ئایا رِاسته كه نابێت ئافره‌ت له كاتى (عاده)دا موو له‌خۆى بكاته‌وه ئه‌گینا غوسڵى ته‌واونیه؟
ئایا رِاسته كه نابێت ئافره‌ت له كاتى (عاده)دا موو له‌خۆى بكاته‌وه ئه‌گینا غوسڵى ته‌واونیه؟
نه‌خێر وانی یه و هیچ به‌ڵگه‌ى له سه‌ر نی یه و ته‌نها قسه‌ى خه‌لكه .
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
زوَركه‌س كه دین به‌باشى ئه‌گرێ الحمد الله ده‌بینین دواى ماوه‌یه‌ك به‌ویستى خوا توشى كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى ده‌رونى ئه‌بیت یاخود وه‌سوه‌سه ئایه ئه‌وه چاره‌ى چیه یان من خۆم زۆر جار گومان دام ئه‌گرێت زۆر نارِه‌حه‌تم له‌حاله‌تێكى .......
زوَركه‌س كه دین به‌باشى ئه‌گرێ الحمد الله ده‌بینین دواى ماوه‌یه‌ك به‌ویستى خوا توشى كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى ده‌رونى ئه‌بیت یاخود وه‌سوه‌سه ئایه ئه‌وه چاره‌ى چیه یان من خۆم زۆر جار گومان دام ئه‌گرێت زۆر نارِه‌حه‌تم له‌حاله‌تێكى ده‌رونى زۆر ناخۆش ئه‌ژیم ئایه‌رِێگه چاره چیه خوا بتان پارێزێت؟؟
به‌ڵى رِاسته كاتێك مرۆڤ به جوانى ده‌گه‌رِێته‌وه بۆلاى خوا‌و ته‌وبه ده‌كات شه‌یتان هه‌وڵ ده‌دات وه‌سوه‌سه‌ى بۆدروست بكات تا په‌شیمانى بكاته‌وه ودوورى بخاته‌وه له خواى گه‌وره به‌لاَم ئه‌گه‌ر مرۆڤى موسڵمان ئارام بگرێت و پشتى به خوا ببه‌ستێت و دامه‌زراو بێت و له‌خوا بپارێته‌وه‌ئه‌وا ان شا‌ء الله ماوه‌یه‌كى كه‌مه و شه‌یتان ده‌به‌زێت و نه‌خشه‌و پیلانه‌كانى پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه (ان كید الشیطان كان ضعیفا ) هه‌روه‌ها هه‌ندێك جار مرۆڤ له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه تاقى ده‌كرێته‌وه و توشی چه‌نده‌ها كۆسپ و ته‌گه‌ره دێت له‌كاتى ته‌وبه‌كردن و گه‌رِانه‌وه بۆلاى خوا تاخواى گه‌وره بزانێت ئایا ئه‌و كه‌سه رِاستگۆیه له‌ته‌وبه كردن یاخود نا؟ بۆیه پێویسته مرۆڤى موسڵمان دامه‌زراوبێت و په‌شیمان نه‌بێته‌وه وئارام بگرێت خواى گه‌وره سه‌ركه‌وتوى ده‌كات ان شاءالله.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئایا دروسته قورئان هه‌ڵبگریت به‌بێ ده‌ستنوێژ؟ ئه‌گه‌رله‌شوێنێك بیت كه نه‌توانى ده‌ست نوێژ بشۆیت وپێویستتیشت به‌وه بێت كه سه‌یرى قورئان بكه‌یت دروسته؟؟ به‌به‌ڵگه‌وه‌لام بده‌نه‌وه بارك الله.
ئایا دروسته قورئان هه‌ڵبگریت به‌بێ ده‌ستنوێژ؟ ئه‌گه‌رله‌شوێنێك بیت كه نه‌توانى ده‌ست نوێژ بشۆیت وپێویستتیشت به‌وه بێت كه سه‌یرى قورئان بكه‌یت دروسته؟؟ به‌به‌ڵگه‌وه‌لام بده‌نه‌وه بارك الله.
زانایان بۆچونیان جیاوازه سه‌باره‌ت به‌ده‌ستدان له‌قورئان له‌كاتی بى ده‌ست نوێژى ، هه‌ر چوار پێشه‌واكه (ابو حنیفه و مالیك و شافعی و احمد ) ده‌ڵێن دروست نی یه، وه چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌كه‌ن به‌به‌ڵگه كه‌صیح نین ،وه ئه‌م ئایه‌ته كه‌خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت (لایمسه الا المطهرون ) به‌لام بۆچونى دروست له ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه‌یه كه مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌یه كه جن و شه‌یتانه‌كان ناتوانن ده‌ست له قورئان بده‌ن نه‌ك مه‌به‌ست پێی موسڵمان بێت وه‌كو (ابن كثیر ) له ته‌فسیره‌كه‌یدا هێناوێتى كه ابن عباس ده‌فه‌رمێت (مه‌به‌ست پێى ئه‌و په‌رتوكه‌یه له ئاسمان ) وه مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه كه جگه له‌وان كه‌سی تر له جن و شیتانه‌كان ناتوانن ده‌ست له‌قورئان بده‌ن هه‌روه‌ها ئه‌مه بۆچونى ئه‌نس و مجاهید و عكرمه و سعید بن جبیر و الضحاك و ابو الشعشاء جابر بن زید و ابو نهیك و السدى و عبدالرحمن بن زید بن اسلم وه جگه له‌وانه، وه ئه‌مه ته‌واوتره بۆیه دروسته مرۆڤى موسڵمان ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى ده‌ست نوێژ بشوات به‌بى ده‌ست نوێژ قورئان بخوێنێت . و(الله اعلم )
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئایا رِاتان چیه به‌رامبه‌ر به‌م مامۆستایانه؟ ڕ_ م.على بابیر ب_حاجى كاروان ج_م.سید ئه‌حمه‌د د_د.عبدالواحید ه_م.دلێر گه‌رمیانى و_د.عبداللطیف
ئایا رِاتان چیه به‌رامبه‌ر به‌م مامۆستایانه؟
ڕ_ م.على بابیر
ب_حاجى كاروان
ج_م.سید ئه‌حمه‌د
د_د.عبدالواحید
ه_م.دلێر گه‌رمیانى
و_د.عبداللطیف
هه‌ر كه‌سێك ده‌ست بگرێت به قورئان و سوننه‌ته‌وه به تێگه‌یشتنى پێشینه چاكه‌كان وه بانگه‌واز بكات بۆ یه‌ك خوا په‌رستى و سوننه‌ت وه بۆ نه‌هێشتنى شیرك وه بیدعه‌و خورافات و تاوان و سه‌رپێچى ئه‌وا به‌رِاستى شوێن كه‌وته‌ی سه‌له‌فى صاڵحه‌وكه‌سێكى باش ورِێزداره. به‌لاَم هه‌ركه‌سێك بانگه‌وازى بۆ حیزب بێت و گوىَ نه‌دات به شیرك و بیدعه و تاوان ته‌نها مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى خه‌ڵك بێت له ده‌ورى حیزب ئه‌وا رێگه‌ى سه‌له‌فى صاڵحى نه‌پێكاوه‌و لایداوه له به‌رنامه‌و مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى صاڵح .
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئایا دروسته به‌كه‌سێك بڵێى وه‌لى ئه‌مر كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و خۆى هیلاك ده‌كات تا دینى ئیسلام ناشیرن بكات؟ چ به‌چاپكردنى كتیبێك كه‌دژى ئیسلام و بوختان هه‌ڵبه‌ستنه بۆ ئیسلام و خوشكان؟
ئایا دروسته به‌كه‌سێك بڵێى وه‌لى ئه‌مر كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و خۆى هیلاك ده‌كات تا دینى ئیسلام ناشیرن بكات؟ چ به‌چاپكردنى كتیبێك كه‌دژى ئیسلام و بوختان هه‌ڵبه‌ستنه بۆ ئیسلام و خوشكان؟
هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵى ناشرین كردنى ئیسلام بدات یاخود دژایه‌تى ئیسلام بكات ، یاخود رِقی له ئیسلام بێت ئه‌و كه‌سه كافره و له ئیسلام ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر (اقامة الحجة) كرابێت .
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئێمه ده‌زانین خواى گه‌وره كه پێغه‌مبه‌رانى ناردووه بۆئه‌وه‌ى رِێگه‌ى رِاستمان پێ نیشان بده‌ن به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك كه‌س باوه‌رِیان پێیان هێناوه، ئه‌ى بۆچى خواى گه‌وره له جیاتى پێغه‌مبه‌ران بۆخۆى دانه‌به‌زییوه یاخود خۆیمان.......
ئێمه ده‌زانین خواى گه‌وره كه پێغه‌مبه‌رانى ناردووه بۆئه‌وه‌ى رِێگه‌ى رِاستمان پێ نیشان بده‌ن به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك كه‌س باوه‌رِیان پێیان هێناوه، ئه‌ى بۆچى خواى گه‌وره له جیاتى پێغه‌مبه‌ران بۆخۆى دانه‌به‌زییوه یاخود خۆیمان نیشان بدات بۆئه‌وه‌ى هه‌موو كه‌س باوه‌رِى پێ بكه‌ن؟؟
و/ له‌به‌ر چه‌ند حیكمه تێك :
1- چونكه له دونیادا مرۆڤ تواناى بینینى خواى كه‌وره‌ى نی یه كاتێك موسى (علیه الصلاة والسلام ) داواى له خواى كه‌وره كرد كه خۆى نیشان بدات (رب أرانی انظر الیك ) خواى كه‌وره فه‌رموى (لن ترانى ) تۆ له‌دونیا تواناى بینینى منت نیه ،(ولكن انظر الى الجبل فان استقر مكانه فسوف ترانى ) واته: ته‌ماشاى شاخه‌كه بكه ئه‌گه‌ر له‌جێگاى خۆى مایه‌وه ئه‌وا تۆش ده‌توانى بمبینیت .( فلما تجلى ربه للجبل جعله دكا وخر موسى صعقا ) واته / كاتێك كه‌په‌روردكار خۆى ده‌رخست بۆ شاخه‌كه تواناى بینینى خواى گه‌وره‌ى نه‌بوو ورد‌و خاش بوو وه موساش (علیه صلاى والسلام ) له هۆش خۆى چوو بورایه‌وه ، كاتێك هاته‌وه هۆش خۆى داواى لێ‌خۆش بونى له خواى كه‌وره كرد .
2- ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره خۆى نیشانى خه‌ڵكى بدات و تواناى بینینى خۆى پێیان ببه‌خشێت ئه‌وائه‌و كاته هه‌موو كه‌س باوه‌ر ده‌هێنێت وئازاى تێدا نامێنێت و باوه‌رِدار و بىَ باوه‌رِ، چاكه كارلێك جیانابێته‌وه وه‌تاقى كردنه‌وه جىَ به‌جىَ نابێت .
3- كه‌سانێك هه‌ن خراپه‌كارو بێ باوه‌رِن شایه‌نى ئه‌وه نین كه باوه‌ر بهێنن وله دادپه‌روه‌رى نىیه كه یه‌كسانى بكرێت له نێوان خراپه كار‌و چاكه كار .
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
مامۆستا گیان بەكێ دەوترێت ئەشعەری و زانایان رایان چییە لەسەریان ؟؟
مامۆستا گیان بەكێ دەوترێت ئەشعەری و زانایان رایان چییە لەسەریان ؟؟
وە ئایا راستە ئیمامی شافعی صوفی بووە بە قسەی صوفیەكان ؟؟
وە ئایا راستە ابن حجر و نووی و غزالی و سیوطی و هیثمی ... هتد رەحمەتی خوایان لێبێت ئەشعەری بوونە ؟؟
ئه‌شعه‌رى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خۆیان ده‌گێرنه‌وه بۆزاناى پایه به‌رز (ابو حسن الاشعرى) كه له‌رِاستیدا خۆدانه پاڵه‌كه‌یان رِاست نییه ، چونكه ئه‌م پێشه‌وا به‌رِێزه ژیانى به‌سێ قۆناغدا تێپه‌رِیووه ، كه له‌سه‌ده‌ى چواره‌مدا ژیاوه ، قۆناغى یه‌كه‌مى موعته‌زیله بووه قۆناغى دووه‌مى ئه‌شعه‌رى بووه ، كه دیارترین بیروباوه‌رِیان كه پێچه‌وانه‌ى بیروباوه‌رِى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌یه ئه‌وه‌یه كه ته‌ئویلى سیفاته‌كانى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن وه‌ده‌ڵێن ئیمان ته‌نها تصدیق وه‌به‌رِاست دانانه كرده‌وه‌ى لاشه ناخه‌نه ناو باوه‌رِه‌وه. قۆناغى سێیه‌مى وازى له مه‌زهه‌بى ئه‌شعه‌رى هێناو گه‌رِایه‌وه بۆ مه‌زهه‌بى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه ، كاریگه‌رى بوو به پێشه‌وا احمد ى كورِى حنبل وه دوو په‌رتووكیشى دانا كه تێیدا بیروباوه‌رِو مه‌زهه‌بى ئه‌هلى سوونه‌و جه‌ماعه‌ى تێدا ده‌رخستووه به ناوى (الابانة فی اصول الدیانة) (مقالات الاسلامیة) به‌لاَم ئه‌شعه‌رییه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه باوه‌رِیان به‌و دوو كتابه نییه و له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى ابو حسن الاشعرى ماونه‌ته‌وه‌وكه پێچه‌وانه‌ى مه‌زهه‌بى ئه‌هلى سوونه‌و جه‌ماعه‌یه.
نه‌خێر ئیمامى شافعى صۆفى نه‌بووه به‌ڵكو سه‌له‌فى بووه ، هه‌ندێك له‌زانایان ئه‌شعه‌رى بوونه له هه‌ندێ شت‌دا چونكه بۆیان رِوون نه‌بۆته‌وه یاخود بۆیان ده‌رنه‌كه‌وتووه ئه‌وه‌یان به‌رِاست زانییوه، وه هیچ مرۆڤێك بێ هه‌ڵه‌وكه‌موكورِى نییه ته‌نها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم
)نه‌بێت كه خواى گه‌وره پاراستوێتى، به‌لاَم ئێمه له‌هه‌ڵه‌دا شوێنى هیچ كه‌سێك ناكه‌وین فه‌رمانمان پێنه‌كراتوه به شوێن كه‌وتنى هیچ كه‌س ته‌نها قورئان وسوونه‌ت نه‌بێت.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
دوعاكردن له سه‌جده‌دا چۆنه؟؟ده‌ستنوێژبگرم ورِووبكه‌مه قیبله‌وبچمه سوجده‌و دوعا بكه‌م ته‌واوه؟؟؟؟ به‌كوردى ده‌بێت دوعا بكه‌یت؟؟
دوعاكردن له سه‌جده‌دا چۆنه؟؟ده‌ستنوێژبگرم ورِووبكه‌مه قیبله‌وبچمه سوجده‌و دوعا بكه‌م ته‌واوه؟؟؟؟ به‌كوردى ده‌بێت دوعا بكه‌یت؟؟
ده‌توانیت له‌ناو نوێژه سوننه‌ت وفه‌رزه‌كان له‌كاتى سوجده‌دا دوعا بكه‌یت چونكه دوعا له سوجده‌دا قه‌بوڵه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت :( أقرب ما یكون العبد من ربه وهو ساجد)، وه كه‌سێك عه‌ره‌بى نه‌زانێت دروسته له سه‌جده به كوردى دوعا بكات ئه‌مه بۆچونى شێخ الاسلام ابن تیمیه هه‌روه‌ها مه‌زهه‌بى ئیمامى ئه‌حمه‌ده..
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ده‌توانى له دواى نوێژى عیشا شه‌و نوێژ بكه‌یت؟؟؟
ده‌توانى له دواى نوێژى عیشا شه‌و نوێژ بكه‌یت؟؟؟
به‌ڵێ له دواى نوێژى عیشا دروسته شه‌و نوێژ بكه‌یت به‌لام باشت روایه ئه‌گه‌ر دڵنیابیت خه‌به‌رت ده‌بێته‌وه شه‌و هه‌ڵسیته‌وه بیكه‌یت خێرت زیاتر ده‌ست ده‌كه‌وێت.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ته‌نوره له‌گه‌ڵ چاكه‌تى درێژ ، چاكه‌ته‌كه تاسه‌ر چۆك بێت جائیزه؟؟
ته‌نوره له‌گه‌ڵ چاكه‌تى درێژ ، چاكه‌ته‌كه تاسه‌ر چۆك بێت جائیزه؟؟
ته‌نوره پۆشاكى ئافره‌تى بێ باوه‌رِانه هاتۆته ناو موسڵمانان ، پۆشاكى ئافره‌تى موسڵمان حیجابى شه‌رعییه).
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979