كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

به‌ئه‌رك نه‌بێت رِوونكردنه‌وه‌یه‌كى ته‌واوم ده‌وێت ده‌رباره‌ى رِۆژووگرتنى رِۆژى شه‌ممه‌ ئایا دروسته‌ یاخود نا ، چونكه‌ رِۆژى عه‌ره‌فه‌ ده‌كه‌وێته‌ رِۆژى شه‌ممه‌وه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌ئه‌رك نه‌بێت رِوونكردنه‌وه‌یه‌كى ته‌واوم ده‌وێت ده‌رباره‌ى رِۆژووگرتنى رِۆژى شه‌ممه‌ ئایا دروسته‌ یاخود نا ، چونكه‌ رِۆژى عه‌ره‌فه‌ ده‌كه‌وێته‌ رِۆژى شه‌ممه‌وه‌؟؟

وەڵام: 

براى خۆم به‌ رۆژوو بوونى رۆزى شه‌ممه‌ جگه‌ له‌ فه‌رزه‌كان خیلافی تیایه‌ له‌ نێوان زانایان، هه‌ندێ له‌زانایان ده‌فه‌رموون ئاساییه‌ وهیچى تێدانییه‌ له‌به‌ربوونى چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى صه‌حیح كه‌ رِه‌وایه‌تى ده‌دات به‌رِۆژووگرتنى رِۆژى شه‌ممه‌ ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ندێ له‌زانایان ده‌فه‌رموون دروست نییه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر "صلى الله علیه وسلم" فه‌رمویه‌تى"لا تصوموا یوم السبت إلا فیما افترض علیكم ، وإن لم یجد أحدكم إلا لحاءَ عنبه‌ أو عودَ شجرٍ فلیمضغه"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ به‌ته‌نها بێت یان رۆژێك له‌ پێشى یان له‌ دواى بگیرێت ، وه‌ هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر رِۆژێك له‌ پێشى یان له‌ دواى بگریت ئه‌وا دروسته‌، جا براى خۆم ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر به‌رِۆژووبیت یاخود به‌رِۆژونه‌بیت ، چونكه‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ به‌رِه‌وا دانراوه‌، به‌لاَم رِاى ئه‌و زانایانه‌ى كه‌ ده‌ڵێن دروسته‌ به‌هێزتره‌و نزیكتره‌ له‌صه‌وابه‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌ڵێن دروست نییه‌ ته‌نها یه‌ك فه‌رمووده‌یان له‌به‌رده‌ستدایه‌ ئه‌ویش له‌سوننه‌تى ابوداود دایه‌و صه‌حیحه‌ به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ابوداود ده‌فه‌رموێت ئه‌م حه‌دیسه‌ مه‌نسوخه‌ ، تۆى به‌رِێزیش به‌كام رِایان ئاسوده‌ ده‌بیت ئه‌وه‌یان بكه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌ئه‌وه‌یان ئاسوده‌ ده‌بیت كه‌ دروسته‌ نییه‌ ئه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ رۆژێك له‌ پێشى بگره‌ كه‌ ده‌كاته‌ رِۆژى هه‌ینى واتا: هه‌ینى و شه‌ممه‌ به‌ رۆژوو به‌ ان شاء الله دروسته‌.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٢٥٦
٢١٣٠
٦٧٩٨٦٠