كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

تكایه‌ بفه‌رموون ئه‌گه‌ر موسڵمانێك له‌ بیرو فكرو عه‌قیده‌ له‌ مه‌نهه‌ج ورِێبازى ئه‌هلى سوننه‌ جه‌ماعه‌ لانه‌دات وله‌سه‌رئه‌و رِێبازه‌ پاك وخاوێنه‌ بێت ، به‌لام ........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

تكایه‌ بفه‌رموون ئه‌گه‌ر موسڵمانێك له‌ بیرو فكرو عه‌قیده‌ له‌ مه‌نهه‌ج ورِێبازى ئه‌هلى سوننه‌ جه‌ماعه‌ لانه‌دات وله‌سه‌رئه‌و رِێبازه‌ پاك وخاوێنه‌ بێت ، به‌لام له‌ مه‌سائیلى فیقهیدا كه‌ عوله‌ماى ئومه‌تى ئیسلامى اختلافیان تێداهه‌یه‌ وه‌ك بیرو بۆچۆنى ئێوه‌ عه‌مه‌ل نه‌كات بۆوێنه‌ فتواى ئیمامى احمد یان شافعى عه‌مه‌ل بكات وبه‌بۆچونى ئێوه‌ عه‌مه‌ل نه‌كات ئایا له‌ ئه‌هلى سوننه‌وجه‌ماعه‌ خارج ده‌بێت وده‌چێته‌ رِیزى ئه‌هلى بیدعه‌وگومرِایى ودواتریش سه‌رئه‌نجامى دۆزه‌خ بێت.

وەڵام: 

نابراى خۆم وا نییه‌ ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤى موسڵمان بیروباوه‌رِى پاك بێت له‌سه‌رمه‌نهه‌جێكى پاك وجوان كه‌ مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ته‌ دیندارى بكات ، ئه‌گه‌ر دواى ئه‌وه‌ له‌ هه‌ندێ مه‌سائیلى فیقهیدا له‌گه‌ڵ براكانیدا خیلافى هه‌بێت هیچ مانع نییه‌ تائه‌وكاته‌ى ده‌گاته‌ به‌حه‌قیقه‌ت ورِاستى ، دواتر براى خۆم ئێمه‌ شوێنى به‌ڵگه‌ى رِاست وصه‌حیح كه‌وتوین ئه‌وه‌ى كه‌ موافقى قورئان وسوونه‌ت و فه‌همى پێشنى ئومه‌ته‌ ، نه‌ك شوێنى رِاوبۆچوونى ئیمامێك یان زانایه‌كى دیارى كراو، تائه‌و ئاسته‌ گوێرِایه‌ڵ وملكه‌چین بۆ فتواى ئیمامێك یان زانایه‌ك كه‌ فتواكه‌ى موافقى قورئان وسوونه‌ت بێت ئه‌گه‌ر خیلافى قورئان وسوونه‌ت بێت لاى ئێمه‌ رِه‌ت كراوه‌یه‌ ، هه‌رچه‌ند خاوه‌ن فتواكه‌ كه‌سێكى شاره‌زاو به‌تواناو ئیمام وزانا بێت ، حه‌ق لاى ئێمه‌ خۆشه‌ویست تره‌ وله‌پێشتره‌ له‌ هه‌موو شتێك، دواتریش ئه‌وه‌ى شوێنى قورئان وسوونه‌ت بكه‌وێت به‌ تێگه‌شتنى پێشنى ئومه‌ت ئه‌وه‌ بیروباوه‌رِو مه‌نهه‌جى پاك وخاوێن ده‌بێت ، هه‌ركه‌سێكیش بیروباوه‌رِو مه‌نهه‌جى پاك وخاوێن بێت ئه‌وه‌ به‌ویستى خوا كه‌سێكى رِزگاربوو وه‌ سه‌رفرازه‌و گومرِانییه‌ ، هه‌ركه‌سێكیش گومرِاو سه‌رلێشێواو نه‌بێت جێگه‌ى دۆزه‌خ نابێت به‌ڵكو جێگه‌ى به‌هه‌شت ده‌بێت ان شاءالله .
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٩٠
١٨٤١
٦٩٣٤٥٠