كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا كاتێ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموویت سه‌باره‌ت به‌ ئاده‌م (( ونفخت فیه‌ من روحی)) مه‌به‌ست له‌م ئایه‌ته‌ چى یه‌...

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا كاتێ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموویت سه‌باره‌ت به‌ ئاده‌م
(( ونفخت فیه‌ من روحی)) مه‌به‌ست له‌م ئایه‌ته‌ چى یه‌...وه‌ زۆر جار ئه‌بیستین له‌ ته‌راویحى ره‌مه‌زاناندا ئه‌ڵێن ((عیسى روح الله)) ئایه‌ مه‌به‌ست له‌ ئه‌ مه‌یان چى یه‌...تكایه‌ شیكردنه‌وه‌ى ته‌واومان بده‌نێ خواى گه‌وره‌ جه‌زاى به‌خێرتان بداته‌وه‌...

وەڵام: 

مه‌به‌ست له‌ (روح الله) ئه‌وه‌نییه‌ كه‌خواى گه‌وره‌(روحى خۆى)كردبێت به‌گیانى ئاده‌م یان عیسا (علیهم الصلاة‌ والسلام)چونكه‌ ئه‌گه‌روابوایه‌ ئه‌وا ده‌بوایه‌ ئه‌وانیش مردنیان به‌سه‌ردا نه‌هاتایه‌و بۆهه‌میشه‌یى بمانایه‌ته‌وه‌و وه‌كو خواى گه‌وره‌ به‌ئه‌زه‌لى بونایه‌، به‌لام وانییه‌ وئاده‌م مردووه‌ وعیساش خواى گه‌وره‌به‌رزى كردۆته‌وه‌ بۆئاسمان وله‌ئاخر زه‌ماندا دایده‌به‌زێنێته‌وه‌ سه‌رزه‌وى وده‌جال ده‌كوژێت وپاشان خۆشى وه‌كوتێكرِاى مرۆڤه‌كان ده‌مرێت ، به‌لام مه‌به‌ست له‌م دانه‌ پاڵه‌(اضافه‌یه‌)(روح الله) بۆرِێزوبه‌گه‌وره‌ زانینه‌(اضافة‌ التشریف والتعظیم) واته‌/ رِێزله‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ بگرن وبه‌گه‌وره‌یان بزانن وه‌كومرۆڤى تر ته‌ماشایان مه‌كه‌ن ، چونكه‌ هه‌ردووكیان بێ باوك خواى گه‌وره‌ دروستیانى كردووه‌، هه‌روه‌كو به‌وشتره‌كه‌ى صالح پێغه‌مبه‌ر(علیه‌ السلام) وترا (ناقة‌ الله)واتا (وشترى خوا) مه‌به‌ست ئه‌وه‌بوو وه‌كو وشتره‌كانى تر ته‌ماشاى مه‌كه‌ن به‌ڵكو حسابى تایبه‌تى بۆبكه‌ن وبه‌گه‌وره‌ى بزانن، خۆ هه‌موو وشتره‌كانى تریش هه‌مووى موڵكى خوایه‌ وهی خوایه‌، هه‌روه‌ها به‌مزگه‌وته‌كان ده‌وترێت (بیت الله) ماڵى خوا ، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ وه‌كو ماڵه‌كانى تر ته‌ماشاى مه‌كه‌ن به‌ڵكو حسابى تایبه‌تى بۆبكه‌ن به‌گه‌وره‌ى بزانن ورِێزى لێ بنێن، هه‌رچه‌نده‌ ماڵه‌كانیش موڵكى خوایه‌و هی خوایه‌ ، به‌لام مزگه‌وته‌كانى تر جیاوازن..والله اعلم.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٣٠٧
١٨٥٨
٦٩٣٤٦٧