كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایه‌ له‌پێكردنى پانتۆڵ بۆ پیاو دروسته‌؟ئه‌گه‌ر دروسته‌ به‌چى مه‌رجێك دروسته‌ له‌كاتێكدا كه‌س زۆرى لێنه‌كات و نه‌چێت بۆ ده‌وامیش؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌ له‌پێكردنى پانتۆڵ بۆ پیاو دروسته‌؟ئه‌گه‌ر دروسته‌ به‌چى مه‌رجێك دروسته‌ له‌كاتێكدا كه‌س زۆرى لێنه‌كات و نه‌چێت بۆ ده‌وامیش؟

وەڵام: 

ئیمامى (الالبانى) رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت ده‌فه‌رموێت : پانتۆڵ كردن دوو موسیبه‌تى تێدایه‌ به‌م شێوه‌یه‌ :
1- پانتۆڵ حه‌جمى عه‌وره‌تى ئادمیزاد ده‌رده‌خات ودیارى ده‌كات ونایشارێته‌وه‌.
2- پانتۆڵ له‌پێكردن خۆشوبهاندنه‌ به‌بێ باوه‌رِان .
پانتۆڵ ئه‌گه‌ر فراوان بێت وته‌سك نه‌بێت له‌پێكردنى حه‌رام نییه‌، به‌لام جل وبه‌رگى كوردى له‌پانتۆڵ زۆر زۆر باشتره‌ وشه‌رعى تره‌و مادام ئێمه‌ش كوردین وجل وبه‌رگه‌شمان جل وبه‌رگێكى به‌رِێزوچاكه‌وفراوانه‌ وته‌سك نییه‌ ، با ان شاءالله له‌ پێی بكه‌ین ووازى لێ نه‌هێنین ، به‌لام پانتۆڵ له‌پێكردن بۆئافره‌تان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ وحه‌رامه‌ویه‌كێكه‌ له‌ گوناهه‌گه‌وره‌كان ، چونكه‌ ئیمامی (عبدالله) ى كورِى (عباس) ده‌فه‌رموێت : (لعن رسول الله (صلى الله علیه وسلم) المتشبهین من الرجال بالنساء والمتشبهات من النساء بالرجال ). رواه البخاری.
واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) نه‌فرین وله‌عنه‌تى له‌وپیاوانه‌ كردووه‌، كه‌ خۆیان ئه‌شوبهێنن به‌ئافره‌تان ونه‌فره‌تیشى كردووه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ خۆیان ده‌شوبهێنن به‌ پیاوان.بێگومانیش پانتۆڵ له‌ پێكردن تایبه‌ته‌ به‌پیاوانه‌وه‌ نه‌ك ئافره‌تانه‌وه‌، باخوشكه‌ به‌رِێزه‌كانمان له‌خوا بترسن وخۆیان دوچارى نه‌فرینى خواى گه‌وره‌ نه‌كه‌ن به‌هۆى پانتۆڵ له‌پێكردن وخۆشوبهاندنیانه‌وه‌ به‌پیاوان.
به‌رێز/ م. عبید فقێ محمد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ .. ژ.م 07701940272

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٦٧
٢٣٧٧
٦٩٣٩٨٦