كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

مامۆستا خوێندنى (بسمله‌) له‌پێش سوره‌تى (الفاتحة‌) له‌نوێژی جه‌ماعه‌تدا ، به‌ده‌نك بڵندكردنه‌وه‌ دروستره‌ یان به‌ده‌نگ نزمكردن …جزاكم الله خیرا

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا خوێندنى (بسمله‌) له‌پێش سوره‌تى (الفاتحة‌) له‌نوێژی جه‌ماعه‌تدا ، به‌ده‌نك بڵندكردنه‌وه‌ دروستره‌ یان به‌ده‌نگ نزمكردن …جزاكم الله خیرا

وەڵام: 

براى خوم به‌لاى مه‌زهه‌بى حه‌نه‌فى و حه‌نبه‌لییه‌كانه‌وه‌ سوننه‌ته‌ "بسم الله الرحمن الرحیم" به‌ ده‌نگى نزم بخوێندرێت، له‌ هه‌موو نوێژه‌كاندا.
وه‌ ئیمامى الترمذی ده‌فه‌رموێت: زۆربه‌ى ئه‌هلى عیلم له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بوونه‌ له‌ هاوه‌لانى پێغه‌مبه‌رو تابعین ، وه‌كو ئیمامى " أبُو بَكْر وَعُمَر وَعُپثمَان وَعَلِیٌّ ".
وه‌ هه‌روه‌ها ابْنُ الْمُنْذِرِ له‌ ابْنِ مَسْعُودٍ وَعَمَّارِ بْنِ ياسِرٍ وَابْنِ الزُّبَیْرِ، وَالْحَكَمِ ، وَحَمَّادٍ ، وَالأَْوْزَاعِیِّ ، وَالثَّوْرِیِّ ، وَابْنِ الْمُبَارَك" گێراوه‌ته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌.
هاوه‌لى به‌ریز أَنَسٍ ده‌فه‌رموێت: صَلَّیْتُ مَعَ رَسُول اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلیْهِ وَسَلَّمَ وَأَبِی بَكْرٍ وَعُمَرَ وَعُثْمَانَ فَلمْ أَسْمَعْ أَحَدًا مِنْهُمْ يقْرَأُ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ.
واته‌: نوێژم كردووه‌ له‌ پشت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم)و أَبوبَكْر وعُمَر وعُثْمَان گوێم له‌ كه‌سیان نه‌بوو كه‌ به‌ ده‌نگى به‌رز "بسم الله الرحمن الرحیم" بخوێنن.

به‌ڵام له‌ مه‌زهه‌بی شافعیه‌كاندا سوننه‌ته‌ به‌ ده‌نگى به‌رز بخوێندرێت، جا باش وایه‌ به‌ ده‌نگى نزم بخوێندرێت و جار جاریش به‌ ده‌نگى به‌رز.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٤١
٥٦٧
٦٩٢١٧٦