مامۆستاى به‌رِێز ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك شه‌له‌ل بوو هه‌رچوار په‌لى وه‌لایه‌نى پیاوه‌تى نه‌مابوو واته لایه‌نى جنسى له‌ده‌ست داوه ئایا ده‌كرێت خێزانه‌كه‌ى ........
مامۆستاى به‌رِێز ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك شه‌له‌ل بوو هه‌رچوار په‌لى وه‌لایه‌نى پیاوه‌تى نه‌مابوو واته لایه‌نى جنسى له‌ده‌ست داوه ئایا ده‌كرێت خێزانه‌كه‌ى بۆ تێركردنى لایه‌نى جنسى خۆى (ئامێرێكى لاستیكى واته زه‌كه‌رێكى لاستیكى ده‌ستكرد) له‌جیاتى زه‌كه‌رى پیاوه‌كه‌ى به‌كار بهێنێت كه‌ده‌توانریت له‌لاشه‌ى پیاوه شه‌له‌له‌كه قایم بكرێت
زانایان ده‌فه‌رمون: له‌سه‌ر پیاو پێویسته بچێته لاى خێزانى و سه‌رجێی له‌گه‌ڵدا بكات به پێی پێویست و توانا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به قه‌ده‌رى خوا ئه‌م پیاوه تواناى كارى شه‌رعى نه‌ما به هۆى نه‌خۆشیه‌وه و یان هه‌ر شتێكى تر، "پاش سه‌ردانى و دكتۆر‌و چاره‌سه‌ر" ئه‌گه‌ر هه‌ر پیاوه‌كه هه‌ر چاك نه‌بوو ئه‌وه ئه‌و كاته ئافره‌ت دوو حاڵه‌تی بۆ هه‌یه له‌سه‌ر ووته‌ى رِاست و دروستى زانایان:
یه‌كه‌م: بۆی هه‌یه له‌گه‌ل مێرده‌كه‌یدا بمێنێته‌وه و ێه‌برو ئارام بگرێت، خواى گه‌وره خێر‌و پاداشتى ده‌داته‌وه و ئه‌و ژیانه ناره‌حه‌ته‌ى له به‌هه‌شتدا بۆ قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه، إن شاءالله.
دووه‌م: بۆى هه‌یه ته‌ڵاقی خۆى وه‌ربگرێت و شوو بكاته‌وه به مێردێكى تر، ئه‌گه‌ر ئه‌ترسآ توشى زینا بێت تا به هۆی ئه‌و مێرده‌وه پارێزراو بێت له‌و تاوانه گه‌وره‌یه.
له كۆتاییدا داواكارم له خواى گه‌وره شیفاى ئه‌م نه‌خۆشه و سه‌رجه‌م نه‌خۆشه موسڵمانه‌كان بدات،، آمین.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701056158