مامۆستا گیان بەكێ دەوترێت ئەشعەری و زانایان رایان چییە لەسەریان ؟؟
مامۆستا گیان بەكێ دەوترێت ئەشعەری و زانایان رایان چییە لەسەریان ؟؟
وە ئایا راستە ئیمامی شافعی صوفی بووە بە قسەی صوفیەكان ؟؟
وە ئایا راستە ابن حجر و نووی و غزالی و سیوطی و هیثمی ... هتد رەحمەتی خوایان لێبێت ئەشعەری بوونە ؟؟
ئه‌شعه‌رى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خۆیان ده‌گێرنه‌وه بۆزاناى پایه به‌رز (ابو حسن الاشعرى) كه له‌رِاستیدا خۆدانه پاڵه‌كه‌یان رِاست نییه ، چونكه ئه‌م پێشه‌وا به‌رِێزه ژیانى به‌سێ قۆناغدا تێپه‌رِیووه ، كه له‌سه‌ده‌ى چواره‌مدا ژیاوه ، قۆناغى یه‌كه‌مى موعته‌زیله بووه قۆناغى دووه‌مى ئه‌شعه‌رى بووه ، كه دیارترین بیروباوه‌رِیان كه پێچه‌وانه‌ى بیروباوه‌رِى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌یه ئه‌وه‌یه كه ته‌ئویلى سیفاته‌كانى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن وه‌ده‌ڵێن ئیمان ته‌نها تصدیق وه‌به‌رِاست دانانه كرده‌وه‌ى لاشه ناخه‌نه ناو باوه‌رِه‌وه. قۆناغى سێیه‌مى وازى له مه‌زهه‌بى ئه‌شعه‌رى هێناو گه‌رِایه‌وه بۆ مه‌زهه‌بى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه ، كاریگه‌رى بوو به پێشه‌وا احمد ى كورِى حنبل وه دوو په‌رتووكیشى دانا كه تێیدا بیروباوه‌رِو مه‌زهه‌بى ئه‌هلى سوونه‌و جه‌ماعه‌ى تێدا ده‌رخستووه به ناوى (الابانة فی اصول الدیانة) (مقالات الاسلامیة) به‌لاَم ئه‌شعه‌رییه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه باوه‌رِیان به‌و دوو كتابه نییه و له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى ابو حسن الاشعرى ماونه‌ته‌وه‌وكه پێچه‌وانه‌ى مه‌زهه‌بى ئه‌هلى سوونه‌و جه‌ماعه‌یه.
نه‌خێر ئیمامى شافعى صۆفى نه‌بووه به‌ڵكو سه‌له‌فى بووه ، هه‌ندێك له‌زانایان ئه‌شعه‌رى بوونه له هه‌ندێ شت‌دا چونكه بۆیان رِوون نه‌بۆته‌وه یاخود بۆیان ده‌رنه‌كه‌وتووه ئه‌وه‌یان به‌رِاست زانییوه، وه هیچ مرۆڤێك بێ هه‌ڵه‌وكه‌موكورِى نییه ته‌نها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم
)نه‌بێت كه خواى گه‌وره پاراستوێتى، به‌لاَم ئێمه له‌هه‌ڵه‌دا شوێنى هیچ كه‌سێك ناكه‌وین فه‌رمانمان پێنه‌كراتوه به شوێن كه‌وتنى هیچ كه‌س ته‌نها قورئان وسوونه‌ت نه‌بێت.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979