كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

له‌رِۆژى جومعه‌دا سوننه‌تى ره‌واتب هه‌یه‌ یان نا؟؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌تى چۆن ده‌كرێت وكه‌ى ده‌كرێت ئه‌گه‌ر نییه‌تى له‌ رِۆژانى تردا چۆنه‌ وكه‌ ى ده‌كرێت ، زۆر سپاستان ده‌كه‌م

پرسیارەکە وەک خۆی: 

براى خۆشه‌ویستم من خه‌ڵكى شارى شنۆم له‌ ئێران په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م وپرسیارێكتان عه‌رزده‌كه‌م : له‌رِۆژى جومعه‌دا سوننه‌تى ره‌واتب هه‌یه‌ یان نا؟؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌تى چۆن ده‌كرێت وكه‌ى ده‌كرێت ئه‌گه‌ر نییه‌تى له‌ رِۆژانى تردا چۆنه‌ وكه‌ ى ده‌كرێت ، زۆر سپاستان ده‌كه‌م.

وەڵام: 

نوێژى جومعه‌ سوننه‌تى هه‌یه‌ ته‌نها له‌دوایه‌وه‌ ، نه‌ك له‌ پێشییه‌وه‌ ، وه‌هیچ سوننه‌تێك نییه‌ له‌ پێشییه‌وه‌ ، سوننه‌تى دواى جومعه‌ش ئه‌گه‌ر له‌مزگه‌وت كرا ئه‌وه‌ باشتروایه‌ چواررِكعات بكات ، ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه‌ش كرا ئه‌وه‌ دوو ركعات بكات ، به‌لاَم سوننه‌ته‌كه‌ سوونه‌تى ره‌واتب نییه‌ ، (من كان مصلیاً بعد الجمعة‌ فلیصل أربعة‌).ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر له‌ناو مزگوتدا كرا ( كان یصلى بعد الجمعة ركعتین) ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه‌ كرا هه‌ردوو فه‌رمووده‌كه‌ش له‌ سوونه‌نى نه‌سائى الكبرى دا هاتووه‌، به‌لام له‌ رِۆژانى تردا سوونه‌تى رِه‌واتب ده‌كرێت وهه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ :
- دوو رِكعات پێش نوێژى به‌یانى ، ئه‌گه‌ر فریانه‌كه‌وتیت له‌پێش نوێژى به‌یانى بیكه‌یت به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ئه‌وه‌ ده‌توانى له‌ دواى نوێژى به‌یانییه‌وه‌ دوورِكعاته‌كه‌ بگێریته‌وه‌ له‌سه‌ر بۆچوونى زۆربه‌ى زانایانى به‌رِێز.
- دوو یان چوار رِكعات له‌ پێش نوێژى نیوه‌رِۆ وه‌ دوو یان چوار رِكعات له‌ پاش نوێژى نیوه‌رِۆ، به‌هه‌ردوو شێوه‌كه‌ ده‌توانیت بیكه‌یت .
- دوو رِكعات دواى نوێژى مه‌غریب .
- دوو رِكعات له‌ پاش نوێژى عیشا.
ئه‌مه‌ سوننه‌ته‌ رِه‌واتبه‌كان بوو به‌لاَم جگه‌ له‌م سوننه‌ته‌ رِه‌واتبانه‌ ده‌توانى سووننه‌تى تریش بكه‌یت ، بۆنموونه‌ ده‌توانى له‌ پێش نوێژى عه‌سر چوار رِكعات نوێژى سوونه‌ت بكه‌یت واتا دوو نوێژى سوونه‌ت كه‌ ئه‌جرو پاداشتێكىزۆرى هه‌یه‌ .
هه‌روه‌ها ده‌توانى له‌ پێش نوێژى مه‌غریب وعیشاش دوو رِكعات نوێژ بكه‌یت وئاساییه‌و هیچى تێدانییه‌ به‌لاَم ئه‌مانه‌ رِه‌واتب نین..
به‌رێز/ م. یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٦
٢٠٦٦
٦٩٣٦٧٥