كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

له‌یه‌كێك له‌ وه‌لامى پرسیاره‌كانتاندا هاتووه‌ ده‌ڵێ خه‌ڵكى كوردستان موسڵمانه‌ پێویست به‌ دروست كردنى حیزبى ئیسلامى ناكات، به‌لام دروستكردنى ئه‌م هه‌موو حیزب و رِێكخراوه‌ دژ به‌ ئیسلامانه‌ هه‌ن بۆ قسه‌یه‌ك به‌ عه‌لمانیه‌ت ناڵێن؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌یه‌كێك له‌ وه‌لامى پرسیاره‌كانتاندا هاتووه‌ ده‌ڵێ خه‌ڵكى كوردستان موسڵمانه‌ پێویست به‌ دروست كردنى حیزبى ئیسلامى ناكات، به‌لام دروستكردنى ئه‌م هه‌موو حیزب و رِێكخراوه‌ دژ به‌ ئیسلامانه‌ هه‌ن بۆ قسه‌یه‌ك به‌ عه‌لمانیه‌ت ناڵێن؟
پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه‌: ئایا حیزبى ئیسلامى دژى دینه‌؟ یاخود عه‌لمانى؟
ئایا كامه‌ گروپه‌ هه‌وڵى ناشیرن پیشاندانى ئیسلام ده‌كه‌ن؟ ئیسلامى یان عه‌لمانى دارده‌ستى جوله‌كه‌ وئه‌مریكا؟

وەڵام: 

براى به‌رێزم كه‌خۆت بى ئاگایت یاخود خۆت بێ ئاگا كردوه‌ ناته‌وێت تێبگه‌یت تاوانى ئێمه‌چى یه‌؟ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت تانه‌و ته‌شه‌ردان نىیه‌ ومه‌به‌ستت تێگه‌یشتنه‌ ئه‌وا ده‌بوایه‌ بتزانیایه‌ كه‌زانایانى سه‌له‌فى به‌درێژای مێژوو چه‌نده‌ها دانراوى به‌نرخیان هه‌یه‌ چ له‌سه‌ر علمانیه‌ت و شیوعیه‌ت و بى دینى و دینه‌ پوچه‌ڵه‌كان بێت یاخود كۆمه‌ڵ و تاقمه‌ گومرِاكانى ناوئیسلام له‌ كۆن وتازه‌دا وه‌ له‌ گۆڤاری رێگاى رِاست ناوى ده‌یه‌ها په‌رتوك و نوسراوه‌كانیانمان بلاوكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌م باسه‌ به‌لام كه‌تۆ ئاگادارنیت یان ناته‌وێت ئاگاداربیت ئه‌مه‌ ته‌نها لۆمه‌ى خۆت بكه‌ نه‌ك ئێمه‌,وه‌هه‌ر له‌م نزیكانه‌دا بوو به‌رێز دكتۆر عبداللطیف له‌كه‌ناڵى ئاسمانى ئێن ئارِ تی چه‌ند زنجیره‌یه‌ك باسى علمانیه‌تى كرد وه‌په‌رتوكێكى تایبه‌تیشى له‌سه‌ر علمانیه‌ت نوسیوه‌،ئایا حیزبه‌ ئیسلامى كان به‌بوێرانه‌ له‌كه‌ناڵه‌ ئاسمانی یه‌كانیان باسى عیلمانیان بۆ خه‌ڵك رِوون كردوه‌ته‌وه‌ یاخود هه‌میشه‌ له‌سه‌ردانى كردنى حیزبه‌ عیلمانى یه‌كانن و باسى برایه‌تى و ته‌باى نێوانیان و باسى سیاسه‌ت ده‌كه‌ن ، هه‌ر حیزبه‌ ئیسلامی یه‌كان نه‌بون له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌لیستى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عیلمانیه‌كان دابه‌زین،جارێك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى كوردستانى و جارێك چاك سازی و دادپه‌روه‌رى؟ هه‌ر حیزبه‌ ئیسلامى یه‌كان نین به‌شدارن له‌گه‌ڵ علمانى یه‌كان له‌ په‌رله‌مان و حوكمه‌تدا؟ته‌نانه‌ت له‌ میسر ئیخوان مسلمین حیزبى پێك هێنا نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ عیلمانى یه‌كان به‌ڵكو له‌گه‌ڵ گاوره‌كان ؟!به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ حیزبه‌ ئیسلامى یه‌كان باسى علمانیه‌ت و دیموكراسی ده‌كه‌ن خه‌ریكه‌ علمانیه‌كان خۆیان ئه‌وه‌نده‌ باس نه‌كه‌ن به‌لام بۆ چه‌واشه‌كارى ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان ئه‌م قسانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر علمانى به‌دارده‌ستى جوله‌كه‌ و ئه‌مریكا ده‌زانن ده‌بوایه‌ هه‌ڵسوكه‌وت و كرداریشتان وابوایه‌ له‌گه‌ڵیان نه‌ك ته‌نها به‌قسه‌،وه‌حیزبى علمانى و ئیسلامیش زه‌ره‌رو زیانیان به‌ئیسلام گه‌یاندوه‌ هه‌ركه‌س و به‌گوێره‌ى خۆیان،ئه‌میان به‌دژایه‌تى كردنى ئیسلام و ئه‌ویان به‌بلاوكردنه‌وه‌ى بیدعه‌وخورافات وحه‌لاڵ كردنى حه‌رامه‌كان و توندرِه‌وى كردن ته‌قینه‌وه‌و كوشتنى موسڵمانى بێ تاوان و كافركردن وحه‌لاڵ كردنى خوێنیان .
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

له‌چه‌ند حاڵه‌ت دروسته‌ له‌كاتى دوعا ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه‌??

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌چه‌ند حاڵه‌ت دروسته‌ له‌كاتى دوعا ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه‌??

وەڵام: 

ئه‌صل و بنچینه‌ له‌دوعاكردندا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ ده‌ست به‌رزبكاته‌وه‌،مه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا كه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیع وسلم)ده‌ستى به‌رز نه‌كردوه‌ته‌وه‌ له‌دوعاكردندا وه‌كو له‌كاتى وتاری هه‌ینى یاخود له‌پاش ته‌واو بونى بانگ،به‌لام له‌هه‌ركاتێكدا دوعات كرد دروسته‌ ده‌ست به‌رز بكه‌یته‌وه‌،وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه‌ وسلم)له‌دوعاى نوێژه‌ بارانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ ده‌ستى پیرۆزى به‌رزكردوه‌ته‌وه‌ تاسپیاى بن باڵى بینراوه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا دروسته‌ شۆفێرى ته‌كسى له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك به‌ته‌نها؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا دروسته‌ شۆفێرى ته‌كسى له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك به‌ته‌نها؟؟؟

وەڵام: 

دروست نییه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمێت(ایاكم والدخول على النساء) واته‌ ئه‌گادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌تاك نه‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تانداو به‌ته‌نهامه‌بن له‌گه‌ڵیاندا.پیاوێك له‌ ئه‌نصارى فه‌رمووى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ براى مێردى ژنه‌كه‌ بێت(خزمى نزیكى بێت) فه‌رمووى:ئه‌وا مردنى باشتره‌(ئه‌وه‌نده‌ تاوانێكى گه‌وره‌یه‌)وه‌ده‌فه‌رمێت:(لایدخلون الرجل بامراة‌ الا الشیطان ثالثهما)واته‌/هیچ ژن و پیاوێكى نامه‌حره‌م به‌ته‌نها به‌یه‌كه‌وه‌ نابن ئیلا شه‌یتان سيیه‌میانه‌ (واته‌ شه‌یتانیان له‌گه‌ڵه‌و هانیان ده‌دات بۆخراپه‌)بۆیه‌ دروست نییه‌ سایه‌ق ته‌كسى به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ ئافره‌ت بێت،وه‌ زۆر شه‌یتان كاری خۆى كردوه‌و توشى تاوانى گه‌وره‌ى كردون.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كاتێك تارات ده‌كه‌م تا ماوه‌یه‌ك پشكه‌ میز ده‌رده‌چێت بۆیه‌ ده‌بێت بێ تارات ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرم؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

كاتێك تارات ده‌كه‌م تا ماوه‌یه‌ك پشكه‌ میز ده‌رده‌چێت بۆیه‌ ده‌بێت بێ تارات ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرم؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر پێشترتاراتت كردبێت و ده‌ست نوێژت شكابێت به‌جگه‌ له‌مێزوپیسى(به‌ده‌نگ یان بۆن یان خه‌وتن)ئه‌وا ده‌توانیت كه‌ده‌ست نوێژت شۆرى تارات نه‌كه‌یت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا كردنه‌وه‌ى قاچ له‌ بستێك زیاتر دروسته‌ له‌كاتى نوێژدا؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا كردنه‌وه‌ى قاچ له‌ بستێك زیاتر دروسته‌ له‌كاتى نوێژدا؟؟؟

وەڵام: 

كردنه‌وه‌ى قاچ له‌نویژدا دیارى نه‌كراوه‌ چونكه‌ مرۆڤه‌كان له‌گه‌وره‌و بچوكدا لێك جیاوازن به‌ڵكو كردنه‌وه‌ى قاچ به‌گوێره‌ى شانى مرۆڤه‌كه‌ ده‌بێت شانى چه‌ندێك بوو ئه‌وه‌نده‌ قاچى ده‌كاته‌وه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

شه‌و نوێژ چۆن ده‌كرێت ؟؟ وه‌ چه‌ند رِكعاته‌؟؟ وه‌ له‌ چ كاتێك ده‌كرێت؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

شه‌و نوێژ چۆن ده‌كرێت ؟؟ وه‌ چه‌ند رِكعاته‌؟؟ وه‌ له‌ چ كاتێك ده‌كرێت؟؟؟

وەڵام: 

شه‌و نۆێژ دووركات دووركات ده‌كرێت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) (الصلاة‌ اللیل مثنى مثنى ) وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) یانزه‌ ركاتى كردوه‌ به‌لام درێژ بوه‌و قورئانى زۆرى تێدا خوێندوه‌ ، وه‌له‌ دواى عیشاوه‌ ده‌توانیت ببكه‌یت تا بانگى به‌یانى .
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

مامۆستایان به‌رِاستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانتان زۆر دره‌نگ ده‌درێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵكێك پرسیار ده‌كات له‌ وانه‌یه‌ له‌به‌ر تاخیرى وازبێنێ و هانا بباته‌ به‌ر شوێنى تر له‌وانه‌یه‌ توشى هه‌ڵه‌ى بكه‌ن و جزاكم الله خیرا

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستایان به‌رِاستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانتان زۆر دره‌نگ ده‌درێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵكێك پرسیار ده‌كات له‌ وانه‌یه‌ له‌به‌ر تاخیرى وازبێنێ و هانا بباته‌ به‌ر شوێنى تر له‌وانه‌یه‌ توشى هه‌ڵه‌ى بكه‌ن و جزاكم الله خیرا

وەڵام: 

سوپاس بۆ رِه‌خنه‌كه‌ت براكه‌م قسه‌كه‌ت زۆر رِاسته‌ ، به‌لام له‌وه‌ ده‌چێت ئێوه‌ى به‌رِێز نه‌زانن كه‌ چه‌ند ئه‌ركمان له‌سه‌ره‌ ، ئێمه‌ ده‌بێت پرسیاره‌كانى ئێوه‌ى به‌رِێز ئاماده‌ بكه‌ین وهه‌مووى بگۆرِینه‌ فۆنتى كوردى له‌كاتێكدا چه‌نده‌ها پرسیارى لاتینى دێت وپرسیاردێت ئیملاى هه‌ڵه‌یه‌ وبه‌ فۆنتى عه‌ره‌بى ده‌نوسرێت ئێمه‌ ده‌بێت حه‌فتانه‌ نزیكه‌ى 25 پرسیار ئاماده‌بكه‌ین وچاكى بكه‌ین پاشان ده‌یبه‌ین بۆمامۆستایه‌كى به‌رِێز ، ئه‌و مامۆستایه‌ش بۆماوه‌یه‌ك لاى خۆى ده‌یهێڵیته‌وه‌ تا وه‌لام ئه‌داته‌وه‌ پاشان ئێمه‌ ده‌بێت وه‌لامه‌كان جارێكى تر بنوسینه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كاغه‌ز وه‌لام ده‌ده‌نه‌وه‌ پاشان ده‌یگۆرِینه‌ خه‌تى ئینته‌رنێت پاشان ده‌ینێرینه‌وه‌ بۆئیمێڵه‌كان كه‌ زۆربه‌ى زۆربه‌ى ئیمێڵه‌كان به‌هه‌ڵه‌ ده‌نوسرێت كه‌ بۆى ده‌نێرینه‌وه‌ ده‌ڵێت هه‌ڵه‌یه‌ بۆیه‌ چه‌نده‌ها وه‌لامى پرسیارمان لایه‌ وناتوانین بیگێرِنه‌وه‌ بۆخاوه‌نه‌كانیان له‌به‌رهه‌ڵه‌ى ئیمێڵه‌كانیان پاش ناردنه‌وه‌ ئینجا جارێكى تر له‌ سایته‌كه‌ش له‌گۆشه‌ى فتوا بلاوى ده‌كه‌ینه‌وه‌ پاشان له‌ فه‌یسبوكیش وه‌لامى ده‌ده‌ینه‌وه‌... له‌به‌رئه‌م هۆكارانه‌ بمانبورن له‌ دره‌نگ وه‌لامدانه‌وه‌ى پریار.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

سڵاو مامۆستا! ئافرەتێک بە نێوی گۆڵاڵە کەمانگەر کتێبێکی بە نێوی "قورئان لە نێوان ئوستوورەو جادوودا نووسیە، لەو کتێبەدا بە تەواوی دین، خودا، قورئان، بێغەمبەر دروودی خوای لێ بێ، رەت کراونەتەوەو گاڵتەیان بێ کراوە، حەج و قوربانی ... بە تەواوی رەت کراونەتەوە

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سڵاو مامۆستا! ئافرەتێک بە نێوی گۆڵاڵە کەمانگەر کتێبێکی بە نێوی "قورئان لە نێوان ئوستوورەو جادوودا نووسیە، لەو کتێبەدا بە تەواوی دین، خودا، قورئان، بێغەمبەر دروودی خوای لێ بێ، رەت کراونەتەوەو گاڵتەیان بێ کراوە، حەج و قوربانی ... بە تەواوی رەت کراونەتەوە بە ئایینی جوولەکەو مەسیحی دەزانی کە هاتوونەتە ناو ئیسلام، بە دەیان جار جنێو دەدا بە ڵێغەمبەر. ئەو لینکانەی خوارەوە تماشا بکەن با تێ بگەن چیە، لە سەرانسەر هەرێمی کوردستانیش بڵاو بۆتەوە، لە سەر ئینتێرنێتیش هەیە. ئایا حۆکمی ئەو ئافرەتە چیە؟ ئیرتێدادە یان خۆد چتێکی دیکە؟ئا حوکمی چیە لە ئيسلامدا؟

وەڵام: 

هه‌ر كه‌سێك گاڵته‌ به‌ دینى ئیسلام یان خودا یان قورئانى پیرۆز یان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) یان دروشمه‌كانى دین وه‌كو حه‌ج و نوێژ و رۆژو زه‌كات و قوربانى بكات یان جنێویان پێبدات ئه‌وا كافر ده‌بێت و له‌ دینى ئیسلام ده‌رده‌چێت په‌یوه‌ندى به‌ئیسلامه‌وه‌ نامێنێت خواى گه‌وره‌ له‌سوره‌تى ته‌وبه‌دا ده‌فه‌رمێت : (ولئن سألتهم لیقولون إنما كنا نخوض ونلعب، قل أبالله وآیاته كنتم تستهزون ، لا تعتذروا قد كفرتم بعد إمانكم)) هۆى هاتنه‌ خواره‌وه‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌ئه‌وه‌ بوو له‌ غه‌زاى ته‌بوك چه‌ند دوو روویه‌ك گاڵته‌یان به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) و هاوه‌لانى كرد . خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى نارده‌ خواره‌وه‌ و فه‌رموى ئه‌گه‌ر پرسیاریان لىَ بكه‌یت بۆ ئه‌و قسانه‌تان كرد ده‌ڵێن ئێمه‌ كاتمان به‌سه‌ر ده‌بردو گاڵته‌ و ده‌مه‌ته‌قێمان ده‌كرد . تۆیش ئه‌ى محمد (صلى الله‌ علیه‌ وسلم) پێیان بڵىَ ئایا ئێوه‌ گه‌ڵته‌تان به‌ خواى گه‌وره‌و ئایه‌ته‌كانى و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ده‌كرد ؟ بیانو مه‌هێننه‌وه‌ ئه‌وا كافر بوون له‌پاش ئه‌وه‌ى كه‌ پێشتر ئیمانتان ئاشكرا كردبوو . پیاوه‌كه‌ ره‌شمه‌ى ئه‌سپه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رى (صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) گرتبو هه‌ر ده‌یوت ئێمه‌ گاڵته‌مان ده‌كرد و بۆ كات به‌سه‌ر بردنمان بوو ، پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) هه‌ر ئایه‌ته‌كه‌ى بۆ دووباره‌ ده‌كردنه‌وه‌ هیچى تر نافه‌رموو (لاتعتذروا قد كفرتم بعد ایمانكم )
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا سوجده‌ى سه‌هوو واجبه‌؟ ئه‌گه‌ر بیرت چوو چى بكه‌یت باشه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا سوجده‌ى سه‌هوو واجبه‌؟
ئه‌گه‌ر بیرت چوو چى بكه‌یت باشه‌؟

وەڵام: 

به‌ڵى سوجده‌ى سه‌هو واجبه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌نۆێژدا شتێكى زیادكرد یان كه‌م كرد یان دڵنیا نه‌بوو چه‌ند رِكاتى كردوه‌ ئه‌وا واجبه‌ دوو سوجده‌ى سه‌هو ببات .ئه‌گه‌ر كانوله‌ت له‌ده‌ست بوو ده‌توانى ئه‌و شوێنه‌ نه‌شۆرى بۆده‌ست نوێژ؟؟
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كاتێك كاتێك وتاربێژ له‌وتارى هه‌ینى ده‌بێته‌وه‌ دوعا ده‌كات . ئایه‌ دروسته‌ له‌و كاته‌دا ئێمه‌ ده‌ست به‌رز بكه‌ینه‌وه‌و بڵێین ئامین ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

كاتێك
كاتێك وتاربێژ له‌وتارى هه‌ینى ده‌بێته‌وه‌ دوعا ده‌كات . ئایه‌ دروسته‌ له‌و كاته‌دا ئێمه‌ ده‌ست به‌رز بكه‌ینه‌وه‌و بڵێین ئامین ؟

وەڵام: 

كاتێك كه‌ووتارخوێن له‌ وتارى هه‌ینى دوعا ده‌كات دروست نییه‌ نه‌خۆى نه‌ نوێژخوێنه‌كان ده‌ست به‌رزبكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) وتارى هه‌ینى خوێندووه‌ دوعاى كردووه‌ ده‌ستى به‌رز نه‌كردۆته‌وه‌ ته‌نها په‌نجه‌ى شایه‌تمانى به‌رز كردۆته‌وه‌ وه‌ هاوه‌لاَنیش كه‌ له‌وتاردا دانیشتوونه‌ له‌ نوێژى هه‌ینى ده‌ستیان به‌رز نه‌كردۆته‌وه‌ ، ئیمامى موسلیم ده‌گێرێته‌وه‌ له‌ (عماره‌ بن رویبه‌) (بشر بن مروان) ى بینیوه‌ له‌سه‌ر مینبه‌ر ده‌ستى به‌رز كردۆته‌وه‌ ئه‌ویش فه‌رموویه‌تى (قبح الله هاتن الیدین لقد رایت رسول الله (صلى الله علیه وسلم) مایزید على ان یقول بیده هكذا : وإشار بأصبعه المسبحة‌) واتا خواى گه‌وره‌ ئه‌و دوو ده‌سته‌ ناشرین بكات چونكه‌ من پێغه‌مبه‌رى خوا بینییوه‌ (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌ دوعاى نوێژى هه‌ینى له‌مه‌ زیاترى نه‌كردووه‌ ئاماژه‌ى بۆپه‌نجه‌ى شایه‌تمان كرد.وه‌ ئیمامى نه‌وه‌وى ده‌فه‌رموێت سوننه‌ت وایه‌ له‌ وتارى هه‌ینى ده‌ست به‌رزنه‌كرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئامین كردنى شێخ ئه‌لبانى ده‌فه‌رموێت نه‌بینراوه‌ هاوه‌لاَن له‌ وتارى هه‌ینیدا ئامین بكه‌ن به‌لاَم شێخ عوسه‌یمیین ده‌فه‌رموێت ده‌توانیت له‌ دڵى خۆته‌وه‌ ئامین بكه‌یت نه‌ك به‌ده‌نگى به‌رز.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٧٧
٣٠٥١
٦٨٠٧٨١