزبایەتی . ڵەنجە جوڵاندنی تەحیات ..... هتد ) من ئێستا هەر ئەمەنەم بیرە بەڵام.......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا زۆر شت هەیە رای جیاوازی لەسەرە لەسەر مامۆستایانی سەلەف و مامۆستایانی جگە سەلەف بۆ نموونە (رەسم . گۆرانی . حزبایەتی . ڵەنجە جوڵاندنی تەحیات ..... هتد ) من ئێستا هەر ئەمەنەم بیرە بەڵام چۆن ئێوە بەڵگەی خۆتان ڵێیە ئەوانیش بەڵگەی خۆیان ڵێیە ئایا ئێمەی موسڵمان چی بكەین لەم بەینەدا كە هەردوو لا بەڵگەیان ڵێیە ئێوە دەڵێن حەرامە ئەوان دەڵێن حەرام نییە ؟؟؟؟؟

وەڵام: 

له‌ ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا ڕاى جیاواز هه‌یه‌ له‌ نێوان زانایاندا فه‌تواى جیاواز هه‌یه‌ ,به‌لاَم پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ى موسڵمان ئه‌و فه‌تواو ڕایانه‌ هه‌ڵبژێرین وه‌ كارى پێ بكه‌ین كه‌ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره‌ له‌ قورئان و حه‌دیپى ێه‌حیح ,به‌لاَم ئامۆژگاریت ده‌كه‌م كه‌ به‌هیچ شێوازێك دین و فه‌تواو حه‌لاَڵ و حه‌رام له‌ حیزب و حیزبییه‌كانه‌وه‌ وه‌رنه‌گریت چونكه‌ ئه‌وان فه‌تواو حه‌لاَڵ و حه‌رامیان له‌به‌رژه‌وه‌ندى حیزبه‌كه‌یاندایه‌ و چى خه‌ڵكى حه‌ز و ئاره‌زووى بكات ئه‌مان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ڕێن تا قیل و قالێك بدۆزنه‌وه‌و بۆ خه‌ڵكى حه‌لاَڵى بكه‌ن تا خه‌ڵكییان لىَ دورنه‌كه‌وێته‌وه‌ و خه‌ڵكى به‌لاى خۆیاندا ڕابكێشن و خه‌ڵكى پێیان نه‌ڵێن توندڕه‌ون .
وه‌ به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان فه‌تواكانیان زوو زوو ده‌گۆڕێت ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا حه‌رام بوو ئێستا حه‌لاَل بووه‌ له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ى كه‌باسم كرد ,بۆ نموونه‌ هه‌بوو له‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان مۆسیقایان به‌ حه‌رام ده‌زانى و له‌ ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆكانیان ده‌نگى مۆسیقات نابیست به‌لاَم كه‌ زانیان حیزبى ئیسلامى تر مۆسیقا به‌كارده‌هێنێت و بینه‌ر و گوێگرى زۆره‌ ئه‌مانیش ئێستا حه‌لاَڵیان كردووه‌ و به‌كارى دێنن وه‌ پێشتر ئه‌گه‌ر له‌ هه‌وڵه‌كانیش ئافره‌تى تێدابوایه‌ ئه‌وا دایان ده‌پۆشى و لایان ده‌برد و ده‌یانووت حه‌رامه‌ ,به‌لاَم كه‌بینییان حیزبى ئیسلامى تر ئافره‌ت هه‌واڵ ده‌خوێنێته‌وه‌و فلیم نیشان ده‌ده‌ن و بینه‌ریان زۆره‌ ئه‌مانیش حه‌لاَڵیان كرد و ئێستا ئافره‌تى سفور و ئارایشت كراو ده‌بینیت له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانیانه‌وه‌ وه‌ چه‌نده‌ نموونه‌ى تر كه‌ له‌ ژماردن و نوسین نایات ,ته‌نها یه‌ك نموونه‌ى زیندووى نزیكت بۆ باس ده‌كه‌م : سلفه‌ى عه‌قارى و كۆمپانیاكانى خانوو دروست كردن سو (ڕیبا)ى تێدا بوو به‌ڕێژه‌ى (2%) حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان فه‌تواى حه‌لاَڵێتییان دا بۆ خه‌ڵك وه‌ خۆیشیان ڕایانكێشا وه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌مانووت حه‌رامه‌ و ڕیبایه‌ و دروست نییه‌ باكه‌میش بێت زۆر دژایه‌تییان كردین و توانجیان لێداین ,

پاشان حكومه‌ت لایبرد و ده‌ركه‌وت كه‌ ڕیباى تێدابوو پاشان بۆ كۆمپانیاى ته‌ئمین دیسان فه‌تواى حه‌لاَڵێتییان دا ئێمه‌ ووتمان حه‌رامه‌ ئێستا حكومه‌ت ئه‌ویشى لابرد و ده‌ركه‌وت حه‌رام بوو ,كه‌وته‌ /كه‌سێك ژیر و هۆشمه‌ند و دیندار و له‌ خواترس بێت شوێن فه‌تواى ئه‌وان ناكه‌وێت چونكه‌ فه‌تواكانیان زیاتر سیاسییه‌ وه‌ك له‌وه‌ى شه‌رعى بێت .

به‌ڕێز مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ .
ژ.م. 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤١٤
٢٧٢٤
٦٩٤٣٣٣