وتنى (لا إله إلا الله وحده لا شریك له، له الملك وله الحمد، یحیی ویمیت وهو على كل شئ قدیر ) 10 جار له‌دواى نوێژى به‌یانى و مه‌غریب بي ئه‌وه‌ى قاچت تێك بده‌ى له‌سوننه‌تدا هه‌یه؟ .........
وتنى (لا إله إلا الله وحده لا شریك له، له الملك وله الحمد، یحیی ویمیت وهو على كل شئ قدیر ) 10 جار له‌دواى نوێژى به‌یانى و مه‌غریب بي ئه‌وه‌ى قاچت تێك بده‌ى له‌سوننه‌تدا هه‌یه؟ . من ئه‌یخوێنم به‌ڵام كه‌سێك پيى ووتوم ئه‌م زیكره تایبه‌ته به‌زیكره‌كانى پێش خورهه‌ڵات و پێش خۆر ئاوابوون .
به‌ڵێ فه‌رمووده‌یه‌كى له‌سه‌ره ، له (سنن الترمزی)دا هاتووه ، ئیمامى ترمزى له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت (هذا حدیث حسن غریب صحیح) ، به‌لام ئیمامى (الألبانی) ده‌فه‌رموێت (فه‌رمووده‌كه رِاست نییه ولاوازه)به‌لام زیكرى (لا إله إلا الله وحده لا شریك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شئ قدیر )) فه‌رمووده زۆر له‌باره‌یه‌وه هاتووه،له دواى نوێژى به‌یانى ومه‌غریبه‌وه ده جار ده‌خوێندرێت له‌گه‌ڵ زیكرى دواى نوێژه فه‌رزه‌كاندا.پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (من قال : لا إله إلا الله وحده لا شریك له، له الملك وله الحمد، یحی ویمیت وهو على كل شئ قدیر عشر مرات على إثر المغرب بعث الله له مسلحة یحفظونه من الشیطان حتى یصبح وكسب الله له بها عشر حسنات موجبات ومحا عنه عشر سیئات موبقات وكانت له بعدل عشر رقبات مؤمنات ) ێحیح الترغیب والترهیب (473) وهوحدیث حسن.
واتا (هه‌ركه‌س له‌دواى نوێژى مه‌غریبه‌وه رِاسته‌وخۆ یه‌كسه‌ر بڵێت (لا إله إلا الله وحده لا شریك له، له الملك وله الحمد، یحی ویمیت وهو على كل شئ قدیر) ئه‌وه خواى گه‌وره كۆمه‌ڵه مه‌لائیكه‌یه‌كى بۆ ده‌نێرێت وده‌یپارێزن وچاودێرى ده‌كه‌ن به‌ویستى خوا تا به‌یانى ده‌كاته‌وه ، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌چاكه‌ى بۆده‌نوسێت كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن به‌هه‌شتى بۆواجب ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كێك له‌و ده چاكه‌یه به‌سه بۆچونه به‌هه‌شتى ، وده گوناهى لێ رِه‌ش ده‌كاته‌وه كه هه‌رته‌نها یه‌كێكیان به‌سه‌و كیفایه‌ته بۆچونه ناوئاگرى ، هه‌روه‌هاخوێندنى ئه‌م زیكره پیرۆزه له خێر‌و پاداشتدا به‌رامبه‌رى خێروپاداشتى ئازادكردنى ده ئافره‌تى باوه‌رِدارى هه‌یه كه له‌به‌نده‌یى وكۆیله‌یى رِزگارى بكه‌یت ..
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه .. ژ.م 07701940272