كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

من گه‌نجێكم سوپاس بۆخوا كه‌زۆربه‌ى كاته‌كانم له‌مزگه‌وت به‌سه‌ر ده‌به‌م و زۆر عیباده‌تى خواى گه‌وره‌ده‌كه‌م به‌ڵام له‌ماڵه‌وه‌خوشكێكى بچوكم هه‌یه‌ زۆر شه‌یتانه‌ منیش .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من گه‌نجێكم سوپاس بۆخوا كه‌زۆربه‌ى كاته‌كانم له‌مزگه‌وت به‌سه‌ر ده‌به‌م و زۆر عیباده‌تى خواى گه‌وره‌ده‌كه‌م به‌ڵام له‌ماڵه‌وه‌خوشكێكى بچوكم هه‌یه‌ زۆر شه‌یتانه‌ منیش زۆر جار ئامۆژگارى ده‌كه‌م به‌ڵام به‌قسه‌م ناكات بۆیه‌ ناچار ده‌بم كه‌یه‌ك دوو شه‌قى لێ بده‌م به‌مه‌ش دایك و باوكم لێم توره‌ده‌بن و زۆر جار بێیان ووتوم تۆ تیرۆریستى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ده‌چمه‌ مزگه‌وت منیش به‌م قسه‌یان زۆر دڵم ئازار ده‌خوات و زۆر جار وام لێ دێت كه‌واز له‌مزگوت و نوێژ و هه‌رچى بنه‌ماى ئایینیه‌ بینم و رِوو له‌هه‌موو كارێكى خراپ بكه‌م چونكه‌ خۆم زۆر رِقم له‌ ووشه‌ى تیرۆرسته‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر رِۆزێك ئه‌م كاره‌م به‌سه‌ر هات ئایا خواى گه‌وره‌ به‌تاوانبارم ده‌ نوسێت وه‌ئایا به‌م قسه‌یه‌ دایك و باوكم تاوانبار نابن له‌كاتێكدا خۆشیان به‌موسڵمان ده‌زانن.

وەڵام: 

تۆنابێت كارێك بكه‌یت كه‌ دایك وباوكت تورِه‌ بكات به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵ بده‌یت له‌خۆتیان رِازى بكه‌یت ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت ( رضا الله فی رضا الوالدین وسخطه فی سخطها) واتا (رِه‌زامه‌ندى خوا له‌گه‌ڵ رِه‌زامه‌ندى دایك وباوكدایه‌ وه‌ تورِه‌بونیشى له‌گه‌ڵ تورِه‌بوونى ئه‌واندایه‌ ، بۆئه‌وه‌ى تورِه‌یان نه‌كه‌یت له‌خوشكه‌كه‌ت مه‌ده‌ وئارام بگره‌ له‌سه‌رى بۆخوا.وه‌ نابێت دایك وباوكیشت به‌تۆبڵێن تیرۆرست وگوناهبار ده‌بن به‌لاَم تۆ گه‌ردنیان ئازاد بكه‌ ، وه‌ كه‌وایان پێ وتى به‌لاته‌وه‌ ئاسایى بێت چونكه‌ تۆ تیرۆرست نیت وه‌نابێت له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ وازله‌ له‌نوێژو رِۆژو مزگه‌وت بهێنیت به‌ڵكو به‌رده‌وامبه‌ له‌سه‌ر كارى چاك وخواپه‌رستى ، به‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) وتراوه‌ شێت ، شاعیر ، ساحیر ، به‌لاَم ئارامى گرتووه‌و تۆش ئارام بگره‌ ان شاءالله..
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٩٦
٢٢٥٦
٦٩٣٨٦٥